lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕاپۆرتی هەفتانەی جینایەتەکانی ڕژیم لە کوردستان و ئیران:

ڕاپۆرتی هەفتانەی جینایەتەکانی ڕژیم لە کوردستان و ئیران:

 



ئامادە کردنی: شایستە محەممەدی

لە سەردەشت ٣ کەس دەستبەسەر کران

ڕۆژی شەممە ٢٠ ی بەفرانبار، بەهمەن یوسف زادە، فەرهاد و فەریدون موسی پور خەڵکی ڕەبەت لە لایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران. 

دەستبەسەرکردنی ئەم سێ هاووڵاتییە خۆسەریانە بووە و براون بۆ شوێنێکی نادیار.

لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی نائاسایی و سەرکۆتکەر لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تەنیوە و ڕۆژانە خەڵکی بە بێ هیچ پڕۆسەیەکی یاسایی و بە زۆرەملی دەستگیر دەکەن.‏

ڕۆژی هەینی ١٩ى بەفرانبار، کاروان مینوویی، خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ جێگەیەکی نادیار گوازرایەوە.  

ï۸ ئەم دەستبەسەرکردنەش، وەک نمونەکانی پێشوتر بە بێ بەڵگەی قەزایی بووە و بە زۆرە ملی ڕووی داوە. 

ï۸ بنەماڵەی کاروان ئاگاداری هیچ تۆمەت یا هۆکاری دەستگیرکردنی کۆڕەکەیان نین. 

ï۸ ڕژیمی ئاخوندی کوردستانی ئێرانی بە چڕی میلیتاریزە کردووە و لە هەر جموجوڵێک دەترسن! 

  دەستبەسەر کردنی ژنێکی بوکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ï۸ ماڵپەڕى کوردپا بڵاوی کردووەتەوە:

ï۸ ڕۆژی شەممە ٢٠ ی بەفرانبار، ئافرەتێکی کورد"عەزیمە ناسری" خەڵکی شاری بوکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا. 

ï۸ لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان خوسەر و بەزۆرە ملی ڕۆشتوونەتە ماڵی جەلال ئەمینی و هاوسەرەکەی عەزیمە خانیان دەستبەسەر کردووە.

ï۸ تا ئەم کاتە ئەو بەندیخانە کە عەزیمەخانیان بۆ گواستووەتەوە دیار نییە و هەروەتر هۆکاری دەستبەسەر کردنیشی نادیارە. 

ï۸ عەزیمە یەکێک لەو کەسانە بووە کە کەوتووەتە بەر لافاوی کوتوپڕی ئەم چەن ڕۆژەی ڕژیمی ئاخوندی

ڕۆژی یەکشەم ٢١ی بەفرانبار، ژینگەپارێزێکی کورد بە ناوی"سیروان کەریم زادە" خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کرا. 

دەستبەسەرکردنی ئەم لاوە خۆسەر بووە و بۆ شوێنێکی نەناسراو گوازراوەتەوە. 

شایانی باسە ڕۆژی هەینی دانا سەمەدی و کاروان مینوویی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران. 

دەستبەسەرکردنی لاوانی مەریوانی درێژەی هەیە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی بەفرانبار، لاوێکی مەریوانی بەناوی زانیار موعتەمیدی لە لایەن ئیتلاعاتی مەریوانەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کرا.

زانیار بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی نییە.

تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٦ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە زۆربەیان چالاکانی مەدەنی و خوێندکارین لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیمی ئاخوندی دەستبەسەر کراون. 

کرێکارێکی مەریوانی بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، کرێکارێکی مەریوانی بەناوی ئەبوبەکر یاقوبی کە خێزاندار و خاوەنی یەک منداڵ بوو لە کاتی کارکردن لە کۆمپانیای ئیستێکی مەریوان بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا گیانی لە دەستدا. 

شاڵاوی دەستگیرکراوەکانی لاوانی کورد، گەیشتە ٢١ کەس. 

ï۸ڕۆژی شەممە ٢٠ ی بەفرانبار، ئیمان عەبدی و سوران حوسێن زادە خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.

ï۸بە پێ ڕاگەیێندراوی کوردپا ئیمان عەبدی لە جێگەی کەسابەتەکەی کە دووکانی موبایل بووە، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستگیر کراوە. 

ï۸لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: سوران حسێن زادە کە ئەکتەری تئاترە، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر دەکرێت و هەردووکیان بۆ شوێنێکی نەناسراو دەگوازرێنەوە. 

ï۸لەم چەند ڕۆژەی دوایی، کورد کەوتووەتە بەر شاڵاوێکی کوتوپڕی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و ٢١ کەس دەستبەسەر بووە و هۆکارەکەشی نادیارە. 

دوو لاوی هەورامی دەستبەسەر کران

سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دوابەدوای ئەو گرتن و بردنەی لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو لاوی هەورامی بە ناوی ئارام ئەدەوایی و بورهان ئەدەوائیان ـی ناوچەی سەلینی هەورامان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

لە ڕۆژی هەینی بەم لاوەوە زیاتر لە ٢٢ لاو دەستبەسەر کراون و ئەم دەستبەسەرکردنانە زۆر بە ڕوونی دەرخەری بارودۆخی خراپی مافی مروڤ و نەبوونی ئاسایش لە کوردستانی ئێرانە. 

٦ هاووڵاتیی دیکەی کورد، دەسبەسەر کران

بەپێ ڕاگەیێندراوی کوردپا: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی، پەیمان حاجی ئەحمەدی، کوڕی عەبدوڵڵا و گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی دەزگیرانی پەیمان" خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەدڵ پەروازە"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی "ڕەحمان" و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن گەردشی" خەڵکی شاری بۆکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

لە هەمان ڕۆژدا و لە شاری مەهاباد، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "حەسەن عەبدی" دەسبەسەر کراوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو ٦ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا، نییە. 

  فەریدە وەیسی و سیروس عەبباسی هەر کامەیان بە یەکەی ساڵێک زیندانی هەڵپەسێراو سزا دران

ï۸ ژن و مێردە چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی فەریدە وەیسی و سیروس عەبباسی کە خەڵکی دێوڵانن لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە ساڵێک زیندانی هەڵپەسێراو بۆ ماوەی سێ ساڵ سزا دران.

ï۸ سیروس عەبباسی لە لاپەڕەی ئیةستاگرامی خۆی باسی لە بێگوناح دەرچوونی ئازاد عەبباسی برای کردووە کە ساڵی ڕابردوو دەگەڵ ئەوان دەستبەسەر کرابوو. 

لە سنوورى نەوسوود چەتەکانى ڕژیمی ئاخوندی تەقەیان لە کۆڵبەرێک کرد

ï۸ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوى کردەوە:

ï۸ کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان بە سەختی بریندار بوو.

ï۸ ئاریا خالیدی خەڵکی گوندی نەروی سەر بە شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.

ï۸ ئێستا بۆ چارەسەری پزیشکی براوەتە نەخۆشخانەیەکى کرماشان.

ï۸ لە ساڵی ٢٠ ٢٠ ی زایینی زیاتر لە ٢٤٠  کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان تەقەیان لێ کراوە.

ï۸ لەو ژمارەیە نزیکەى ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

  لە پێناو نان، کۆڵبەرانی کورد گیان دەبەخشن!

ï۸ کۆڵبەرێکی سەقزی بەناوی محەمەد ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی ئایچی سەقز و تەمەن ٥٠  ساڵ شەوی ڕابردوو لە سنوری برویشکانی نەنۆڕی بانە گیانی لە دەست دا.

ï۸ ڕوون نییە ئە کۆڵبەرە بە تەقەی چەکدارە تیرۆریستەکانی ئێران یاخود بە هەڵدێران و سەرمابردوویی گیانی لەدەست داوە.

ï۸ محەمەد ئەحمەدی خێزاندار و خاوەنی ٤ مناڵ بووە.

ï۸لاوێکی تری مەهابادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. 

ï۸لە درێژەی شاڵاوی گرتن و بردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار ، "سوران محەمەدی" خەڵکی شاری مەهاباد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

ï۸سوران وەک دەستبەسەرکراوەکانی دیکە، بە بێ بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراوە و هۆی دەستگیرکردنەکەشی تا ئێستا نادیارە. 

کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا

ï۸ کەسێک به ناوی محەمەد ئەحمەدی خەڵکی گوندی ئیچی سەر بە ناوچەی سەقز بە هۆی هەژاری و نەبوونی کە ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو، کە بارێکی زۆری بە کۆڵەوە بووە و هێزە چەکدارەکانی زامنەیی بەدوای کەوتوون، لە شاخەکە هەڵدێرا و بەو هۆیەوە سەکتەی دڵی کرد و گیانی لەدەست دا!

ï۸محەمەد ئەحمەدی خاوەنی ٤ منداڵە.

ï۸ئێستا کۆڵبەرەکان وا دەیگەڕێننەوە نێو گوندەکەی 

لاوێکی دیکەی کورد خۆی کوشت. 

ï۸رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی مانگی بەفرانبار، لاوێکی خەڵکی ئاوایی شوانکارە سەر بە شاری روانسەر بە ناوی پەیمان بێهلوولی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی فەرامەرز بێهلوولی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژیی لە رێگای خواردنی حەب و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە 

ڕژیمی ئاخوندی لەهەموو ڕوویەکەوە تەنگی بە ژیانی خەڵکی هەڵچنیوە و بووەتە هۆی بێهیوایی گەنجەکانمان. 

چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی هاووڵاتییەکی بانەیی دایە بەر دەسڕێژی گولـلە

ï۸بەرەبەیانی ئیمڕۆ ٢٩ی بەفرانبار، "یوسف فەتاح‌زاده" تەمەن ٣٧ ساڵ کۆڕی مەحمود خەڵکی شاری بانه درایە بەر دەسڕێژی گووللـە.

ï۸ئەم هاوڵاتییە بانەییە تەنانەت کۆڵبەریشی نەکردووە و کۆڵیشی پێوە نەبووە، تەنیا لە گوندەکەی خویەوە بۆ بوویین وەڕێ کەوتووە بە بێ هیچ هۆکار یا بیانوویەک دراوەتە بەر گوللـەی پاسدارەکان. 

ï۸یوسفیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین بەڵام کار لە کار ترازاوە و گیانی سپاردووە. 

ï۸یوسف باوکی دوو منداڵ بووە کە بە بێ هیچ تاوانێک هەتیو کرا. 

سێ ئەندامی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاوە کران

ï۸بە پێ سەرچاوەی کوردپا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ئەندامی مەکتەب قورئان بە ناوەکانی "عەبدولکەریم فەرهادی، سەعید سەجادی و سەعدی وەلەدبەیگی"، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا لە شاری پاوە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی کورانی ورمێ بە هۆی ڕنووە بەفرەوە گیانیان لەدەست داوە و تا ئێستا لاشەی سێ کەسیان نەدۆزراوەتەوە! 

ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ گیانی پێنج کۆڵبەری کوردی ستاند 

ï۸ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی بەفرانبار، ٥ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان، بولەن ئەحمەدی کوڕی سادق، ئولایی خودایی کوڕی حاتەم و فرات خودایی کوڕی خورشید"، بەهۆی ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ، گیانیان لەدەست دا.

بریندار کردنی دوو کۆڵبەری تر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود، بە دەست چەکدارانی ڕژیمی ئاخوندی

ï۸ دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانه بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”عەبدوڵڵا فەرەج پەنا“ بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو عەبدوڵڵا ئەژنۆی بە سەختی پێکراوە و ئەگەڕی بڕینەوەی لاقی لە ئارادایە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”ب . م“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستی بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لە ترسی ئەوەی دەستبەسەر نەکرێت سەردانی بنکەکانی تەندروستی نەکردووە. 

 

عەزیمە ناسری و دەریا تاڵبانی و ئەسرین محەمەدی کە سێ چالاکی مەدەنی کورد بوون و ڕۆژی شەممە ٢٠ ی بەفرانبار لە کاتی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکان و خوێندکاران لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد و تاران و کەرەج و ورمێ گیران، گوازراونەتەوە بۆ ئیتلاعاتی پادگانی ئەلمەهدی ورمێ. 

 

هێرشکردنە سەر کۆڵبەران هەتا دێت زیاتر و توندتر دەبێت

ï۸ لە سنوورى نەوسوود چەتەکانى خامنەیی هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و تەقەیان لێ کردن کە بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوى باست.م خەڵکى سەلاس باوەجانى لە دەست و باڵییەوە بریندار بوو!

  لە سنوورى بانەش تەقەیان لە کۆڵبەران کرد کە بە هۆیەوە عەبدوڵا فەرەج پەنا پێى بە سەختى بریندار بوو! 

 

  ئەمشەوى ڕابردوو هێزە ئیتلاعاتییەکانى ڕژیمی ئاخوندی چوونەتە گوندى ئاڵیکەندى بۆکان

ï۸ بەسەر ماڵى هاووڵاتى "قادر ڕەسوڵپوور"یان داداوە و لەبەردەم دەرگاکەى دەستیان بە تەقە کردووە!

ï۸ دواتر بە زۆرى و لە نێو دەستى ژن و منداڵەکەى، دەریان هێناوە و بردوویانە!

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو هاووڵاتییە نەخۆش بووە و لە جێگە کەوتووە

ï۸ تەنانەت جلوبەرگى تەواویشى لەبەردا نەبووە کە بردوویان و بنەماڵەکەى دواتر جلوبەرگیان بۆ بردووە

ï۸ تا ئێستا بنەماڵەکەى هۆکارى دەستبەسەرکردنى قادر رەسوڵپوور نازانن!

 

دوو هاووڵاتى دیکە لە بۆکان دەستبەسەر کران!

ï۸ نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٣٠  بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکان محەممەد حاجی ڕەسووڵپووریان لە شوێنی کارەکەی لە شارى بۆمان بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

ï۸ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠  بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکان عەلی زۆلفی دانیشتووی فەرهەنگیانی بۆکانیان دەستبەسەر کردووە.

ï۸ تا ئێستا هۆکارى دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتیانە دیار نییە! 

 

زۆربوونی ژمارەی دەسبەسەرکراوان لە شارەکانی بۆکان و نەغەدە

ï۸ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ی بەفرانبار، ٦ هاووڵاتیی کورد کە پێنجیان خەڵکی شاری نەغەدە و یەکێکیشیان بۆکانییە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر کراون

ï۸ناوی ئەو شەش کەسە بریتییە لە:

ï۸حوسێن مێهرەبان

ï۸هێرش ڕەسووڵپوور

ï۸فواد محەممەدپوور

ï۸فەریبا ئەحمەدی

ï۸ڕۆژین محەممەدپوور

ï۸دیاکۆ زەردەشتی/ خەڵکی شاری بۆکان‏


3 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپۆرتی هەفتانەی جینایەتەکانی ڕژیم لە کوردستان و ئیران:

ڕاپۆرتی هەفتانەی جینایەتەکانی ڕژیم لە کوردستان و ئیران:


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر