دووشهمه 15 جۆزهردان 2723
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەرییەكان، لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا دوو کچی لاو بە ناوەکانی کاڵێ عزیزی تەمەن ١٨ ساڵە و لەیلا جەلالی تەمەن ٢٣ ساڵە لە بەخشی سیلوانا دەستیان دایە خۆکوژی. ئەو دوو کچە لاوە خەڵکی گوندەکانی "گەباران" و "باوان" بوون، کاڵێ ئەو کچە عازەبە بە هۆی کێشەی "نامووسی" بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەروەها لەیلا جەلالیش بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ژێر ناوی "هەوێ" بەرەوڕوو بووتەوە و پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو کوڕی لاوی تەمەن ١٦ و ١٨ ساڵە لە گوندەکانی "بێ بەکران" و "ئوورسی" سەر بە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. هەروەها شوناسی ئەو دوو لاو کوردەی بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا جیهان و عەبدوڵکەریم ئەمیری" ڕاگەیاندووە.