فێدراسیونی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانی ئێران پێكهات
و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كێشه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و كه‌لتورییه‌كانی لاوانی كوردستان و هه‌روه‌ها گرینگایه‌تی لێكهه‌ڵپێكرانی وزه و توانا و لێهاتوییه‌كانی لاوان و رۆڵیان له به هێز كردنی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان له بواره جیاجیاكاندا ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌ی كۆتاییدا له رێكه‌وتی ٣/٣/١٣٩١ به‌رامبه‌ر به ٢٣/٥/٢٠١٢ پاش رێكه‌وتن و په‌سه‌ند كردنی به‌رنامه و پێرِه‌وی ناوخۆی فێدرسیونه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه، ده‌سته‌ی به‌رِێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردراو پاشان له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌رِێوه به‌ریدا، هاورِێیان فوئاد خاكی به‌یگی و عه‌لی به‌هرامی وه‌ك سكرتێر و وته‌بێژی ده‌وره‌یی و ئاوات قوره‌یشی به‌شی پێوه‌ندییه‌كان، مه‌نسور سه‌مار، راگه‌یاندن و ئه‌نوه‌ر عه‌باسی بۆ به‌شی ئیداریی فێدراسیونه‌كه هه‌ڵبژێردران له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریدا.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بریتین له:
١: كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌لات
٢:یه‌كییه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
٣: ناوه‌ندی لاوانی پێشرِه‌و
٤: ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
٥: یه‌كییه‌تی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌لاتی كوردستان
٦: لاوانی یه‌كییه‌تی شورِشگێرانی كوردستان
٧: لاوانیی یه‌كییه‌تی دێموكراتی كوردستان ڕێکه‌و 2012-06-03 06:24:55
به‌شی ( ڕاپۆرت )