گیرانی سێ لاوى گوندى زەردۆیی هەورامان لەسەر ئەوەى نەیانهێشت سوپا و ئیتلاعات مەڕ و ماڵاتەکانیان بدزن!
ï۸هەر دوابەدوای ئەوە ئیتلاعات و سوپا دەستیان بە گرتنى لاوەکانى ئەو گوندە کرد.
ï۸لە ئێستادا ئەو سێ لاوەی گوندى زەردۆیی دەستبەسەرن و ئیتلاعات وەڵامى بنەماڵەکانیان نادەنەوە!
ï۸ ناوى ئەو سێ لاوەش بریتییە لە:
ï۸ بێهنامى وەیسى ـ کوڕى محەمەد خالید
ئەحمەدى بیابانى ـ کورى محەمەد عەلى
ï۸ بیلالى بابایی ـ کوڕى قادر
زیندانییەک بەناوى فەرهاد وشووقى نژاد خەڵکى هەرسێنى گوندى تەنگ پەرى نوریاو، لە زیندانى ناوەندى خوڕەم ئاباد، بە شێوەیەکى گوماناوى گیانى لەدەستدا و بنەماڵەکەى گوتوویانە فەرهاد لێى دراوە و ئازار دراوە لە لایەن زیندانوانەکانەوە بۆیە گیانى لەدەست داوە!
خراپی بارودۆخی ڕێگاکانى کوردستان هۆکاری رێژەی بەرزی مردنی هاوڵاتیانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە!
•کارەساتى ئۆتۆمبێل لە جادەى ڕوانسەر ـ پاوە
•نیسانێکى وانێت و ٤٠ ٥ێک لە نزیک بەدرئاوا خۆیان لێک دا و ٥ کەس بریندار بوون!
عادل موکەڕەم بە ساڵێک زیندانی حوکم درا!
ناوەندی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران بڵاوی کردەوە، ڕۆژی شەممە عادل موکەڕەم بە ساڵێک زیندانی حوکم دراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
ï۸تۆمەتی موکەڕەم قسە و پڕوپاگندە دژی نیزام بووە!!!
ئیتلاعات سێ کەسى خەڵکى سونقوڕى دەستبەسەر کرد بە پێى هەواڵى ناوەندى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران: ڕۆژی چوارشەممە، سێ هاووڵاتى خەڵکی سونقوڕوکولیایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەوە دەستبەسەر کراون.
پێشتر ئەو هاووڵاتییانە لە ساڵى ١٣٩٦ دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ موجاهیدینی خەڵق بە ٥ ساڵ زیندانی حوکم درابوون!
پاش دەستبەسەرکردنەوەیان ڕاستەوخۆ بۆ زیندانی ئێڤین براون.
ئەو سێ کەسە بریتین لە:
سەعید سەمیمی
کەسرا بەنی عامریان (ئەم بەندکراوە تووشى شێرپەنجەى خوێن بووە کەچى هەر براوەتە زیندان) سەعید ئەسغەری
بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارە تیرۆریستەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە سەختی بریندار بوو.
نەجمەدین مورادی خەڵکی ئاوایی خوریاوای بانە، رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لە لایەن چەکدارە تیرۆریستەکانی ئێران لە سنووری سەرتەزێن بە سەختی بریندار کراوە.
دۆخی تەندرووستی ئەو کۆڵبەرە کوردە باش نییە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری بانە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.
کۆڵبەرێک بە تەقەی چەکدارەکانی ڕژێمی ئاخوندی لە سنووری بانە بریندار بوو
ï۸ئەم کۆڵبەرە لاوە ناوی نەجمە مورادییە و خەڵکی گوندی قولی ئاوایە و لە بەرزاییەکانی سەرتەزێنی بانە تەقەی لێ کراوە!
کچە قوتابییەکى سەقزى خۆى کوشت!
ناوەندى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران بڵاوى کردەوە:
ï۸ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی پەریا عابدی (مازوارە) کچی مستەفا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو کچە کێشەی بنەماڵەییان هەبووە. بۆیە لەداخان خۆى هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
مین و تەقەی ڕاستەوخۆ، هەوڵی ڕژیمی تروریستی ئێران بۆ کووشتنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان,
ئەحمەد مەمەندی کە ڕۆژی ٢٦ی گەڵاڕێزان لە ناوچەی دەشتی سەر بە سەردەشت سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بوو، مینێکی چێندراوی ڕژێمی ئاخوندی ئێرانی پێدا تەقیەوە و بە سەختی بریندار بوو.
دوای ڕاگوێزتنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ، بەهۆی قورسی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
ئازیتا زارع، کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا
بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئازیتا زارع تەمەن ١٧ ساڵ، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی گەڵاڕێزان لە لایەن لقی دووی دادگای ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو، سزای ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.
چەکدارەکانى مروڤ کووژەکانی ڕژیمی ئاخوندی بە بەهانەى کۆڵبەران تەقەیان لە هاووڵاتییەکى مەدەنى کرد و کوشتیان.
ناوەندى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران بڵاوى کردەوە:
ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە دەستەیەک لە هێزە نیزامییەکان بە پاساوی هەبوونی کۆڵبەر و کاسبکار خێرا بەرەو هەورامان تەخت دێن.
لەوێش تەقە لە خەڵک دەکەن. لە ئاکام دا سەعدی ڕۆستەم نژاد کە لای دووکان وەستابوو، فیشەک وەبەری دەکەوێ و لەبەر سەختی برینەکانی هەر لەوێ گیانی لەدەست دەدا.
سەعدی ڕۆستەم نژاد خەڵکی هەورامان تەخت سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنەیە.
تەرمی کۆڵبەرێک دوای ٤ مانگ دۆزرایەوە!
دوای چوار مانگ لە بێسەرووشوێن بوونی، تەرمی کۆڵبەرێکی ٥٠ ساڵە بە ناوی مورتەزا عەزیزی کە بەرزاییەکانی تەرشاوە کە سنووری چوارکڵاو و بیشکانی باشوری کوردستان، دۆزرایەوە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە کە خەڵکی سەرپێڵ زەهاوە ڕۆژی ٢٥ی گەڵاڕێزان دۆزراوەتەوە.
هەتا ئێستا نازانڕی ئەو کۆڵبەرەی ڕۆژهەڵات بە چی و چۆن گیانی لە دەستداوە.
شەپۆلی دەستبەسەرکرانی لاوانی پیرانشاری بەردەوامە
ï۸شەوی ٢٨ی گەڵاڕێزانی ٩٩، هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاوایی چیانە سەر بە شاری پیرانشار و دوو کەس بە ناوەکانی زاهیر پەسوپیش و براکەی بە ناوی فاروق پەسوپیش دەستبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە.
ï۸تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ هاووڵاتی پیرانشاری دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەرکرانیان ناڕوونە.
نەجمەدین سوخەنوەر، شۆڕش عەبدووڵا نەژاد، سەلاح ئاجی و ڕەحمان ئاجی خەڵکی ئاوایی گەرگولی سەرێ و دوو کەسی دیکەی خەڵکی شیناوێ بەناوی عەلی جۆڵا و سمایل حاجی عەبدوڵا ئەو ٦ کەسەن کە لە لایەن ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کراون.
زیندانییەکى سیاسى کورد لە زیندان بێ سەروشوێنە!
ناوەندى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران ڕایگەیاند:
چەنگیز قەدەم خێر لە بەندیخانەی مەسجدسولێمانەوە بەرەو جێگایەکی نادیار براوە!
ï۸ئەم زیندانییە سیاسییە کە خەڵکی کامیارانە، لە زیندانی مەسجدسلێمانی خوزستانەوە بەراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
چەنگیز قەدەم خێر کە بە تۆمەتى هەوڵدان دژى ئاسایشى نیشتمانى و ئەندامیەنى حزبێکى ڕۆژهەڵات بە ٤٠ ساڵ زیندانى سزا دراوە، نەخۆشە و خوێنڕێژى گورچیلەکانى هەیە!
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی گەڵاڕێزان بەهۆی تەقەی هێزەکانی سنورپارێزی ئێران لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی هاکان محەمەدزادە کریکان، خەڵکی ئاوایی کریکان شپیران سەر بە ورمێ گیانی لە دەستدا.
مافی پاراستنی ڕەوا ، دەتوانێ کۆتایی بە کووشتاری بێبەزەییانەی کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێنێت.
لە سنووری شنۆ ه٠Šزە ئینتزامییەکان دوو کۆڵبەریان کوشت
ï۸رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە:
ï۸ هێزەکانی سنورپارێزی ئێران لە سنوری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، تەقەیان کۆڵبەربەران کرد و دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا.
ï۸کۆڵبەرەکان ناویان بریتییە لە:
هاکان محەمەدزادە، خەڵکی گوندی کریکانی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماس
ï۸وەسیم فەردین زاده خەڵکى گوندی پرداوێی شنۆ