عیرفان مورتەزایی بە ٢ ساڵ زیندانى حوکم درا
بە تاوانى ئەندامیەتی لە ئەحزابی کوردستان، دادگای ئێنقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی جەواد مستەفایی و بە پێی بڕیار و گوزارشی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، سزای ۲ساڵ زیندانی بۆ عێرفان مورتەزایی دەرچوو.
هەلومەرجی ئێران بە هۆى ڕژیمی ئاخوندان هێندە خراپ بووە کە تەنانەت خەڵک منداڵى خۆشى فڕێ دەدات چونکە ناتوانێت بەخێوى بکات!
دۆزینەوەى تەرمى منداڵێکى حەوتمانگەى تازەبوو لە نێو کیسەى زبڵ لە ورمێ!
تەرمەکە لە بەرامبەر دەرگاى نەخۆشخانەى ئیمام ڕەزاى ورمێ فڕێ درا بوو!
جەمشید حەمیدى گوازرایەوە بۆ زیندانى ناوەندى ورمێ!
جەمشید حەمیدی ناسراو بە مەلا جەمشید کە خەڵکی گوندى شاوانێ شنۆیە، زیاتر لە دوو مانگە لە ئیتلاعاتى ورمێ دەستبەسەرە!
جەمشید بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو!
دوو مانگ بوو لێپرسینەوەى لەگەڵ دەکرا و خرابووە ژێر گوشارێکى زۆرەوە! ئێستا لە ئیتلاعاتی ورمێوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شارەکە.
هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ڕژاونەتە گووندی نێ و ملیتاریزەیان کردووە
بڕیار وابوو لە ساڵۆگەڕی گیان لە دەستدانی فەرهاد و ئازاد خوسرەوی، دوو کۆڵبەری ئاوایی نێ کە لە ملەی تەتە بەهۆی سەرمابردوویی گیانیان لە دەستدابوو، ڕێوڕەسمێک لە ئاوایی نێ بەڕێوەبچێت.
هێزە ئەمنیەکانی سەر بە سوپای تروریستی پاسداران ڕژاونەتە ناو گووندەکە و بەتەواوی ئەو نێ ملیتاریزە کراوە.
دوو بەندکراوی سیاسی بەلوچ لە لایەن ڕژیمی خوێنڕیژی ئاخوندی لە سێدارە دران
بنەماڵە و پارێزەری ئەو بەندکراوانە ئاگاداری ئێعدامکرانی ئەو دوو بەندکراوە نەبوون.
مستەفا نیلی، پارێزەری ئەو دوو کەسە ڕایگەیاندووە تا ئێستا ئیعادەی دادرەسی بۆ ئەو دوو بەندکراوە نەکراوە.
دووبارە بووونەوی کارەسات لە شیناوێ
پیرەژن و پیرەپیاوێک لەبەر نەبوونی ناچار بوون نەوت بەکار بهێنن
هەر ئەمەش هۆکار بوو بۆ سووتانیان
خەڵکەکە دەڵێن هەولومەرجی ئێمە تا کەی وا دەبێت کە هەمیشە ببینە قوربانی خراپ بەڕێوەبردنی ڕژێمە گەندەڵ و دزەکەی ئاخوندان
خۆکوژی دابەزیوەتە نێو مێرمنداڵانیش
مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی جوجاری سەلاس باوەجانی بە ناوی محەمەد وەیسی خۆی کوشت
دوو بەندکراوی سیاسی کورد، ٢٠ ساڵە لە زیندانی ڕژیمی ئاخوندی دان و تا ئێستا یەک ڕۆژیش مرەخەسیان پێ نەدراوە
خالید فەرەیدوونی خەڵکی مهاباد و عومەر فەقێ پور خەڵکی بۆکان زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە سجنی ڕژیمی ئاخوندان دەستبەسەرن و هەتا ئێستا تەنانەت یەک ڕۆژێش مرەخەسیان پێ نەدراوە.
زیندانییەکى سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە:
ڕۆژی یەکی بەفرانبار بەندکراوی سیاسی کورد مستەفا سەوزی لە گرتووخانەی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە مامەڵەی خراپی دادوەری چاودێر و بەرپرسانی گرتووخانە و ئیزن نەدان بە چوونە مرەخەستی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
برایەکی ئەم بەندکراوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی توشبوون بە کۆڕۆنا گیانی لە دەستدابوو و مستەفا سەوزی داوای مرەخەسی بۆ بەشداری لە پرسەی براکەی کردبوو. دادوەری چاودێر بۆ ئەوەی مرەخەستی بەو بەندکراوە بدات، داوای بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لێکردبوو.
کاوە ڕەحیمیان فوتباڵیستی کرماشانی بە هۆی کارەساتی پیاکێشانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەست دا
کاوە لە تیمەکانی شیرین فرازی کرماشان و ماشینسازی تەورێز و پەیکانی تاران یاری کردووە
ژمارەیەکی زۆری قوتابیان ئەمساڵ لە خوێندن و مەدرەسە دابڕاون
بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕژیم تایبەت بە پارێزگاکان باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەجێ هێشتنی خوێندن لەئەمساڵدا دەکات کە ژمارەو ڕێژەی کچان زیاترە.هەروەها کێشەی نەبوونی مۆبایل و تەبلێت یان هەیە کە چارە سەر نەکراوە.