ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانباری ١٤٠ ١ دوو لاوی کورد بە ناوەکانی محەممەد مێهدی کەرمی و محەممەد حوسەینی لەلایەن رژێمی مرۆڤ کوژی ئاخوندی لەسێدارەدران.
بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دۆسیەی ئەو دوو بەندکراوەدا لانی کەمی پێوەرەکانی دادگاییکردن و پێ ڕاگەیشتنی دادوەر بە دۆسیەکەیان بە بەشداریی خۆیان لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی دادگادا کە مافی بەرگرییان لە خۆیان هەبێت ڕەچاو نەکراوە و تەنانەت پێوەرەکانی ناوخۆییی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی ئەو دادگایە ڕەچاو نەکراوە. وێڕای ئەوەش کە مافی هەبوونی پارێزەریان پێی نەدراوە، لە دوایین چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیشیان بێبەری کراون و ڕێگەیان پێ نەدراوە دوایین ساتی ژیانیان بنەماڵەکانیان ببینن و ماڵاوایییان لێ بکەن.
شایەنی گوتنە کە رژێمی ئاخوندی لە کوشتار و کردەوە قێزەونەکانی دژ بە لاوان و خەڵکی راپەریوی کوردستان بەردەوامە و رفاندن و ئەشکەنجە دان و دایانپێدانانی زۆرەملێ تاوی داوەتە لە سێدارەدانی لاوانی چاونەترسی کوردستان، بەو هیوایەی کە ئەم شەپۆلی لە سێدارەدانانە ببە هوێ ترساندنی خۆپیشاندەران و دامرکاندنەوەی راپەڕینەکان. بەڵام ئاشکرایە کە ئەم زوڵم و سەرەڕۆییەی رژێم دەبێتە هۆکاری زیاتر خۆشکردنی ئاگری خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان.