شەوی هەینی ٢٢ی رەزبەر ٢٩هەمین رۆژی شۆرشی ژینا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران درێژەی هەیە و مەیدان و گۆڕەپانی شارەکان شوێنی بەربەرەکانی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی تیروریستی ئاخوندی. خەڵکی خۆڕاگر و قارەمان بەبێ گوێدانە سەرکوت و هەڕەشە و دەسبەسەرکردن، لە شەقام و مەیدانەکاندا مانەوەو کونترۆڵی ناوچە گرینگەکانیان گرتبوە دەست. راپەڕیوان لە درێژەی راپەڕین و خۆراگریان ژمارەیەک سیخور و جاشیان بە باشی سزا دا و هەروەها بنکە و پەیکەرەو وێنەی دەسەڵاتدارانی رژیم بە دەستی ئازادیخوازن لە چەندین شار سوتێندرا و تێکشکێندرا.
رژێمی ئاخوندی ئێران دڕندانە و بێ بەزەییانە هەوڵی سەرکوتی ئەم ڕاپەڕینانە ئەدات و بۆ مانەوەی خۆی لە هیچ جینایەتێک درێغ ناکا.
لە ماوەی ڕاپەڕینەکاندا زۆر لایەنی جیاجیای نێودەوڵەتی و وەڵاتان کاردانەوەیان هەبووەو وێڕای مەحکوم و پرۆتستۆی جینایەتەکانی رژیم، گەمارۆ و ئابڵۆقەیان خستۆتەسەر دەسەڵاتی نەگریسی ئاخوندان. لەو چوارچێوەدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی له بهیاننامهکەیدا کە ڕۆژی پێنج شهممه ٢١ی ڕەزبەر بڵاوی کردووەتەوە وتی، "سهرکوتی دڕندانه" و "ئیرادهی کوشنده"ی رژێمی ئاخوندی بۆ بێدهنگکردنی ناڕهزایهتییهکان مەحکووم دەکەن.
لە بەیاننامەیەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتی ڕاپەڕین و خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی ئێران لە نێوان ٢٩ خەرمانان تا ٨ی ڕەزبەر لانیکەم ٢٣ منداڵ کوژراون.
ئەو ناڕەزایەتیانە، بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە سەرتاسەری ئێران دەستی پێ کرد و بەخێرایی پەرەی سەند و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا ناو و چۆنیەتی کوشتنی ئەو منداڵانە بڵاو کراوەتەوە.
قوربانییەکان ٢٠ یان کوڕن کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٧ ساڵە و سێشیان کچن کە دوانیان تەمەنیان ١٦ ساڵە.
ئەم منداڵانە بەهۆی تەقە یان لێدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیانیان لە دەست داوە.
هەر لەم ژمارەیە، ١٠ کەسیشیان لە هەینییە خوێناوییەکەی زاهیدان کوژراون کە هەموویان گووللـە لە دڵ، سەر یان ئەندامە هەستیارەکانی تری جەستەیان دراوە.
بڕیار وایە ئەورۆ شەممە ۲۳ ڕەزبەر ۱٤۰۱ هەتاوی لەسەر بانگەواز و داوای جەماوەری راپەریو و هێز و لایەنە سیاسیەکانی دژبەری رژیم لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران مانگرتن و ڕاپەڕین بەرێوەبچێ.