سەردانی هەیٸەتێکی رێکخراوی لاوانی خەبات لە ناوەندی باڵای یەکیەتی لاوانی پارتی دیموکرا

سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 15/7/2019، هەیٸەتێکی رێکخراوی لاوانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز فواد جەعفەری بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەبات بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگای نوێی ناوەندی باڵای یەکیەتی لاوانی پارتی دیموکرات لە پارێزگای سلێمانی و نوێکردنەوەی دیداری نێوانیان سەردانی ئەو رێکخراوەیان کرد و لە لایەن هەیٸەتی خانەخوێوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
جێگەی باسە لەو دانیشتنەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە لاوان و هەروەها رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست قسە و باسیان لەسەر کرا. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەر دوو لا جەختیان لەسەر پتەو کردنی دۆستایەتی نێوانیان و هەروەها کاری هاوبەش لە داهاتوودا کردەوە.
ڕێکه‌و 2019-07-16 15:45:15
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی