lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

هاونیشتمانیانی هێژا!

هەر وەک دەزانن ۲۱ی فوریە بەرانبەر به ۲ی ڕەشەممە, لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ وەکوو ڕۆژی زمانی دایکی دەستنیشان کراوە.
دیاری کردنی ئەم ڕۆژە لە کۆنفرانسی گشتی یونسکۆ لە ساڵی ۱۹۹۹ بەمەبەستی یارمەتیدان و پەرەپێدانی زمانی دایکی دیاری کرد و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆی گرینگی ئەم بۆنەیە ساڵی ۲۰۰۸ی وەک ساڵی جیهانی زمانەکان و فرەزمانی ڕاگەیاند.

لاوانی بوێر و خۆڕاگر!

گرینگی ڕۆژی زمانی دایکی بەهۆی بوونی دەسەڵاتێکی خۆسەپێن و دیکتاتۆر لە ئێران, کە لە هەموو ڕێگایەکی دژ مرۆیی بۆ هێرشکردنە سەر نەتەوەکانی ئێران کەڵک وەردەگرێ زۆر بە زەقی خۆی ئەنوێنێت. دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران هەر وەک سیستەمی پاشایەتی پەهلەوی و لەدرێژەی هەر ئەو سیاسەتەدا, هێرشی کلتوری کردۆتە سەر نەتەوەکانی ئێران و هەوڵی پاکتاوی زمانی و کلتوری بۆ سڕینەوەی شۆناسی ئەو نەتەوانە ئەدات.
ئەو حکومەتە تۆتالیترە هەموو توانای خۆی ئەدات تا بیرۆکە ئازادیخوازانەکان له ئێران بسڕێتەوەو تەنانەت بەرگری لە هەرجۆرە فێرکاری زمانی دایکی لە ناوەندەکانی فێرکاری ئەدات. دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران, مامۆستایانی زمانی دایکی و زمانی کوردی بە مەترسییەک بۆ سەر حکومەتەکەی خۆی دەزانێت و به پەیوەنددانی مامۆستایان و چالاکانی بواری زمان بە هێزە ئۆپوزسیونە دژبەرەکانی ڕژیم, هەوڵ ئەدات پێش بەو چالاکییانە بگرێت.
لە ئەمڕۆدا و پاش دەسپێکی شۆڕشی ژینا, کە هەڵگری دروشمی ژن, ژیان, ئازادی یە, قورس ترین ئەرک دەکەوێته سەر شانی لاوانی وڵات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە. سەردەمی ئەمڕۆ بەهۆی بوونی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بوونی سەرچاوەی متمانەدار و باوڕپێیکراو, لاوان دەتوان زۆر بەباشی زانیاری پێویست لە ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کەنەوە. زانیاری و وشیارییەک کە دەسەڵات زۆرترین ترسی لێیەتی و دەزانێت ئاگاداری خەڵک چەندە لە ڕووخان نزیکتری دەکاتەوە. زمان بناغەی کلتور و شۆناسی هەر نەتەوەیەکەو دەبێ بۆ پارێزگاری لە زمانی دایکی هەموو توانای خۆمان بەکار بێنین و پێش بە پەرتەوازەبوونی تەنانەت یەک وشە لە زمانەکەمان بگرین.
جارێکی دیکە بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی, پیرۆزبایی خۆمان بە نەتەوەکانی ئێران بەگشتی و نەتەوەی کورد بەتایبەت ڕادەگەینین و هیوادارین داهاتووی وڵاتی ئێران بە دامەزراندنی حکومەتێکی دیمۆکراتیک و هەروەها ڕەچاوکردنی بابەتەکانی ئیتنیکی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر گەشە بستێنێ و شان بەشانی کۆمەڵگای پێشکەوتوویی جیهانی بڕواتە پێشەوە.

بڕوخێ دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلانی ئێران
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
۲ی ڕەشەممەی ۱۴۰۱ی هەتاوی


1 ساڵ و 2 مانگ و 8 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر