پەیامی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی 30ی پووشپەر پێنجەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی پەیامی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی 30ی پووشپەر پێنجەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان
لاوانی نیشتیمان پەروەر
ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات
30ی پوشپەری ئەمساڵ پێنج ساڵ بەسەر كۆچی دوایی رێبەری ماندوویی نەناس و دامەزرێنەری سازمانی خەبات مامۆستا سید جەلال حوسێنی تێپەر دەبێت مامۆستا دوای تێك‌وشانێكی بێ ووچان و خزمەتێكی بەرچاو بە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان لە تەمەنی 82 ساڵی دا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێكردین و خەمێكی بێكۆتایی خستە ناو دڵی سەرجەم رێبواران رێبازەكەی . مامۆستا سەیید جەلالی هەمیشە زیندوو لەسەرەتای پێگەیشتن و لاوێتیدا هەستی نیشتیمانپەروەری تێدا دروست دەبێت و دەبێتە یەكێك لە سوێندخواردو و شوێنكەوتووانی كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان و لەساتەوە بەڵێنی وەفاداری بە ئامانجە رەواكانی گەل و نیشتیمان دەدات و وەك بینیمان تا دواهەمین هەناسەكانیشی بەو بەڵێنەی وەفادار مایەوە. لە پاش ژیكاف مامۆستا لە حوجرەكاندا وانەی شۆڕشی دەوتەوە و بەشیكی بەرچاو لە هێز و توانای بۆ باسكردن لەسەر ماف و ئازادی گەلەكەی تەرخان دەكرد كە لەو پێناوەشدا توشی چەندین كێشە و گرفت بوویەوە . لە سەرهەڵدانەكەی ساڵەكانی 46 و 47 دەوری دەبێ هەتا ئەو كاتەی سەرەتای شۆڕشێكی بەرفراوان لە دژی رژیمی پاشایەتی زەمینەكانی دەرخسێ.مامۆستا لەو قۆناغەدا وەك رێبەری راپەرینەكانی خەڵك دیاریی دەكرێ‌ و لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی گەورەترین دەور دەگێرێ‌ بۆ سەرخستنی راپەرین و داماڵینی هێزەكانی شا و پاراستنی هێمنی و ئاسایش .
لەدوای رووخانی سیستەمی پاشایەتی و هاتنە سەركاری رژێمی ئاخوندی نەك ماف و داواكاریەكانی كورد جێبەجێ نەكرا بەڵكو زیاتر لەجاران كورد سەركوتكرا ، هەربۆیە لەپاش قۆناغی دانووستان و ووتووێژ كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو شكستی پێهێندرا، زەرورەتی تێهەڵچوونەوە و گەرمداهێنانی كورەی خەبات لە دژی ستەمكارانی نوێ سەری هەڵدایەوە و لەو پێوەندییەش مامۆستا كۆتایی بە ریساڵەتەكەی نەهێنا و بەڵكو لە چوارچێوە و شكلێكی نوێ تاوی دایە خەبات دژی ستەم و چەوسانەوە و بە دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرەتایێكی نوێی لە خەبات بۆ ئازادی گەل و نیشتمان دەست پێكرد.
لە هەموو ئەو قۆناغانەی ژیانی خەباتگیرانەی دا سداقەت و راستگۆیی و فیداكاریی بەشێكی دانەبراو لە پێكهاتەی كەسایەتی مامۆستای رێبەر و زانای گەلەكەمان بووە و بە هەموو وزە و توانا و هەست و بوونیەوە لە خزمەتی شۆڕش و بزووتنەوەی رەوای گەلی كورد بووە و لەو پێناوەشدا خاوەنی قوربانی پڕ بایەخە كە نمونەی ئەو قوربانیدانانە لە ناوی مێژووی رێبەرانی سیاسی دا كەم وێنە و دەگمەن بووە.
ژیانی سیاسی و خەباتكارانەی مامۆستا پڕ لە وانەی ژیانی راستەقینە و سەربەرزانەیە كە دەكرێ‌ بە پەیرەوی كردن و شوینكەوتنی جەوهەری بە نەمری مانەوەی تیدا بدۆزریتەوە و بەختەوەری و ژیانی سەربەستانەی بۆ گەل تێدا وەدی بهێندری.
بێگومان بە كۆچی دوایی رێبەری ماندوویی نەناسی گەلەكەمان مامۆستا سید جەلال زیانێكی زۆر بە گەلی كورد لە كوردستانی ئێران بەگشتی و سازمانی خەبات كەوت، بەڵام هێشتنەوەی یاد و ناو و بیر و ئەندێشەكانی مامۆستای هەمیشە زیندوو دەتوانێ‌ قەرەبووی بەشێك لە زیانەكان بكاتەوە و گەل بەرەو كەنارەكانی ئۆقرەیی و هێمنی رێنوێنی بكاتت. ئێمە وەك رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستان لەو یادە دا بەلیچن دووپات دەكەینەوە كە تا سەركەوتنی یەكجاریی رێبوارێكی دڵسۆزی ریبازە بێ خەوشەكەی مامۆستای نەمر بین و وەفادار بین بە ئامانجەكانی مامۆستا و گەلی كورد لە كوردستانی ئێران.
رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
30ی پوشپەری 1394 صورة
ڕێکه‌و 2015-07-21 15:46:38
به‌شی ( به‌یاننامه )







سیاسی