لەسێدارەدانی لاوانی كورد محكوم دەكەین بەداخەوە رۆژی چوارشەمە 4ی خەرمانانی 1394 جارێكیتر رژێمی ئاخوندی دژە مرۆڤ یەكێكی تر لە لاوانی نەتەوەكەمانی بە ناوی بێهرووز ئاڵخانی خەلكی شاری سەڵماس بە تاوانی هاوكاری كردن لەگەل یەكێك لە حیزبە نەیارەكانی رژێمی ئاخوندی لە زیندانی دەریا لە شاری ورمێ لە سێدارە درا.
لە سێدارەدانی ئەم لاوە كوردە لەكاتێكدایە كە لەلایەن ناوەندە نێودەوڵەتیەكانەوە داواكرابوو كە حكومی ئەو زیندانیە سیاسیە راگیرێت، بەڵام رژێم گوێی بۆ ئەو داواكاریانە نەدا و بە لە سێدارەدانی بێهروز ئالخانی تاوانێكی دیكەی خستە پاڵ تاوانە قێزەون و گەورەكانی نیزامی ئاخوندییەوە . رژێمی ئاخوندی لە ماوەی چەند سالی رابردوودا زۆرترین رێژەی لە سێدارەدانی لاوانی كوردی تۆماركردووە كە بۆتە هۆی نیگەرانی بەشێكی زۆری ناوەند و رێكخراوە جیهانیەكان بەگشتی و هەوەرها بیزاری و تورەیی زیاتری خەلكی كوردستانی . هەرچەندە تاوانەكانی رژێم رۆژبەرۆژ زیاد دەكەن و بە خەیالی خاوی خۆی دەتوانێت لە رێگای لەسێدارەدان و شكەنجە و زیندانی كردن و دانانی تۆمەتی نارەوا و دور لە راستی لاوانی كورد لە داوا و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە مافەكانیان رابگرێ بەڵام بە دڵنیاییەوە نەتەوەكەمان تا رزگاری یەكجارەكی دەست لە هەوڵ و ماندووبوون لەو پێناوەدا هەڵناگرن .
رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران وەك رێكخراوێكی سنفی و سیاسی تایبەت بە توێژی لاوان بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی لەسەر ئەرك و چالاكیەكانی خۆی لە دژی رژێمی ئاخوندی بەردەوام دەبێ و هەروەها سەرجەم تاوانەكانی رژێمی ئاخوندی دەرهەق بە لاوان و گەلەكەمان محكوم دەكات.
رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
5ی خەرمانانی 1394
ڕێکهو 2015-08-27 13:24:34
بهشی ( بهیاننامه )