محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد


ئێوارەی رۆژی ھەینی محەمەد عەلی کلای پاڵەوانی جیھانی بۆکسێن لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا

کۆچی دوایی کرد، کلای رۆژی پێنج شەممە بەھۆی بونی کێشە لە کۆئەندامی ھەناسەیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ولایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا.محەمەد عەلی کلای سێ جار لەسەر یەک بووە بەپاڵەوانی جیھانی بۆکسێن لە کێشی قورسدا، یەکەم یاریزانی بۆکسێن بووە کە سێ جار لەسەر یەک ئەو نازناوە بباتەوە.محەمەد عەلی کلای لەماوەی ژیانی وەرزشیدا دووچاری چەندین کێشەو ئاستەنگ بۆتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی رەتی کردەوە خزمەتی سەربازی بکات لە ریزەکانی سوپای ئەمریکادا لە کاتی شەری ڤێتنامدا. محەمەد عەلی کلای لە ساڵی ١٩٨٠ دا لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ لاری ھوڵمزدا شکستی ھێناو لە ساڵی ١٩٨١یشدا لە بەرامبەر یاریزانی بۆکسێن تریفۆر باربیکدا بەھەمان شێوە شکستی ھێنا لەدوای ئەو دوو شکستە لە ساڵی ١٩٨١ دا وازھێنانی لە یاری بۆکسێن راگەیاند. کلای لە ساڵی ١٩٨٤ەوە توشی نەخۆشی پارکنسون بووە، بریاریشە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی لە شوێنی لە دایکبوونی لە ولایەتی کنتاکی بەرێوەبچێت.محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
ڕێکه‌و 2016-07-01 11:53:27
به‌شی ( وه‌رزشی )







سیاسی