من سازمانى خه‌باتم من سازمانى خه‌باتم
من زۆر ده‌مێكه به‌رێوه‌م
شاره‌زاى هه‌موو ئه‌م نێوه‌م
كاروانى رێگه‌ى نه‌جاتم
من سازمانى خه‌باتم
زۆر له‌مێژه ده‌ستى زۆردار
وه‌لاتى كردووم بریندار
خه‌ڵك هه‌ڵداوه‌سێ ده‌كوژێ
خوێنى هه‌ژارانم ده‌مژێ
لانكى بوونم زۆر بژوێنه
داخم داگیركه‌ر شێوێنه
له‌وده‌مه‌وه بیرى زانا
پێى دام برِست و توانا
بۆ به‌ربه‌ره‌كانیی نه‌یار
تاراندنى شه‌وه‌ى زۆردار
كورِى ئازاى كورده‌وارى
دڵ پرِ له داخ و بێزارى
تێم ئالاوون گشت به‌رێوه‌ن
ئازان و پرِ به دڵى ئێوه‌ن
بێ پشودان بێ سانه‌وه
بێ دوودڵى و گه‌رانه‌وه
برِیاریان داوه تا مردن
بێ ترس و سه‌ر نه‌وى كردن
تا گه‌یشتن به ئازادى
رِاده‌ن ته‌مى نامرادى
من چرِاوك و هیواى گه‌لم
رۆژى هه‌لاتووى ده‌م كه‌لم
مژده‌به‌خشی هه‌ژارانم
چقڵى چاوى زۆردارانم
شنه به‌یانى رِزگاریم
سۆماى چاوى كورده‌واریم
ته‌زووى شادى رۆژى هاتم
من سازمانى خه‌باتم

مامۆستا په‌ژار ڕێکه‌و 2014-07-19 13:25:10
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )