سینه‌ماکاری کورد سامان حسین پوور خه‌ڵاتی مێهره‌جانی نیۆیۆرکی بۆ خۆی تۆمار كرد خه‌ڵاتی مێهره‌جانی سه‌ربه‌خۆی نیۆیۆرک به‌ فیلمی "یه‌ک هیچ" له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌رێکی کورد بە ناوی سامان حسین پوور بەخشرا. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، ئه‌مین مورادی، سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌‌ ڕایگه‌یاند: کورته‌ فیلمی "یه‌ک هیچ" له‌ ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری میهره‌جانی فیلمی سه‌ربه‌خۆی Nielsenی نیۆیۆرکی مسۆگه‌ر کرد. ئه‌مین مورادی زیادی کرد: ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌ی پارێزگای‌ کوردستان‌ وه‌کوو نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ له‌ میهره‌جانه‌که‌ی ده‌ست هێناکه‌‌ به‌ ئامانجی تاوتوێ کردنی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ بۆ هونه‌رمه‌رندانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌چووه‌. مۆرادی وتیشی: کورته‌ فیلمه‌ هه‌ڵبژاردراوه‌کان پاش هه‌ڵسه‌ڵگاندن له‌ ماڵپه‌ڕی میهره‌جانه‌که‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ و کورته‌ فیلمی "یه‌ک هیچ" له‌ به‌رهه‌مه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان و له‌ ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور له‌م میهره‌جانه‌دا به‌شدار بوو و له‌گه‌ڵ کورته‌ فیلمی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا، سویس و هوڵه‌ند، ئه‌مه‌ریکا، مه‌کزیک و ئۆکرانیا ڕکابه‌ری کرد.صورة ڕێکه‌و 2015-01-19 11:56:08
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی