پەیامی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی دەستپێكردنی سالی نوێی خوێندن لە ئێران و كوردستان صورةبەبۆنەی كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان و دەستپێكردنی سالی نوێی خوێندنی 1394-1395لەلایەن دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران لە ئێران بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی دەكەین و هیوادارین لە سالی نوێی خوێندندا بە سەركەوتویی قۆناغەكان ببڕن و لە حاست نەتەوەكەیان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن . بەداخەوە ئێمە لە كاتێكدا پێشوازی لە سالی نوێی خوێندن دەكەین كەنەتەوەكەمان لە كوردستانی ئێران سالانێكە رۆلەكانی بە زمانێك فێری خوێندن و نووسین دەبن كە نەزمانی خۆیان و نە زمانی نەتەوەكەیانە و سەرەراِی ئەوەی لە مادە دەستورییەكانی یاسای بنەڕەتی رژیمی ئاخوندی ، ئەو مافە دراوە بە نەتەوەكان كە بەزمانی خۆیان بخوێنن ،بەلام تا ئێستا تەنها لە چوار چێوەی قسەدایە و نەچۆتە باری جێبەجێكردنەوە . مندالانی نەتەوەكەمان لە سەرەتایی كردنەوەی خوێندنگاكان دەبێت بە زمانێكی دیكەبخوێنن،كە ئەمەش بێبەش كردنی مافی سەرەتایی هەركەسێكە كە دەبێت بەزمانی دایكی بخوێنێ‌ .
لە ئێستادا سیستەمی خوێندن و رەوشی خوێندكاران لە ئێران بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی لە قەیراندایە.ئەگەر ئاورێكی خێرا لە بارودۆخی خوێندكاران بدەینەوە دەبینین كە لە ژینگەیەكی ناتەندروست و شوێنێكی نەگونجاو و بە كەمترین ئیمكانیەت درێژە بە خوێندن دەدەن و بەشێكی زۆری خوێندنگاكانیش پێویستی بە نۆژەنكردن و چاككردنەوەی بە پەلە هەیە و هەندێكیشیان ئەگەری روخانیان لێدەكرێت كە بۆتە جێی نیگەرانی و مەترسی بۆ سەر گیانی خوێندكاران. هەتا هەنووكەش دەسەلات لە راست خوێندن و پێداویستیەكانی خوێندن بێ مشوورە و تەنانەت زۆر جار و لە هێندێك ناوچە بە مەبەست خۆی لە دابین كردنی پێداویستیەكان دەبوورێ‌.
سەرەڕای هەموو ئەو دۆخە ناهەمووارە توندبوونی كەشی ئەمنیەتی و پولیسی لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەوەندەی تر ژیانی لە مامۆستا و فێرخوازان تێكداوە و چاودیرییە توندەكان لەسەر خوێندكاران و دیاردەی حەراست و بەسیجی دانش ئاموزی و خویندكارانی زەربدەری ئەو چەمكانەن كە خوێندكارانی بێزار كردووە و هەموو هەولێكی دەسەڵات ئەوەیە كە لە بورای ئیدئۆلۆژی خوێندن بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و رێگەی هەناسە كێشانی جیاواز نەدا. هەر ئەوەشە هۆكاری ئەوەی كە سالانە ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكاران دەستبەسەر دەكرێن و دەخرێنە زیندانەكانەوە. بێگومان ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە خوێندكاران بێ‌ گوێدانە ئەو مەترسیانەی كە رووبەروویان دەبێتەوە لەبەرانبەر دەسەڵات و ویستە ناحەقەكانی دەوێستنەوە و رووبەرووی دەسەڵات دەبنەوە و چالاكی و خۆپیشاندان دژی رژێم بەرێوە دەبەن. بیگومان چاوەرێی ئەوە لە خوێندكارانی نیشتیمان پەروەر دەكرێت كە وەك هەمیشە سەری ڕم بن لە هەموو شۆڕشەكاندا.
لەبەر ئەو هۆیانە وێرای ئەوەی كە سالانە ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران لەلایەن دام دەزگا ئەمنییەتیەكانی رژێم رووبەرویی سەركووت و شكەنجە و زیندانی كردن دەبنەوە، بە داخەوە لە پرۆسەیێكی مەرگهێنەر دا توشی موادی هۆشبەر دەكرێن و نەك تەنیا ژیانی خۆیان بەڵكو داهاتوو و ژیانی كۆمەڵگاش دەكەنە ئامانج..
ئێمە وەك رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران وێرایی پیرۆزبایی دووبارەمان رێزدەگرین لە ماندووبوونی مامۆستایانی نیشتیمان پەروەر و داواكارین كە خوێندكاران و مامۆستایان وەك هەمیشە داكۆكاری مافەكانی خۆیان بن و لە دژ بە پلان و پێشلكارییەكانی دەسەڵاتی رەشی ئاخوندان ببنەوە كە لە دژی خۆیان و سەرجەم كۆمەڵگا بەرێوە دەچێ. رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
ڕێکه‌و 2015-09-22 07:38:18
به‌شی ( به‌یاننامه )







سیاسی