کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە سەقز خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



ماڵپەری هەواڵەریی سەقزنیوز، سەر لەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەر، بڵاوی کردۆتەوە کە لە یەكێک لە گەڕەکەکانی شاری سەقز بە ناوی (بەهارێستانی خوار) کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی"ر.م" خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. تەرمەکەی پاش هاتنی هێزە ئینتزامیەکانی ئەم شارە و دەزگای دادوەری، لەڕێی کاربەدەستانی ئاگرکوژێنەوەوە بۆ بەشی ساردخانەی نەخۆشخانەی ئیمام‌خومەینی ئەم شارە ڕاگوێزراوە. هۆکاری خۆکوژیی ئەم کچە گەنجە ڕوون نەکراوەتەوە.
ڕێکه‌و 2016-07-12 21:15:14
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی