lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئێران

ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئێران



خراپی بارودۆخی ڕێگاکانى کوردستان هۆکاری رێژەی بەرزی مردنی هاوڵاتیانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە!

 

لە شەقامى گوزەرتامە بەرەو ئاگرکوژێنەوەى شارى کرماشان، ئۆتۆمبێلێکى حۆرى تیبا وەرگەڕا.

ï۸ بە هۆیەوە منداڵێکى ٦ ساڵە گیانى لەدەست دا و دوو کەسى تیریشى بریندار بوون! 

 

هاووڵاتییەکى خەڵکی شاری سەقز کوژرا و یەکێکى دیکەیش دەستبەسەر کرا

ناوەندى مافەکانى مرۆڤى کوردستانى ئێران بڵاوى کردەوە:

ï۸ هێزە ئینتزامییەکان لە ڕێگای سەقز دیواندەرە بەگومانی قاچاغ تەقە لە ئۆتۆمبێلێک دەکەن و هەڵیدەدێرن و بەمەش شۆفیرەکەی بەناوی سامان(یەحیا) جۆشەنی گیانی لەدەست دەدا.

ï۸ ڕۆژى یەکشەممەش عیرفان مورتەزایی خەڵکى سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەگیرێ و دوای چوار ڕۆژ ڕاگرتن بە دانانی بارمتەی ١٥٠  ملوێن تمەنی ئازاد دەکرێ. 

 

لە سنوورەکانی شاری شنۆ مین بە کەسێکدا تەقییەوە،

ï۸هەنگاو بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ بەیانی لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە شوێنێک بەناوی هەوارە ئێسک سەر بە دەڤەری شاری شنۆ هاونیشتمانییەکی تەمەن ٤٢ ساڵە بەناوی عەزیز ڕونما بە سەختی بریندار بووە. 

 

چالاکی ژینگەپارێزی، سابیر قادری دەستبەسەر کرا،

هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە دێوڵان بەیانی ئەمڕۆ چالاکی ژینگە پارێزی ئەو شارە، سابیر قادریان دەستبەسەر کرد و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی کە تەعیزریە ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی سنەیان کرد.

ئەو چالاکە ژینگە پارێزیە کوردە، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە حیزبێکی ئۆپۆزۆسیۆنی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی لێپرسینەوەی لێکرا و بە پێنج ساڵ زیندان و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی رژێمی ئاخوندی بە ساڵێک زیندان سزا درا. 

سزای سابیر لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ٣ ێ ساڵ کەم کرایەوە. 

 

پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوەکانى خۆپێشاندانەکانى بەفرانبارى ٩٦،کە هەر کامەیان بە دوو جار ئیعدام مەحکوم کراون، لەبەردەم مەترسى ئیعدامدان!

ï۸ ئەو پێنج کەسە براون بۆ سلوولەکەیان بە مەبەستى ئیعدامکردن:

ï۸ مەهدى ساڵح قەڵعەشاهرۆخى

ï۸ محەمەد بەستامى

  عەباس محەمەدى

ï۸ مەجید نەزەرى کندرى

  هادى کیانى

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم دەستبەسەرکراوانە دوو ساڵ پاش خۆپێشاندانەکان دەستبەسەر کراون.

 

سەربازێکى کورد گیانى لەدەست دا،

ناوەندى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران بڵاوى کردەوە: ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، سەربازێک بەناوی سەعدوون قۆرقچی کوڕی ئەسعەد خەڵکی ئاوایی گپڵەسەن سەر بە شاری پیرانشار کە لە شاری جیرۆفتی کرمان سەرقاڵی سەربازی بوو بەهۆکارێکی ناڕوون گیانی لەدەست دا.

بنەماڵەکەى هیچ شتێک نادرکێنن و وەک ئەوە وایە کە هەڕەشەیان لێ کرابێ.

ï۸ بەشێک لە خزمانی باس لەوە دەکەن کە ناوبراو خۆی کوشتبێ، بەڵام گومانی ئەوە هەیە بە هۆکاری نادیار ئەو سەربازە کوردە کوژرابێ.

 

قوربانیانى کرماشانى بە هۆى کۆڕۆنا ٨١% زیادى کردووە!  

ï۸ سەرۆکى زانکۆى زانستى پزیشکى کرماشان: گیانلەدەستدان بە هۆى کۆڕۆنا لە مانگى خەزەڵوەر لە چاو مانگى ڕەزبەر ٨١% زیادى کردووە! 

 

لە مانگێکدا ١٧ هاووڵاتى کورد خۆیان کوشتووە

ڕێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاوى کردەوە:

لە مانگی ڕابردوو نزیکەى ١٧ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.

دوو لەو کەسانە لە خوار تەمەنى یاسایین! 

ئەوانەى خۆیان کوشتووە، دەیان پیاون و حەوتیان ژنن. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانیش کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە. 

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوى کردەوە: دووشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی و کەلتووریی شاباد بە ناوی "داریوش مورادی" و دەستبەسەریان کرد. 

هەروەها ئانیسا جەعفەری مێهر، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە شابادیش دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا تۆمەت و هۆکارى دەستبەسەرکردنەکانیان دیار نییە! 

 

٢ کەس لە کوردستانی رۆژهەڵات بە ٩٦ مانگ زیندانی حوکم درا

ï۸ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە کورددگانی ئێران بڵاوی کردەوە:

ï۸مورتەزا حەق بەیان ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارەوە سێ ساڵ حوکمی زیندانی هەڵپەسێراوی بەسەردا سەپا بە تۆمەتی ئاشکراکردنی زانیاری (گەندەڵی).

خالید زەمانی خەڵکی کامیاران لەلایەن دادگای شۆرشی ساری سنە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. 

 

لاوێکى خەڵکى ورمێ لە ئەهواز گیانى لەدەست دا،

دیار ئازەر کە لاوێکى خەڵکى ورمێیە و لە ئەهواز خەریکى کرێکارى بوو، گیانى لەدەست دا!

ï۸دیار کە تەمەنى ١٩ ساڵ بووە، بە هۆى کارەباگرتنەوە گیانى لەدەست داوە! 

شایەنى باسە ڕۆژ نییە لاوانى ئێران بە هۆى نەبوونى ستاندارى کارى کرێکارى و پێداویستییەکانیان، گیانیان لەدەست نەدەن! 

 

دوو کۆڵبەر لە سنوورى نەوسوود بریندار بوو،

ï۸دوو کۆڵبەر لە سنووری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانى ڕژیمی ئاخوندی بریندار بوون.

کۆڵبەرەکان ناویان (ئومید ڕەحیمی) خەڵکی جوانڕۆ و (ڕەزا یوسفی) خەڵکی کامیارانن.


4 ساڵ و 16 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئێران

ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر