ئەمساڵ 1762كەس لە ئێران بە هۆی بە كار هێنانی مادەی هۆشبەرە مردوون جێگری ستادی دژایەتی لەگەڵمادەهۆشبەرەكانی رژیمی ئاخوندی رایگەیاند لە ماوەی ساڵی 93 1762 كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ئێران مردوون. بە پێی راپۆرتی بە هەواڵدەریەكان لە سەرەتای ساڵی 93وە تا ئێستا زیاتر لە 1762كەس بە هۆی بە كار هێنانی مادەهۆشبەرەكانەوە لە ئێران مردوون. بە پێ ئامارەكان بەشی هەرە زۆری ئەوكەسانە لاون وتەمەنیان لە نێوان 14تا 35ساڵە كە بەشێكی بەرچاویان ئافرەتن. جێگەی باسە كە ئامارەكان دەریدەخەن كە رێژەی بە كارهێنانی مەوادی سەنعەتی وەك شیشە و ئامفتامینەكان لە ئێران رووی لە زیادبوون كردووە و هەر بەو پێیەیش رێژەی گیرۆدە بوونی لاوان بە تایبەت ژنان بە رێژەێكی بەرچاوو زیادی كردووە.
ڕێکهو 2014-12-25 13:08:14
بهشی ( کۆمهڵایهتی )