lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئیران:

ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئیران:



ئیتلاعاتی ڕژیمی ئاخوندی لاوێکی سنەی دەستبەسەر کرد

پێنج شەممە ١٣ی سەرماوەز، ئیتلاعاتى ڕژیمی ئاخوندان سادق فەتحی خەڵکی ئاوایی نزاری سنەی دەستبەسەر کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە ئیتلاعات هیچ بەڵگەیەکى نەبووە بۆ دەستبەسەرکردنى ئەو لاوە!

 تا ئێستاش چارەنووسی دیار نییە و وەڵامى بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە!

 بەڵێنی ڕژیمی ئاخوندی بە بەشار ئەسەد بۆ ئاوادان کردنەوەی سوریە 

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە دیدار دەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریە پێی ڕاگەیاندووە دەوڵەتی ئێران سوورە لەسەر ئاوەدانکردنەوەی سوریە.

١٢٠  کەس لە کادری دەرمانی بەشی فریاکەوتنی ئیلام تووشی کۆڕۆنا بوونە

ڕژیمی ئاخوندی کەمترین کەرەسە و پێداویستی خۆپارێزی پزیشکی بۆ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناردووە و ئەوەش بووە بە هۆکاری ئەوەی جیا لە خەڵکی ئاسایی، بەشی زۆری دوکتور و پزیشکانی ڕۆژهەڵات تووشی کۆڕۆنا بن.

 ماڵئاوایی کادیرانی دەرمانی نەخۆشخانەی کامیاران لە "د. شیوا فەریدی" کە بە هۆى کۆڕۆنا گیانى لەدەست دا

شیوا فەریدی خەڵکی کامیاران بوو و پلەی سێهەمی کۆنکوری سەراسەری ساڵی ٨٩ی هەتاوی بەدەست هێنابوو.

 شەهیدی پارێزەری ژیان محەمەد ڕەزا کەریمی بەرپرسی ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەی تەئمینی کۆمەڵایەتی سەقز گیانی لە دەست دا.

 ئەمە دووهەمین شەهیدی پارێزەری ژیانە کە بەهۆی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە سەقز گیانی لە دەست دەدات.

بڕیاری لەسێدارەدانی ڕوح اللە زەم پشت ڕاست کرایەوە

وتەبێژی دەزگای سێدارە" دەزگای دادی" ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاند: بڕیاری لەسێدارەدانی ڕوح اللە زەم پشت ڕاست کراوەتەوە.

خەڵکی سیستان و بەلوچستان نان بە قەرز و قیست دێننەوە!

هێندێک لەو خەڵکە هەژارە بۆ ئەوەی تەنیا نان و هیچیتر بکڕن کارتی میللی بە بارمتە دادەنێن و هێندێکی دیکە خزم و دۆستەکانیان ڕادەسپێرن نانیان بۆ بکڕن.

لە هەواڵێکی دیکەدا:

سمایلی حاجی عەوڵا و عەلی جۆڵا کە خەڵکی ئاوای شیناوێ بوون و دوو هەفتە لەمەوبەر لە لایەن ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرابوون، هەر یەکەو بە وەسیقەی یەک میلیار تمەن ئازاد کران.

شایەنی باسە، هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ هاووڵاتی پیرانشاری دەستبەسەر کرد و هۆکاری دەستبەسەرکرانیان ناڕوون بوو.

 نەجمەدین سوخەنوەر، شۆڕش عەبدووڵا نەژاد، سەلاح ئاجی و ڕەحمان ئاجی خەڵکی ئاوایی گەرگولی سەرێ و دوو کەسی دیکەی خەڵکی شیناوێ بەناوی عەلی جۆڵا و سمایل حاجی عەبدوڵا ئەو ٦ کەسەن کە لە لایەن ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرابوون

هێزەکانی سەر بە سپای تروریستی پاسداران کۆڵبەرێکیان لە سنووری سەڵماس کوشت!

ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە:

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی گۆزەڕەش سەڵماس لە سنووری ئێران ـ تورکیە، تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەست دا.

فەرزاد سەعیدزادەی تەمەن ٤١ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن چەکدارەکانی سەربە سوپای پاسداران تەقەی لێ کراوە!

بە گوتەی شاهیدان، فەرزاد کە خاوەن دوو منداڵیشە، لە نێو پۆلێک کۆڵبەر بووە، کە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و یەکسەر تەقەی لێ کراوە.

‏دانپێدانانی مۆحسێن ڕەزایی سەبارەت بە هەوڵەکانی حاکمیەتی ئاخوندان بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی!

سەرۆکی کۆڕی دیارکردنی بەرژەوەندییەکانی رژیمی ئاخوندی مۆحسێن ڕەزاییی: ئەگەر ڕێککەوتنەکانی من دەگەڵ کورەی باکور جێبەجێکرابایە، ئێستا لە بواری ئەتۆمی لە بەرنامەی مووشەکیش لە پێشتر بووین.!

‏١٠  وڵات بە کەمترین موچەی مانگانە لە ئاستی جیهاندا!

کە ئێران لەنێوان ٢٠ ٠  وڵاتی جیهان پلەی دووهەمی هەیە.

 لە سایەى حاکمیەتی ئاخوندان، دارستانەکانى کوردستان بەرەو وێرانى دەبرێن!

ناوچەى شۆشدارى ئیلام

بە هۆى دزی و گەندەڵى ئاخوندەکان و خراپبەرێوەبردن، قاچاخچییەکانى وا لێ کردووە دەست بۆ ئەم گەنجینە نیشتمانییە بەرن ودارەکان ببڕن و بیانکەن بە خەڵووز!

 فەرمان حەیدەر نژاد بە دانانى وەسیقە بە شێوەى کاتى ئازاد کرا

ڕۆژى چوارشەممە، فەرمان حەیدەرنژادى تەمەن ٤٢ ساڵى خەڵکى گوندى دێوەزناوى سەر بە سەوڵاوا، دواى مانگێک دەستبەسەرکردن، بە دانانى بارمتە و بە شێوەى کاتى ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە تا قۆناغى کۆتایی دادگاکەى، بە شێوەى کاتى ئازاد کراوە.

تۆمەتەکەى، پەیوەندی بووە لەگەڵ "حزبە کوردە ئۆپۆزسیۆنەکانى دژ بە رژیمی ئاخوندی".

یەکێک لە کچانی شیناوێ هەتا ئێستا ١٨ جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە!

سیما شادکام کە یەکێک لەو کچانەیە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە قووتابخانەی کچانی ئاوایی شیناوێی پیرانشار بە خەستی گیانی سووتا و ئێستا تەمەنی ١٨ ساڵە ، لە دوای ئەوەی تووشی ئەو ڕووداوە بووە هەتا ئێستا ١٨جار هەوڵی خۆکووشتنی داوە.

ڕۆژنامەی هەمشەهری سەر بە ڕژیم لەو بارەوە بڵاوی کردووەتەوە لوتی سیما تووشی هەوکردن بووە و پێستەکەشی کێشراوەتەوە. ئەوە بووە بەهۆی ئەوەی هەناسە کێشان بۆ سیما زۆر ناخۆش ببێتەوە.

بە گووتەی خودی ڕۆژنامە هەمشەهری ماوەی یەک ساڵە ڕەوتی دەرمانی کچانی شیناوێ وەستاوە و بەڵێنی بەرپرسانی ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی بۆ کردنەوەی ناوەندێکی تەندرووستی بۆ کچانی شیناو لە ورمێ یان لە شیناوێ هەتا ئیستا جێبەجێ نەبووە. 

 بێڕیزی بەهارە ڕەهنەما بە لۆڕەکان وەک سەرەکیترین پێکهاتەی کوردستان

 بێڕیزی سلبریتی و سینەماکاری ئێرانی بەهارە ڕەهنەما، بە کوردەکان و زاراوەی لۆڕی کاردانەوەی تووندی بەدواوە بووە و ئەم شێرە کچێکی لۆڕ بە توندی وڵامی دایەوە.

حوکمی لەسێدارەدان و ١٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران بۆ زیندانییەکی سیاسی

 ناوەندى مافى مرۆڤى کوردستان بڵاوى کردەوە:

حامید قەرەئوغڵانی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقەکانی ٢ و ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی ئەندامبوونەوە لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق «سووکایەتیکردن بە ڕێبەر» و «پێوەندی لەگەڵ ئیسراییل و ئامریکادا» حوکمی لەسێدارەدان و ١٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

کاری رێژەی بەرزی مردنی هاوڵاتیانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە!

دیسان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی بانە بۆ سەقز ٥ کەس بریندار بوون.

لە جادەى باشماخ، پژۆیەک خۆى لە لوولەیەکى گەورە دا

جگە لە تێکشکانى ئۆتۆمبێلەکە، سێ کەس بریندار بوون

هەر سێ بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە

 بەڵام بەداخەوە یەکێکیان لە نەخۆشخانە گیانى لەدەست داوە

کەرەساتێکی دیکەی ئۆتۆمبێل لە جادەی تەورێز-ورمێ کە بووە هۆی گیان لە دەس دانی دوو کەس

ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی سوپای پاسداران بۆ تیرۆری زیاتر ئامادە دەکات

لە بودجەی ساڵی ١٤٠ ٠  هێزە چەکدارە تروریستێکانی ڕژیم، بودجەی سوپای پاسداران ٥٨ لەسەد زیادی کردووە!

بودجەی ئەرتەش ٥٨ لەسەد زیادی کردووە.

بودجەی ناوەندی توێژینەوە و داهێنانی وەزارەتی بەرگری کە تیرۆریست فەخریزادە سەرۆکایەتی دەکرد ٥٠ ٠  لەسەد زیادی کردووە!

ئیتلاعاتی ڕژیمی ئاخوندی ترسی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری کوردستانی ڕۆژهەڵات هەیە و بەردەوامە لە دەستبەسەرکردنی بێ هۆکاری خەڵک

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی وەلی قلوزی لە کاتێکدا دەیهەویست بچێتەوە ماڵەکەی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 بێهزاد محەمەدى کە کاسپکارێکى خەڵکى بانەى کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، لە سیستان و بەلوچستان لە لایەن هێزە چەکدارەکارە ترۆریستەکانی ڕژیم تەقەى لێ کرا و گیانى لەدەست دا

 ڕۆژى پێنج شەممە هێزە چەکدارەکارە تروریستەکانی سوپای پاسداران لە سنوورى کافەچى شاری سەربازی پارێزگای سیستان و بەلوچستان تەقەیان لە بێهزاد کردووە.

 بێهزاد بە ئۆتۆمبێلى خۆى دەگەڕایەوە بانە، کە تەقەى لێ کراوە.

دیوارە ٥٠  ساڵەکەى قەبرستانى محەمەدى سنە ڕووخا و ١٢ ئۆتۆمبێلى کەوتە بن!

 لەمێژە خەڵک داوا دەکات کە ئەو دیوارە نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام شارەوانى جگە لە گەندەڵى بیر لەم شتانە ناکاتەوە!

دواى دوو ڕۆژ لە مردنى، ئاخرى بەیتى فسادی خامنەیی ڕێگەى دا هەواڵى مەرگى بڵاو بکەنەوە!

 مەسباح یەزدى، ماوەیەکى زۆر بوو کە نەخۆش بوو و لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو نەخۆشییەکەى تەشەنەى زیاترى سەند و مرد.

 دواى دوو ڕۆژ لە مردنى و هێشتنەوەى لە سەردخانە، ئاخرى بەیتى فسادی ڕەهبەرى ڕێگەى دا هەواڵەکەى بڵاو بکرێتەوە!هەلومەرجی خراپی ڕێگاکانى کوردستان هۆ


3 ساڵ و 8 مانگ و 28 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئیران:

ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئیران:


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر