2ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزبێت بەبۆنەی 69 مین سالرۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە سەرجەم نەتەوەی كورد لە هەرجێگایەكی ئەم حیهانە دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر لێك نزیكبوونەوی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران و هەوڵ بدرێت بە یەكریزی و تەبایی كێشە و گرفتەكانیان چارەسەربكەن و هەول بۆ دامەزراندنی بەرەیەكی هاوبەش بدەن بۆ ئەوەی بزووتنەوەكەمان لە كوردستانی ئێران بەهێزتر و بەتواناتربێت كە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هاونیشتیمانیان بە هێز و گۆرو تینێكی زۆرەوە هەوڵ بدەن بۆ سەرخستنی خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەكەمان.
2ی رێبەندان بۆ گەلی كورد بە رۆژێكی مێژووی و پر دەست كەوت و شانازی دادەنرێت چونكە لەو رۆژەدا گەلی كورد لە كوردستانی ئێران بە هۆی ئەو هەل و مەرجە گونجاوەی هاتە پێشەوە و هەروەها بە خوێندنەوەیەكی دروست لە لایەن قازی محمد و هاورێیانی و بە ئامادەبوونی بە شێكی بەرچاو لە كوردانی بەشەكانی دیكەی كوردستان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد كۆماری كوردستان بە سەرۆكایەتی قازی محمد راگەێندرا و دلی هەموو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری خۆشكرد و خەونی چەندین ساڵای شۆرشی رزگاریخوازانەی نەتەوەكەمانی هێنایەدی لە دوای دامەزراندنیشی توانرا چەندین چاكسازی لە بواەرەكانی پەروەردە و ئابووری و سیاسی و فەرهەنگی دا ئەنجام بدرێت كە كاریگەریەكی بەرچاوی هەبوو لە پێشخستنی كۆماری كوردستان . هەرچەندە كورد لە كاتی دامەزراندنی كۆمار رووبەرووی فشاری زۆری ناوخۆیی و نێودەولاتی بووە بەلام پێشەوا قازی محمد و هاوكارانی رووبەرووی سەرجەم ئەو فشارانە بوونەوە ، و لە ماوەی حۆكمرانی كۆماری كوردستان لەو ناوچانەی كە لە ژێر دەسەلاتی دابوون توانی ئارامی و سەقامگیریەكی باش بۆ دانیشتوانانی دەستەبەربكات بێگومان نابێت رۆڵی بارزانیەكان لە كاتی دامەزراندنی كۆمار لە بیربكەین كە دەورونەخشێكی بەرچاویان هەبوو لە پاراستن و راگرتنی كۆماری كوردستان بەلام مخابن وەك هەمیشە دووژمنانی گەل و نیشتمانەكەمان چاویان بەم پێشكەوتنەی كورد و كۆمار هەڵنەدەهات و هەمیشە لە هەولی لاوازكردن و روخاندنی ئەم كۆمارە ساوەیەدا بوون و تا بە هەولی نگریزی شای ئێران و هەروەها كشانەوەی یەكێتی سۆڤیەت لە سەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و خۆ بەدەستەوەدانی ئازەربایجان لە بەرامبەر هێزەكانی شای ئێران و خیانەتی چەندین سەرۆك عەشیرەتی كورد و فشارە نێودەولەتییەكان و هەروەها چەندین هۆكاری دیكە كۆماری كوردستانیان روخاند و نەیان هێشت گەلەكەمان لە ژێر سایەی حۆكمرانی خۆیدا بەردەوامبێت و ئەندامان و كاربەدەستانی حكومەتی كۆماریشیان لە پێش هەموو شیانەوە پێشەوا قازی محمد لە ماوەیەكی كەمدا حۆكمی لە سێدارە درا. هەرچەندە دوژمن وای دەزانی بە روخانی كۆمار كوردیش دەروخێت بەلام بە پێچەوانەوە رۆڵە قارەمانەكانی نەتەوەكەمان ساڵ بەدوای ساڵ بە هێزتر و خۆراگرتردەبن لەهەمبەر داگیركەران و تا ئێستاشی لەگەڵدابێت هەر لە هەولی بەدەست هێنانی مافە رەواكانیەتی .
ئێمە لە كاتێكدا یادی 69 دامەزراندنی كۆماری كوردستان دەكەینەوە كە نەتەوەكەمان لە كوردستانی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی دا بە دەیان قەیرانی گەورەدا تێدەپەرن كە كاریگەریەكی زۆری كردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانانی كودستان و تا دێت فشارەكانی رژێم بۆ سەر هاونیشتیمانیان زیاتر دەبێت چ لە باری سیاسی و چ لە باری كۆمەڵایەتی و ئابووریەوە، بەداخەوە لە ئێستادا رێژەیەكی زۆری بێكاری و نەخوێندەواری لە پارێزگاكانی كوردستان بوونی هەیە و هەروەها رێژەی گیرۆدەبوونی لاوان و مێرمندالان بە مادەی هۆشبەر تادێت بەرزتر دەبێتەوە و رژێم هیچ چارەسەرێكی بۆ ئەو قەیرانانە پێ نیە.
ئێمە وەك ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پشتیوانی لە هەر نزیكبوونەوەیەكی زیاتری نێوان هێزو لایەنەكانی كوردستانی ئێران دەكەین وە داواكارین سەرجەم لایەن و هێزەكانی رۆژهەلات دەست لە ناودەستی یەكتری ناكۆكی و دووبەرەكی و بەرژەوەندی تەسكی حیزبی وەلا بنێن و بیرێك لە رێگا چارەیەكی گونجاوبكەنەوە بۆ ئەوەی نەتەوەكەمان لەدەست ستەم و نادادپەروەری رژێمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران رزگاری بێت ، هەرلەم یادە پیرۆزەدا سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی پاكی پێشەوا قازی محمد یەكەم سەرۆك كۆماری كوردستان و هەروەها سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریخوازانەی كوردستان
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەستەی بەرێوەبەری
2ی رێبەندانی 1393 صورة
ڕێکه‌و 2015-01-22 13:21:31
به‌شی ( به‌یاننامه )







سیاسی