وێنەی سێلفی، گیان لەدەستدانی کچێکی سەردەشتی لێکەوتەوە



میدیا ئەحمەدپوور" کچێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کێشانی وێنەی سێلفی دەکەوێتە ناو چۆمی زاب و گیانی لەدەست دەدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان،هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "میدیا ئەحمەدپوور" خەڵكی گوندی زله هەڵکەوتوو لە ٢٠ کیلۆمیتریی ڕۆژئاوای شاری سەردەشت، لە کاتی کێشانی وێنەی سیلفیدا دەکەوێتە ناو چۆمی زاب و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دەدا. میدیا ڕۆژی هەینی بۆ سەیران لەگەڵ بنەماڵەی چووبوونە دەرەوە کە تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت. دوای ئەو ڕووداوە ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکی بۆ چارەسەریی پزیشکی دەگاتە شوێنی مەبەست بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام دەمێنێتەوە. تەرمی ناوبراو بۆ لێکۆلێنەوەی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی خۆمەینیی شاری سەردەشت گواستراوەتەوە.چۆمی زاب یەکێک لەو ڕووبارانەیە کە چوار وەرزی ساڵ خرۆشانە و لە کێوەکانی زاگرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت و لە پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە.
ڕێکه‌و 2016-04-01 20:51:52
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی