سەركەوتنی کچانی کاراته‌کاری کوردستانی لە ئاستی ئێران‌دا كچانی كاراتەكاری كوردستان، 12 میدالیای جۆراوجۆریان لە ئاستی ئێران وەدەست هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، له‌گه‌ڵ کۆتایی پێهاتنی پێشبڕکێیه‌کانی کاراته‌ی به‌شی شۆتۆکان SKIی ئێران، وه‌رزشوانانی کوردستانی 12 میدالیای جۆراوجۆرییان له چه‌ند ڕێنجی ته‌مه‌نی جۆراوجۆر وه‌ده‌ست هێنا. به‌پێی ئەم راپۆرتە، پێشبڕکێیه‌کانی کاراته‌ی کچانی به‌شی شۆتۆکان SKIی ئێران بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له شاری به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی به‌ڕێوه‌چوو. كە، 450 کاراته‌کای 12 پارێزگای ئێران له کێشه جۆراوجۆره‌کان له قه‌باره‌ی 17 هه‌ڵبژارده‌دا له ڕۆژانی 7 تا 9ی خه‌رمانان پێکه‌وه ڕکابه‌رییان کردووه. جێگەی باسە كە، نی‌نا ئه‌حمه‌دی و مه‌رزییه مه‌جیدی، سه‌رپه‌ڕه‌شت و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای کوردستانیان له‌م پێشبڕکێیانه له ئه‌ستۆ بووه.
ڕێکه‌و 2015-09-05 13:07:08
به‌شی ( وه‌رزشی )