هەیٸەتێکی سەرکردایەتی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ٸێران سەردانی رێکخراوی لاوان

دوانیوەرۆی رۆژی دووشەممە 21ی مای 2019 ی زاینی هەیٸەتێکی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ٸێران بە سەرپەرشتی بەرێز عومەر فەخرەدین فەر سکرتێری یەکیەتی لاوانی حدکا و هەیٸەتێکی هاورێی بە مەبەستی نوێکردنەوەی دیدارو تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی تایبەت بە لاوانی كوردستان، سەردانی رێکخراوی لاوانی خەباتیان کرد و لە لایەن بەڕێز فواد جەعفەری بەرێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەبات و بەڕێز سارۆ حسێنی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری و هەیٸەتی هاوڕێیان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
بە پێی هەواڵ هەردوو لایەن وێرای تاوتوێکردنی دۆخی ٸێستاو ٸەو قەیران و کێشانەی کە تووش خەڵکی کوردستان و بە تایبەت لاوان بووە، کاری هاوبەشی نێوان رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ٸێرانیان بە زەروورەتێکی حەتمی و گرنگ زانی و هیوایان خواست کە بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، بۆ گەیشتن بە ماف و ویستی نەتەوەکەمان هەوڵ بدرێ رێكخراوەكانی لاوان زیاتر لە رابردوو پێکەوە پێوەندیان هەبێ‌.
دوو لایەن باوەڕیان وابوو ٸەم جۆرە کۆبوونەوە و دانیشتنانە دەبێتە هۆی هیوا و هومێد لە نێو لاوان لە کوردستانی ٸێران. وبۆ ٸەو مەبەستە چەندین بەرنامە و گەڵاڵەی کاری تاوتوێ کرا.
جێگەی باسە لەو دانیشتنەدا چەند گەڵاڵە بۆ نزیكی زیاترو كاری هاوبەش قسەو باسیان لەسەر کرا و بریار درا ٸەم جۆرە دیدارو کۆبوونەوانە درێژەیان هەبێ.
ڕێکه‌و 2019-05-22 23:48:00
به‌شی ( هه‌واڵ )







سیاسی