شەمخانی هەرەشە لە گرتنی بۆنەکانی نەورۆز دەکات

لاوانی خەبات: بە پێی هەواڵی کوردپا، بەرێوەبەری شورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سوپای پاسداران كۆبوەتەوە‌و هەرەشەی لەحزبە كوردییەكانی كوردستانی ٸێران كردوە بەوەی هەر هەوڵێك بدەن بۆ تێكدانی ئارامی ئێران ئەوا زۆر بەتوندی وەڵام دەدرێنەوە.

بە پێی ٸەم هەواڵە، عەلی شەمخانی لەگەڵ فەرماندەكانی سوپای پاسداران رەوشی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان تاووتوێ كردوە، شەمخانی باسی لەوە كردوە كە حزبە كوردییەكانی کوردستانی ٸێران لەلایەن چەند وڵاتێكەوە هاندەدرێن بۆ تێكدانی ئەمنیەت‌و ئاساییشی ناوخۆی ئێران.

 

جێگەی باسە کە لەسەروبەندی نزیكبونەوەی یاد‌و بۆنەكانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ سوپا‌و هێزە ئەمنییەكانی رژێمی ئێران بە جێگیركردنی چەكی قورس‌و مامناوەند لەچەند ناوچەیەكی سنوری رۆژهەڵاتی كوردستان‌و هەروەها رێگریكردن لەهونەرمەندان تا بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆزی ئەمساڵ نەكەن رێوشوێنی توندیان گرتوەتەبەر،.
ڕێکه‌و 2019-03-15 10:59:58
به‌شی ( هه‌واڵ )







سیاسی