مەرگی لاوێكی جوانڕۆیی لەرێگەی خۆكوژییەوەلاوێكی شاری جوانڕۆ بە هؤ
ی
كێشەی بنەماڵەییەوە لەناوی ماڵەكەی خۆیاندا كۆتایی بەژیانی هێناوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییكوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٤ی رەزبەر لاوێک بەناوی "یاسر حۆسینی" لەشاری جوانڕۆ دەستی داوەتە خۆكوژی و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە. ماوەیەك لەمەوبەریش لاوێكی دیكەی جوانڕۆیی بەناوی "یاسر مەحموودی" بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو. ئەو لاوە لەبەردەرگای ماڵەكەیان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو. بەپێی ئامارە نافەرمیەیكان رۆژانە بەشێوەی نێوەنجی ١٣ كەس لەئێران لەرێگەی خۆكوژییەوە كۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن و نێوەنجی تەمەنیشیان ٢٩ ساڵ راگەیەندراوە.
ڕێکهو 2014-09-28 12:14:03
بهشی ( کۆمهڵایهتی )