سەركەوتنی قوتابییانی ئیلامی لەبوارەكانی زانستی و وەرزشیدا
صورةقوتابییانی كوردی ئوستانی ئیلام توانییان پلەی نایابی زانستی و وەرزشی لەئاستی ئێراندا بەدەست بێنن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، كچ و كوڕێكی ئیلامی بە ناوەكانی  نەرگس میرحۆسەینی و ئێحسان ناسری لە بواری رەكابەرییەكانی فەرهەنگی ـ هونەری قوتابییاندا، لە ئاستی ئێراند پلەی یەكەمیان ابەدەست هێنا. ئەو قوتابییانە لە رشتەی چیرۆك نووسیدا توانیان ئەو پلە نایابە مسۆگەر بکەن. ژمارەیەك قوتابیی دیكەش توانیویانە بەپێی توانا و داهێنانەكانیان چەندین پلەی دیكەش بەدەشت بێنن. ٣2یـەمین فستیڤاڵی ركابەرییەكانی هونەری قوتابییانی ئێران لە دوو بەشی كوڕان و كچان لە شاری نەیشابوور بەڕێوە چوو. زیاتر لە دوو هەزار قوتابیی لەو ركابەرییانەدابەشدارییان كردبوو، كە ئامانج لەو فستیڤاڵەش"دەرخستنی توانای قوتابییانی داهێنەر و بژاردە و دروستكردنی بواری تایبەت بۆ گەشە و پەروەردەی توانا هونەرییەكان" راگەیەندراوە لەلایەكی دیكەوە لەفستیڤاڵی وەرزشیی قوتابیانی كوڕ، وەرزشڤانێكی كورد توانی پلەی سێیەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات. وەحید یاری‌وەند لەو ركابەرییەدا کە لەشاری رامسەڕ بەڕێوە چوو، توانی لەنێوان ٢٥٠ وەرزشڤانی كوڕدا ئەو پلەیە بەدەست بێنێت.
 
ڕێکه‌و 2014-08-18 11:29:19
به‌شی ( وه‌رزشی )







سیاسی