هاونیشتمانیانی خۆڕاگر!
لاوانی بوێر و چاونەترس!
پاش فەرمانی جیهادی خومەینی و حوکمی ناڕەوای کوشت و بڕی خەڵکی کوردستان بە بیانوی دژی دین و دژی شۆڕش و هەروەها بەڕێ کردنی هێزی بەکرێ گیراوی گاردی جاویدان و سپای پاسداران، نەمر مامۆستا سەیید جەلالی حوسەینی بەوپەڕی ورە بەرزی و نەترسانە بڕیاری بەرپەرچدانەوەی ئەو هێزە تیرۆریستییەی حکومەتی ئاخوندەکانی دا کە لەو باوەڕەدا بوون کە هیچ هێزێک نییە بییان وەستێنێت.
لە ئەنجامدا لە نێوان جادەی سەردەشت و بانە و لە پێچەکانی هەژدە دۆڵان هێزی پۆڵایینی پێشمەرگە هێرشی کردە سەر ئەو هێزە بەکرێ گیراوەوە و وێڕای کوشتنی ·۰۰ سەرباز و تێکشکاندنی ۸۰ ماشینی سەربازی، زۆرێکیشیان لێ بەدیل گرتن کە وای کرد خومەینی جەلاد و خوێنڕێژ بێتە سەر خەت و ڕاستەوخۆ وتی خەڵکی کوردستان دەنگی ئیوەم بیست. بەڵام ئەم قارەمانیتییەی هێزی پۆڵایینی سازمانی خەبات بێ قوربانی نەبوو و بەداخەوە هەشت پێشمەرگەی گیانی خۆیان پێشکەش بە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و کوردستان و سازمانی خەبات کرد. مێژووی ئەم قارەمانەتییە و ئەو ڕۆژە ئەوندە گرینگ بوو و کاردەنەوەی هێندە گەورە بوو کە سازمانی خەبات ئەو ڕۆژەی وەک ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دیاری کرد.
لاوان و خوێندکارانی هێژا!
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دەکەین کە کوردستان و ئێران لە دۆخێکی جەنگ دایەو وڵاتەکەمان لە خوێنی خەڵکی ڕاپەڕیو و ماندوو و بێزار لە ستەم سوورە. لە ۱۰ی خەزڵوەری ئەمساڵ ٤µ ڕۆژ لە شۆڕشی ژینای کوردستان تێدەپەڕێ، شۆڕشێک کە به شەهید کرانی کچێکی لاوی کورد دەستی پێکرد و گڕکانی ٤٤ ساڵ زۆر و ستەم و چەوسانەوەی هاورده فیشکه. شۆڕشێک کە توێژی لاوان و خوێندکاران بوون به پێشڕەو و بەڕێوەبەری و هەتا لێوارەکانی ڕووخانی ڕژێم هێناویانە. ئەوەی لەم شۆڕشە مەزنە زۆر دڵخۆشکەرە هاوکاری و تەبایی بێوێنەی خەڵکانی ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی رژێمی چەق بەستوو و کۆنەپەرەستی ئاخوندییە. ئەم هەلوومەرجە هەستیارە و بەڕێوەبەری ئەم بزاڤ و جوڵانەوە لەسەر دەستی توێژی لاوان و خوێندکاران و بوێری و چاونەترسی ئافرەتان وای کردووە کە تەواوی دونیا پشتگیری خۆیانی بۆ دەر ببڕن و وەک سیمبولێک لە بەرەنگاری دیکتاتوری و ئاپارتاید ناوی لێ ببەن. هەرچەند کە ئەم ماوەیە ئەو رژێمە خوێنڕێژە زۆرتر لە ۳۳ لاوی شەهید کردووە کە تەمەنیان لە نێوان ١٤ تا ۱· ساڵ بووە، بەڵام مێژوو زۆر بە باشی سەلماندوویەتی کە پێشڕەوی و پێشەنگی لاوان و چینی خوێندکار هیچ بەربەستێکی بۆ نییە و کوشتن و بڕین و زیندانی کردنیان نەک نابێتە هۆی پاشەکشە کردن لە ویست و داخوازە شایستەکانیان، بەڵکوو پتەوتر و سوورتریان دەکات بۆ بەدەست هێنانی ویستەکانیان. بە دڵنیاییەوە ئەم بزوتنەوه گشتییە بێ ئاکام نییە و ئەو دڵگەرمیە کە ئێستا بۆ گەیشتن بە ئازادی هەمانە ئەبێتە دڵخۆشی و بە ئازادی نیشتمانی داگیر کراو لە دەستی خوێنڕێژان دوژمنانی گەل و نیشتمان دەگات.
جارێکی تر پیرۆزبێت ۱۰ی خەزەڵوەر، رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
بڕوخێ رژێمی نەگریسی ئاخوندی
سەرکەوێت بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان و ئێران
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەری
۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ هەتاوی