دووشهمه 15 جۆزهردان 2723
قوتابییەکی کوردی خەڵکی شاری سنه بە ناوی "مەتین محەممەدی" بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی ڕەوانە کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، دوای ڕاهێنان و تێپەڕکردنی ٥ قۆناغی ئۆردووی تیمی، مەتین محەممەدی، قوتابیی کوردی خەڵکی شاری سنه، بۆ وڵاتی کرۆواسی ڕەوانە کرا. متین محمدی کێبڕکێکانی پاڵەوانییەتی فووتسالی قوتابیانی جیهان، لە ڕێکەوتی ١٦ هەتا ٢٠ی خاکەلێوە لە شاری پورکی وڵاتی کرۆواسی بەڕێوە دەچێت. مەتین محەممەدی وەرزشوانی کورد، ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و ماوەی ٦ ساڵە بە شێوەی تایبەتی وەرزشی فووتسال ئەنجام دەدەات. محەممەدی لەژێر ڕاهێنەریی ڕەزا ڕەحمانیدا کاری فووتساڵی دەست پێکردووە. وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ئێران سەرەڕای دابین نەکردنی ئیمکاناتی پێویست لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتەوە، توانیویانە لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بەدەست بێنن.