پەیامی هاوبەشی رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران و رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی هاونیشتیمانیانی خۆراگر!
كچان و كوڕانی تێكۆشەر !
بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی تازەی كوردی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە نەتەوەی كورد بەگشتی دەكەین، هیواخوازین كە سالی نوێی 2715 سالی پێشكەوتن و بەدیهاتنی مافە رەواكانی نەتەوەكەمان بێت لە هەرچوارپارچەی كوردستان .
بەرێزان !صورة
ئێمە لە كاتێكدا پێشوازی لە نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی كوردی دەكەین كە نەتەوەكەمان لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان لە رووبەرووبونەوەیەكی سەختدایە لەگەل رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە بەخۆشیەوە توانراوە خۆراگرییەكی كەم وێنە پیشان بدرێ‌ و پاشەكشە بەم گروپە ترۆریستیە لە خاكی كوردستان بكرێت. بێگومان ئەم سەركەوتنانەی هێزەكانی پێشمەرگەش بێ‌ قوربانیدان نەبووە و رۆلە بە ئەمەكەكانی نەتەوەكەمان بە گیان و رۆح خۆیان فیدای خاكەكەیان كردووە و پارێزگاری لێدەكەن ، كە ئەمەش بۆتە جێی سەرنجی زۆربەی وڵاتانی جیهان و بە چاوێكی رێزەوە لە پێشمەرگە دەڕوانن ، لە سایەی خوێنی شەهیدانەوە دۆزی رەوای نەتەوەكەمان زیاتر بۆ جیهان روونبۆتەوە و رۆژبەرۆژیش پێشتیوانی و هاوكاری بۆ نەتەوەكەمان زیاتر دەبێت.
بە چاوخشاندنێك بەسەر مێژووی نەتەوەكەمان دا بۆمان روون دەبێتەوە كە ئاگری نەورۆز لە سەختترین رۆژگارەكانی نەتەوەكەمان بە شكۆ و رێزەوە بەرێوەچووە، چونكە نەورۆز بۆ كورد هێمای یەكبوون و ئازادی و رزگاریی لە ستەم و چەوسانەوە بووە، هەربۆیە لەم رۆژەدا لاوان و كچانی ئازادی خواز بە كردنەوەی ئاگری نەورۆز بەلێن دووپات دەكەنەوە كە تا ئازادی و رزگاری یەكجارەكی لەدەست داگیركەران خەباتی رەوای نەتەوەكەمان درێژە پێدەدەن و بە بەردەوامی بلێسەی ئەو ئاگرە بە گەشاوەیەی دەهێڵننەوە.
رژێمی ئاخوندی لەماوەی ساڵانی حكوومەتداری بیزاری و دژایەتی خۆی لەگەڵ نەورۆز نەشاردۆتەوە بە بەردەوامی هەوڵیانداوە بە رێگای جۆراوجۆر وەك گرتن و بانگێشتكردنی چالاكان و هەروەها هەڕەشە و ترس وتۆقاندن خەڵكی لە بەرێوەبردنی رێورەسمی نەورۆز رابگرێت. بەڵام سەرەڕای ئەو بارودۆخەش ساڵ بە دوای ساڵ ئەم یادە لەلایەن خەلكی تێكۆشەری نەتەوەكەمان بە شێوەیەكی بەرفراوانتر بەرێوەدەبن و بە كردنەوەی ئاگر ئەوە دووپات دەكەنەوە كە هەرچەند بارودۆخ نالەباتر و ستەم و نادادپەروەرییەكان زیاتر بێت ئاگری نەورۆزی نەتەوەكەمان بە تین تر دەبێت .
ئێمە وەك رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران و رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران لەم بۆنەیەدا سلاو دەنێرین بۆ رۆحی سەرجەم شەهیدانی سورخەڵاتی كوردستان بەگشتی و شەهیدە سەربەرزەكانی سازمانی خەبات بە تایبەتی و هەوەرها درود دەنێرین بۆ كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانیە خۆراگر و ئازاكانی نەتەوەكەمان كە لە چاڵەرەشەكانی رژێمی ئاخوندیدا لە ژێر زەبر و شكەنجەی جەستەیی و دەرونیدان بەڵام چۆكیاندانەداوە بۆ دوژمن و هەروەها سلاو دەنێرین بۆ خەلكی خۆراگری كوردستان.
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی ئاخوندی
سەركەوێ‌ خەباتی نەپساوەی نەتەوەكەمان
رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران
28ی رەشەمەی 1393
ڕێکه‌و 2015-03-19 15:23:40
به‌شی ( به‌یاننامه )







سیاسی