ئامادە کردنی: شایستە محەممەدی
زەردەشت ئەحمەدى ڕاغب، زیندانی سیاسى، دژى ڕەفتارى خراپى زیندانبانەکانى، چیتر دەرمانەکانى ناخوات!
زەردەشت ئەحمەدى ڕاغب، زیندان سیاسى و چالاکى مەدەنى کە تووشى کۆڕۆنا بووە، دوێنێ هەینى نامەیەکى نادرووە بۆ سەرۆکى زیندانى تارانى گەورە و پێى گوتووە کە دژى خراپى ڕەفتارى زیندانبانەکان، چیتر تەنانەت ئاو و دەرمانەکانیشى ناخوات!
دەزگاى دروستکردى ئۆکسیژنى نەخۆشخانەى پیرانشار لە کار کەوتووەو گیانى دەیان نەخۆشى کۆڕۆنایی لە مەترسیدایە!
ï۸ستادى ڕووبەڕبوونەوەى کۆڕۆنا (ستادى هێشتنەوەى ڕێژیم) سەبارەت بە دۆخى خراپى ئۆکسیژن لە شارە جیاوازەکان هیچ بەرپرسیاریەتییەک ناگرێتە ئەستۆ و لە بنەڕەتەوە مەبەستى بڵاوکردنەوەى کۆڕۆنایە!
دواهەمین ئامارى گیانلەدەستدراوانى کۆڕۆنا لە پارێزگاى کرماشان:
ï۸٤ کەس لە شارى کرماشان
ï۸٤ کەس لە کەنگاوەر
ï۸۲ کەس لە سەنقر
ï۸١ کەس لە شائاباد
ï۸١ کەس لە پاوه
١ کەس لە جوانڕۆ
ï۸١ کەس لە سەلاس باوەجانى
ï۸١ کەس سەرپێڵ زەهاو
ï۸١ کەس داڵەهۆ
لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو لە پارێزگاى سنە، ٧ کەس گیانیان لەدەست داوە
ئامارى قوربانیانى کۆڕۆنا لە پارێزگاى سنە لە سەرەتاوە تا ئێستا ٩١٢ کەسە:
سنە ٣٤١ کەس
مەریوان ٩٢ کەس
سەقز ١٦١ کەس
قروه ٦٥ کەس
کامیاران ٦٢ کەس
ï۸بانه ٧٨ کەس
بیجاڕ ٤٢ کەس
دیواندەره ٥٤ کەس
ï۸دێولان ١٥ کەس
ï۸سەوڵاوا ٢ کەس
سیناریۆسازی سوپای پاسداران بۆ تۆڵەکردنەوەی کووشتنی فەخریزادە لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
سوپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی وێنەی سێ کەسی بڵاو کردووەتەوە کە پشتیان لە کامێرایە و چەند چەک و هێندیک فیشەکیان لەپەنایە. ئەو سێ کەسە هەر سێکیان جلی کوردیان لەبەردایە.
سوپا ڕایگەیاندووە ئەوانە تیرۆریستن و لە شومالی غەرب کە دەبێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.
قووتابیانی ئاوایی ئیسکی بەغدای بۆکان بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێت لە گووندەکەیان دەبێ بچنە سەر کێوە بڵێندەکان بۆ ئەوەی وانەکانیان ئانلاین بخوێنن.
خەڵکی ئاوایی چەندین جار داوایان لە دەزگا پێوەندیدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە بۆکان کردووە کە ئەو کێشەیان بۆ چارەسەر بکەن بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
ئیتلاعاتی بانە، هەڵیانکووتایە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی ئاوایی بڵەسەن و دەستبەسەریان کرد
چاونیوز بڵاوی کردووەتەوە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە شاری بانە هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی بڵەسەن بە ناوی ڕەحمان ڕەسووڵی تەمەن ٤٥ ساڵ و بۆ ئیتلاعاتیان گوێزتۆتەوە.
ژنە مامۆستایەکی ئاوایی بابخاڵاوێی سەر بە شاری شنۆیە کە بەو زستانە و بۆ ئەوەی بتوانێ وانە بە قووتابییەکانی بڵێتەوە دەبێ بچێتە بڵێند ئەترین شوێنی ئەو گووندە.
ڕژیمی ئاخوندی بەردەوامە لە گرتنەوەى ئاوى هەرێمى کوردستان
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان:
سەرەڕاى بارانبارین، کەچى ئاوى بەنداوى دووکان دابەزیوە.
ئێران لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداوێک لەسەر زێی بچوک بەشێکی زۆری ئاوەکەی گرتووەتەوە.
ئەگەر ئەوا بەردەوام بێت، کاریگەرى خراپی دەبێت لەسەر پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بەخێوکردنی ماسى.
بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارە تیرۆریستەکانی ئێران لە سنوری ورمێ کۆڵبەرێک بریندار کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، چەکدارە تیرۆریستەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە سنوری ورمێ تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کرد و بەوهۆیەوە کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵان بە ناوی ئایهان خواپی خەڵکی ئاوایی کوران لە ناوچەی سۆما و برادۆست بە سەختی بریندار بووە.ئایهان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ لە ژێر چاودێری پزیشیکی دایە.
دۆخی تەندرووستی کۆڵبەرە بریندارەکەی ورمێ ئایهان خودایی نالەبارە
ئایهان خودایی خاوەن دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی کورانی ورمێ دوو ڕۆژ لەمەو بەر لە لایەن چەکدارە تیرۆریستەکانی سەر بە سوپای پاسداران تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو.
دوای برینداربوونی بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ دەگوازرێتەوە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
ئێستا دۆخی ئایهان ناجێگیرە و لەو تەقەیە فیشکە بەر سەری کەووتوە.
گوشارەکانی ئیتلاعاتی حاکمیەتی ئاخوندی بۆ سەر زێنەب جەلالیان بۆ ئەوەی بێتە سەر تەلەڤیزیۆن و دانپێدانان و داوای لێبوردن بکات بەردەوامە.
بەندکراوی سیاسی کورد زێنەب جەلالیان کە بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دراوە لە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەرەوە بە بێ هیچ هۆکارێک و لەناکاو لە گرتووخانەی کرماشان بۆ گرتووخانەی یەزد گواستراوەتەوە و لە لایەن حیفازەتی زیندانی یەزدەوە پێی گووتراوە هەتا ئەو کاتەی داوای لێبوردن نەکەی و هاوکاری بازجویەکانی ئیتلاعات نەکەی لە هەموو مافێکی بەندکراوێک بێبەش دەبی وتا ئێستە لە زیندانی تاکەکەسی دایە و لەم ماوەیەدا یەکجار توانیوەتی بە تلفۆنی تەک بنەماڵەی قسە بکات و ئەوەیان پێ بڵێت کە لە ژێر گوشاری دیان پیادانە و باوکیشی بێ هیچ هۆکارێک ۲٤ کاتژمێر دەستبەسەر کرا.
خراپی بارودۆخی ڕێگاکانى کوردستان هۆکاری رێژەی بەرزی مردنی هاوڵاتیانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە!
بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی مهاباد بۆ بۆکان دوو کەس گیانیان لە دەستدا.
مینێک بە کۆڵبەرێکدا تەقییەوە و پێى پەڕاند!
تۆڕى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران بڵاوى کردەوە:
دوێنێ سێ شەممە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر بەناوی حەدید باباجانی بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی نەوسوود لاقێکی لەدەست دا.حدید بۆ دابین کردنی تێچوێ زەماوەندەکەی ولە بەر بێکاری ڕوی لە کۆڵبەری هێناوە
ددانپیانانى شەمخانى بەڕێوەبەرى شووراى ئاسایشى نیشتمانى ڕژێمى ئاخوندى بە شکستی سیستەمى ئیتلاعاتی ئاخوندەکان لە پرسى باوکە کوژراوەکەى ئەتۆمى ڕژیمی ئاخوندی.
بەهۆی بەفربارینەوە، ڕێگەی بەشێک لە ئاواییەکانی سەقز داخراوە و دامودەزگاکانی ڕژیمی ئاوندی هیچ هەوڵێک بۆچاک کردنەوەی ڕێگەکان نادەن، ژنانی دوو گیان، نەخۆش و دەیان حاڵەتی دیکە ، بەهۆی داخرانی ئەو ڕێگایانە تووشی کێشە بوون و حاکمیەتی ئاوندی گوێ بەو کێشانە نادات.
خوێندنی منداڵانی ئاوایی ڕەشگەندی شنۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
منداڵانی قوتابی بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە خوێندن بە شێوەی ئانلاین بدەن، دەبێ لەو سەرما و سۆڵەدا بچنە سەر سەربانی ماڵەکانیان.و ڕژیمی ئاخوندی هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشە نادات.
ڕژیمی ئاخوندی دەست لە کووشتنی لاوانی کوردستان ناپارێزێت
بە بیانووی پێبوونی باری قاچاغ ، چەکدارە تیرۆریستەکانی ئێران لە ڕێگەی فومەن سەبزەوار تەقەیان لە هاوولاتیەکی سەقزی بە ناوی سیامەک کەریمی کرد و کۆچی دوایی کرد.
دوو کۆڵبەر بە تەقەی چەکدارەکانی سوپای تروریستی پاسداران بریندار بوون
ئێوارەی دووشەممە هێزەکانی سەربە سوپای پاسداران لە سنووری نۆکانی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و کۆڵبەرێک بە ناوی شیروان موساپەنا خەلکی نەڵاس بریندار بوو.
هەروها لە سنووری نەنوور تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێک بە ناوی خدر رەسوولی لە بەرزایی دەکەوێتە خوارێ و بریندار دەبێت.
تووڕەیی خەڵک لە کێشە و پرسە ئابوورییەکان خەریکە دەتەقێتەوە
لاوێکى ٢٥ ساڵەى مازندەرانى لە شارستانى سیمۆرغ، لە دوو پۆلیسى ڕێگەوبانى دا کە سزایان دابوو.
هەژارى تەنگى بە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵچنیوە!
لە شارى سنە، لاوێکى ٢٨ ساڵە بە ناوى کاوە قادرى کوڕى کەمال قادرى خەڵکى گوندى دگران، کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا.
ئەم لاوە لە خانە باخێکى شارەکى ساحلى خۆى کوشتووە!
بە هۆى هەژاریەوە کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە
ئەندامێکى ئەنجوومەنى چیاى سەوزى مەریوان بە دوو ساڵ زیندانى سزا درا
له چهند ڕۆژی ڕابردوودا یهکێک له ئهندامانی ئهنجومهنی چیای سهوزی مهریوان به ناوی ئامانج نیک پهی به تۆمهتی «تێکدانی ئاسایشی نهتهوهیی» له ڕێگهی ئهندامبوونهوه له یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئێراندا، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی به سهردا سهپا.
ناوبراو له ڕێکهوتی ٢٤ی بهفرانباری ساڵی پار له لایهن هێزهکانی ئیتلاعاتی سوپای مهریوان دهستبهسهر و دوای دوو مانگ به دانانی بارمتهی ٤٠ ٠ میلیۆنی ئازاد کرا.