دووشهمه 15 جۆزهردان 2723
وەک دەزانین لە رۆژی هەشتی مارسی هەموو ساڵێک بابەتی توندووتیژی و بێ مافی ٸافرەتان دێتە بەر باس و بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەبێتە خۆراکی راگەیاندنەکان و کاتەکانی خۆیانی پێ پر دەکەنەوە و هەروەها فمێنیستەکان بە هەردوو رەگەزیەوە و رێکخراوەکانی بواری ٸافرەتان لێرەو لەوێ چەند کۆر و سمینارێک دەگرن و باس لە ٸامارەکانی توندووتیژی دژی ٸافرەتان دەکەن و دوای کەمتر لە حەفتەێک چیتر ٸەو باسانە دەکەونە پشت گوێ تا ساڵی داهاتوو. لێرەدا پێویستە ٸەوە بڵێین کە بێمافی ٸافرەتان و توندووتیژی بەرانبەریان تەنیا تایبەت بە ناوچە یان وڵاتێک نیە و لە هەموو جیهان ٸەو دیاردەیە دەبینرێت، تەنیا جیاوازی نێوان وڵاتان ٸەوەیە کە لە هێندێک وڵاتدا ژنان توانیویانە بە خۆراگری و بەربەرەکانێ لەگەڵ نیزامی پیاوسالاردا مافەکانی خۆیان بە یاسا رێک بخەن و پشتگیریێکی یاساییان هەبێت کە هەر چەند دەتوانین بڵێین لەو وڵاتانەشدا ٸەو دیاردەیە بنەبر نەبووە. بەس ٸەگەر باس لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بکەین و بە تایبەتیتر باسی نەتەوەی کورد کە لەم جۆغرافیایەدا هەڵکەوتووە بکەین دەبینین کە توندووتیژی دژ بە ٸافرەتان لە دیاردەوە بووە بە حاڵەت و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەستیان هەیە لەم تاوانانەدا و یاسای زۆربەی وڵاتانیش دژ بە مای ٸافرەت و بە شێوەێک پاڵپشتی نەریتی پیاوسالارانەیە، وەک نموونە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی. ترکیا و بە تایبەت ٸێران. لە وڵاتی ٸێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ٸاخوندی بە چاوخشاندنێک بە یاساکانی ٸەو رژێمە بۆمان دەردەکەوێت کە هەموویان دژ بە مافی ژنن و ژنان لە هیچ بوارێکدا لە کۆماڵگا دەرەتانی خۆدەرخستن و گەشەکردنی بۆ نەماوەتەوە و تەنیا و تەنیا دەبێت لە ژووری ماڵەوە خەریکی کاری مالداری بێت کە لەم نێوانەشدا بنەماڵە و کۆمەڵگاش بە شێوەێک پاڵشتن بۆ ٸەم کردەوە تاوانبارانە. نابێت لە بیری کەین کە تاوان دژ بە ژنان تایبەت بە رۆژێک یان کاتێکی دیاریکراو نیە و لە هەموو کات و ساتێکدا تاوان دژ بە ژنان روو دەدات و ناشبێت باسکردن لەو حاڵەتە دزێوانە تایبەت بکرێت بە رۆژ یان کاتێکی دیاریکراو بە تایبەت ژنان لە ٸێران زۆر لێبراوانە دەست بدەنە دەستی یەکتر و تا گەیشتن بە مافەکانیان هیچ ٸاستەنگێک نەتوانێت پێشیان پێ بگرێت و ترس وچاوسوور کردنەوەی رژێم هەر وەک چۆن نەیتوانیوە ژنی کورد بە چۆکدا بێنێت دەبێت ژنانی نەتەوەکانیتری ٸێران ژنی کورد وەک نموونە وەر بگرن و بۆ گەیشتن بە ٸاواتەکانیان تێ بکۆشن. لێرەشدا جێی خۆیەتی باسێک لە ژنانی کورد لە ناو ریزەکانی شۆرشدا بکەین و ٸەرک و تێکۆشانیان بەرز بنرخێنین و ٸاماژە بە باقی ژنانی کورد لە کوردستانی ٸێران بکەین کە تا کەی ٸەم هەموو تاوانانەی رژێم و کۆمەڵگا دژ بە خۆیان قبووڵ دەکەن و سەر بۆ ٸەو سیاسەتە نامرۆڤانە دادەنەوێنن، وەک ٸاشکرایە لە کۆمەڵگای ٸێران و بە تایبەت کوردستان، لەشفرۆشی، ٸێعتیاد، کارتۆن خەوی و مانەوە لەسەر شەقامەکان لە دیاردەوە بووە بە حاڵەت و زەرەرمەندی یەکەم تەنیا ژنان خۆیانن و دواتر پەل و پۆدەهاوێژێت بۆ باقی چین و توێژەکانیتری ناو کۆمەڵگا، کە وایە ژنی کورد باشترین بژاردەی لەبەر دەستدایە بۆ رزگار بوون لەو حاڵەتانە و ٸەویش پەیوەست بوون بە ریزەکانی شۆرشە کە بنەماڵە دەبێە لەم رێگایەدا نەک هەر رێگر نەبن بەڵکوو پشت و پەنای کچان و ژنان بن بۆ رزگاری و گەیشتن بە کۆمەڵگاێکی یەکسان و بەرانبەر و بۆ ٸەم مەبەستەش ریزەکانی سازمانی خەبات باشترین و گۆنجاوترین بژاردەیە بۆ درێژەدان بە شۆرش پشت بە پشتی برا پێشمەرگەکانمان تاکوو رووخانی رژێمی کۆنەپەرستی ٸاخوندی و گۆمەڵگاێکی دادپەروەر کە دڵنیام بە هاتنتان بۆ ناو ریزەکانی سازمانی خەبات دەگەین بە ٸامانجەکانمان.
سەرکەوێت بزووتنەوەی یەکسانیخوازی گەلی کورد
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی کۆنەپەرەستی ٸاخوندی
هەستی جەعفەری