lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە کوردستان و ئێران

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە کوردستان و ئێران


ئامادە کردن: شایستە محەممەدی

دیسانەوە نرخی هێلکە فڕی بۆ ئاسمان!


نرخی شانەیەک هێلکە لە دووکان و بازاڕەکانی ڕۆژی کوردستان و ئێران بۆ ٤٨ هەزار تمەن بەرز بوو!


کرێخانوو لە ساڵی ٩٩ بە جیاوازی دەگەڵ ساڵی ٩٨ هەتا ٤٧ لەسەد زیادی کردووە!


ڕژیمی ئاخوندی لە هەموو ڕوویەکەوە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرەو هەڵدێر و داڕمان بردووە.


٩٠  لەسەدی قووتابیانی ئێران دوای وازهێنان لە خوێندن ڕوو لە مادە هۆشبەرەکان دەکەن!


فڕێدانی منداڵێک لە سەقز!


مناڵێکی ٣ێ مانگانە لە سەقز لە لایەن بنەماڵەکەیەوە فڕێدراوە.


رژیمی گەندەڵی ئاخوندی بەردەوامە لە وێرانکردنی ماڵی خەڵکی:


 مامورەکانی شارەداری بانه دوێنێ شەو کاتژمێر ٤ی بەرەبەیان خانووەیکیان وێران کردووەجاشەکانیش پێشەنگی ئەم وێرانکارییەن.


ئەگەری هەیە چەندین گوندی پیرانشار بکەونە بن ئاو:


ڕژیمی ئاخوندی لە پیرانشار خەریکی دروستکردنی بەنداوە.


بەنداوەکە کەوتووەتە نزیک گوندی کانی سێو


هەر ئەمەش مەترسی کەوتنە بن ئاوی چەندین گوندی دروست کردووە


ڕژیمی دزی ئاخوندی ئاوی کوردستان گل دەداتەوە و دواتر دەیبات بۆ شارە فارس و تورک نشینەکان.


بە هۆى ناڕەزایەتیدەربڕینەوە مەحموودڕەزا غەیاسی نوێنەری کرێکارانی ناڕازیی شارەوانیی ئیلام دەرکرا:


نوێنەری کرێکارانی شارەوانیی ئیلام، پاش وتووژێک لەبارەی کێشە و گرفتی کرێکاران و بەدواداچوون بۆ داواکاریی مووچەی دواکەوتوویان، لە لایەن بەرپرسانی شارەوانیی ئیلامەوە لە کارەکەی دەرکرا.


١٣ ملیۆن لاوی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران ناتوانن ژیانی هاوبەش پێکبێنن:


ئەندامی فراکسیۆنی ژنانی مەجلیسی ڕژیمی ئاخوندی زۆهرە ئیلاهیان ڕایگەیاندووە بەهۆی بێکاری، نەبوونی ماڵ و ئاوسانی ئابوری ١٣ ملیۆن لاوی ئێران کوردستان ناتوانن ژیانی هاوبەش پێکبێنن.


کۆبوونەوە و ناڕەزایەری خانەنشینکراوانی نیشابوور و لۆڕستان و کەرەج و کرماشان دژی وەرنەگرتنی مووچەکانیان و جێبەجێنەکردنی هاوسەنگکردنی مووچەی خانەنشینان.


 تێکدانى دووکانى میوەفرۆشییەکانى ئەهواز لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی!


‌ خەڵک بەهۆی بێ پانسمانی دەمرێت و ئەوانەی سووتاون ناچارن بە مەرهەمو پانسمانی کۆن خۆیان دەرمان بکەن.


سەقز- لاوانی کوردستان دەبێ بەرپەرچی سیاسەتی تووشکردنی لاوان بە مادەی هۆشبەر بدەنەوە،


سوپای تڕوریستی پاسداران بە ئەنقەست ڕێگە بە باندەکانی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دەدات بۆ ئەوەی لاوانی کوردستان بێ ئیرادە بکەن.


لاوانی سەقز دەبێ سزای ئەو مۆرە کوردانەی سوپای پاسداران بدەن کە ، کاری بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر دەکەن.


کرێکارێکی جوانڕۆیی و مەرگێکی دڵتەزێن!


سابیر کارگەری کە خۆی و خێزان و منداڵەکانی ماوەی سێ ساڵ بوو لە ماڵێکی دە میتریدا لەو پەڕی هەژاریدا دەژیان، بە هەژاری سەری نایەوە.


کرێکارانی کوردستان ڕۆژهەڵات قوربانی ژمارە یەکەمی سیاسەتی برسیکردن و هەژارکردنی کوردستان ڕۆژهەڵات لە لایەن ڕژیمی ئاخوندین.


ژنێکى لاو و دوو گیان، هەشت مانگە لە نێو پارکى ئیسماعیل ئاباد دەژیت! ئەم شوێنە بووەتە مۆڵگەى کارتۆن خەوەکان!


ڕەشبگیری ڕژیمی ئاخوندی لە بانە بەردەوامە و ئیتلاعات دوو هاووڵاتی دیکەی دەستبەسەر کرد:


کەریم مەحمودی و ئومید مەحمودی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی بەفرانبار لە لایەن هێزکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.


هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە ناڕوونە و بنەماڵەکانیان هیچ زانیاریان لەسەریان نییە.


هەرگیز نابێت خوێنى کۆڵبەران بەفیڕۆ بچێت کە لە لایەن چەتەکانى خامنەییەوە شەهید دەکرێن


مەرزبانى هەنگى سنوورى بانە کوژرا!


فەرماندەى مەرزبانى پارێزگاى کوردستان باسى لەوە کرد کە:


 ئیستواری یەکەم سەید سەجاد مستەفەوی لە سنوورى بانە کوژرا!


 سەید سەجاد مستەفەوی خەڵکى تەورێز بوو.


 دەستى سوور بوو بە کوشتن و بریندارکردنى چەندین کۆڵبەرى کورد.


 هێزێکى چەکدار ئەم ئیستوارەیان کوشتووە!


عیرفان مورتەزایی تا ١٥ ڕۆژی دیکە دەبێت خۆی بناسێنێت بۆ جێبەجێکردنی ٢ ساڵ زیندانى حوکمەکەی


 حەوتووی پێشو بڵاوی بوو کە عیرفان بە تاوانى ئەندامیەتی لە حزبەکانی کوردستان، دادگای ئێنقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی جەواد مستەفایی و بە پێی بڕیار و گوزارشی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، سزای ۲ساڵ زیندانی بۆ دەرچووبوو.


دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار حوکمى زیندانییان درا!


 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوى کردەوە:


دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شێلم جاڕانی پیرانشار بە ناوەکانی عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد لەلایەن لقی ١٠ ٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.


ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەو سزایەیان بۆ بڕاوەتەوە.


ڕژیمی ئاحوندی لە مردنی پیاوە نیشتمانییەکانیش دەترسێت:


٧٨ ڕۆژە گڵکۆی شەجەریان بێ کێلە


بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی گووتوویانە دەبێت کێل و سەرقەبرەکەی بچووک بێت


لە زیندانى ورمێ زیندانییەک به‌‌‌ دانانی بارمته‌‌‌ ئازاد کرا!


تۆڕی مافه‌‌‌کانی مرۆڤی کوردستان بڵاوى کردەوە:


پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١١ی به‌‌‌فرانبار، هاووڵاتییه‌‌‌کی خه‌‌‌ڵکی ورمێ به‌‌‌ ناوی عه‌‌‌زیز نه‌‌‌سیری، به‌‌‌ دانانی بارمته‌‌‌ی ٥٠ ٠  میلیۆن تمه‌‌‌نی له‌‌‌ زیندانی ورمێ ئازاد کرا.


ناوبراو بە تۆمه‌‌‌تی هاوکاریکردنی حزبێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستبەسەر بوون!


کۆڵبەرێک لە سنوورى دزڵى ـ مەریوان بریندار بوو


کۆڵبەر نیوز بڵاوى کردەوە:


ئەمڕۆ یەکشەممە کۆڵبەرێک بە ناوى دانیاڵ درزیان بە هۆى ڕاکردنى لە دەستى چەکدارەکانى سەر بە سوپای تروریستی پاسداران لە بەرزاییەکەوە کەوتە خوار


 بە هۆى کەوتنەخوارەوەکەى، پێى بریندار بوو!


هەر خۆیان باسی گەندەڵییەکانی خۆیان دەکەن!


ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی ڕژیمی ئاخوندی باسی گەندەڵییە زەبەلاحەکەی دەوڵەت دەکات


کە سەرۆک کۆمار لە بودجەی کۆڕۆنا، پارەی تچووی کچەکەی لە لیژنەی زانستی زانکۆیێک دەدات،


کارگەی فولادیش بە ناوی بودجەی کۆڕۆنا ئۆتۆمبێلی ملیاردی دەکڕێت و دیاری دەداتە کەسانی نادیار!


زیرانی عێراق بە دەستێدابوون لە کووشتنی قاسم سولێمانی تاوانبار دەکات!


ڕۆژنامەی صبح امروز سەر بە دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕژیمە گەندەڵەکەی ئاخوندی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ بەفرانبار لە نووسراوێکدا نووسیویەتی کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەوری هەبووە لە کووشتنی فەرماندەی تیرۆریستی سوپای قودس قاسم سولێمانی.


سەرکردەى میلیشیا شێعەکانى عێراق لە ترسى کوشتن ڕایانکردووەتە ئێران!


ژمارەیەک لە سەرکردە میلیشیانی سەر بە رژیمی ئێران کە لە ناویاندا ئەکرەم ئەلکەعبی سەرکردەی ئەلنوجەبا و هادی ئەلعامری سەرکردی سوپای بەدر و قەیس خەز عەلى سەرکردەى عەسائیبول ئەهلى حەقیان تێدایە!


لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو بەغدایان جێهێشتووە.


 سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوەشی خستەڕوو کە کاروانی ئوتۆمبیلە هەمە چەشنەکان شوێنەکانی خۆیان جێ هێشتووە بۆ ئێران لە ڕێگای پارێزگاری دیالەوە لە ڕێگای بەندەری مەنزەریە و تیمێکی تر لەڕێگای پارێزگاری واستەوە.


بانکێکى ئێرانى لە عێراق لە لایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە کۆنتڕۆڵ کرا!


حەمید حوسەینى، ئەندامى ژوورى بازرگانى هاوبەشى ئێران و عێراق لە ووتوێژێکیدا لەگەڵ "نود اقتصاد"، ئاماژەى بە کۆنتڕۆڵى بانکێکى ئێرانى کردووە لە لایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە: بانکى تەعاونى ئیسلامى کە لە لایەن بانکى ئیقتسادى نوین و بانکى کشاوەرزى و بە سەرمایەى ٢٥٠  ملیار دینارى لە عێراق دروست کرابوو، ئێستا بە تێپەڕینى ١٠  ساڵ لە چالاکییەکانى خۆى، تووشى کێشە بووەتەوە.


٢٢ بەندکراوی سیاسی کورد لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا لە لایەن رژیمی سێدارەی ئاخوندی لە سێدارە دراون


لە نێوان ساڵەکانی ٢٠ ١٢ بۆ ٢٠ ٢٠  ڕژیمی لاوکوژی ئاخوندی لە کوردستان ڕۆژهەڵات ٢٢ بەندکراوی سیاسی کوردی لە سێدارە داوە.


ڕژیمی سێدارەی ئاخوندی سێ بەندکراوی دیکەی لە سیستان و بەلوچستان لە سێدارەدا!


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ هاووڵاتی بەلوچ بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە گرووپی جەیش العدل و کووشتنی هێزە تیرۆریستیە سەربازییەکانی ئێران لە سێدارەدران.


 لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی لاو کوژی ئاخوندی بە تۆمەتی پێوەندی دەگەڵ گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری ڕژیم، چەندین لاوی بەلوچی لەسێدارەدا.


زیندانییەک لە پەتى سێدارە ڕزگاری بوو


بنەماڵەى کوژراوە لۆڕستانییەکە لە زیندانییەکی تۆمەتبار بە کوشتن خۆش بوون.


سەعید محەممەدی‌فەردى تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان، ساڵی ١٣٩٤ کەسێکى خوڕەم‌ئاوای لوڕستانی کوشتبوو. بۆیە دادگای کەیفەریی سنه حوکمى ئێعدام بۆ دەرکردبوو.


ڕۆژی پێنجشەممه ۱۱ی بەفرانبار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنه کرابوو.


سەعید نیزامیکاری هێزی زەوینیی ئەرتش و خاوەنی دوو منداڵە.


شاکر بێهروزی دووبارە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە!


شاکر بێهروزی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەیە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی ورمێوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


زمانی دایکی بەتەنیا نیشتیمانێکە! نیشتیمان لەبیر مەکەن!


خوولی فێرکاری زمانی کوردی لە ئاوایی کاینی ڕەشی بۆکان.


ئەم خوولە لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی بەیانەوە بەڕێوەدەچێت.


ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە ئەوەیە کە ژنان و کچانیش بەشێوەیەکی بەرفراوان لەو خوولەدا بەشدارن.


کچانی شیناوێ کارەساتی سووتانەکەیان کردە کتێب!


ئەسرین مەعرووفی یەک٠Šک لە کچانی گوندی شیناوێیە کە لەگەڵ چەندین هاوپۆلی خۆی بە سوپە سووتان.


ئەسرین یەکەم کتێبی خۆی چاپ کرد.


لە خۆڵەمێشی خۆمانەوە هەڵدەستینەوە، ناوی کتێبەکەی ئەسرینە.


باس لە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەکەی دەکات و هەروەها ڕەخنەی بنەماڵەکانی ئەو کچانەشی تێدایە کە لۆمەی گوێپێنەدان و خراپی رەفتاری بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی دەکات.ڕژیمی ئاخوندی سەرۆکوە


3 ساڵ و 8 مانگ و 12 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە کوردستان و ئێران

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە کوردستان و ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر