lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕێورەسمی ١١ی بانەمەڕ ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان بەڕێوەچوو

ڕێورەسمی ١١ی بانەمەڕ ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان بەڕێوەچوو



رۆژی هەینی ١٠ ی بانەمەڕی ١٤٠ ٠  ڕێوڕەسمی ١١ی بانەمەڕ دەهەمین ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات، دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان، پێشمەرگەکان، ئەندامان و لایەنگران لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی لاوی ریزەکانی سازمانی خەبات دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان لەلایەن خاتوو شایستە موحەممەدی پێشکەش کرا. دەستەی بەڕێوەبەری لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەم یادە، باسی لە کاریگەری هێزی لاوان کرد لە خزمەت کردن بە وڵاتەکانیان و کە توانیویانە گۆڕانکاری بنچینەیی و پێویست لە ڕەوتی ژیان و لە کۆمەڵگەدا بهێننە مەیدان و خزمەتی بەرچاو بە مرۆڤایەتی بکەن.

لە بەشیکی تری پەیامەکەدا باسی گرنگی دەوری لاوان لە ریزەکانی سازمانی خەبات کرا و بەباوەڕ و بە توانا و خواستی لاوان بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان لە سادەترین ئەرک تا ناوەندی بڕیاردان بواریان پێ دراوەو دەوری کاریگەریان گێڕاوە.

لە بەشێکی تری رێوڕەسمەکەدا سروودی ئێمە ڕۆڵەی کوردین لەلایەن کۆڕی سروودی رێکخراوی لاوان و بەشی مۆسیقای سازمانی خەبات پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

دواتر پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتان لەلایەن خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا پێشکەش کرا. لە پەیامەکەدا ڕێکخراوی ئافرەتان پیرۆزبایی گەرمیان پێشکەش بە ئەندامانی ڕێکخراوی لاوان کرد و هەوڵ و ماندوبوونی چەندین ساڵەی لاوانی ریزەکانی رێکخراوی لاوان لە پێناو ئازادی و دەستەبەری مافەکانی لاوانی کوردستان بەرزنرخاند.

لە بڕگەیەکی تری ڕێوڕەسمەکە گۆرانییەک لەلایەن کۆڕی مۆسیقای سازمانی خەبات پێشکەش کرا.

دواتر بە خوێندنەوەی شیعری لاوانی خەبات کە لایەن کاک رێبوار حوسەینی پێشکەش بە لاوانی ریزەکانی رێکخراوی لاوان کرابوو کۆتایی بە رێوڕەسمەکە هێنرا.


3 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێورەسمی ١١ی بانەمەڕ ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان بەڕێوەچوو

ڕێورەسمی ١١ی بانەمەڕ ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان بەڕێوەچوو


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر