lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ به‌رده‌م un ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ به‌رده‌م un ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

 

 پەنابەرێکی کوردی نیشتەجێی شاری هەولێر کە لایه‌‌‌نگری سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێرانە، لەبەردەم  un ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

ئەو پەنابەرە کوردە کە ناوی ( بێهزاد مەحمودی) ناسراو بە محەممەدە، چه‌‌‌ندین جار سه‌‌‌ردانی نوسینگه‌‌‌ی ڕێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان ده‌‌‌کات له‌‌‌ شاری هه‌‌‌ولێر و داوا دەکات که‌‌‌ بۆ ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌رکردنی مافه‌‌‌کانی و باشترکردنی ژیان و گوزه‌‌‌رانی هاوکاری بکرێت، به‌‌‌ڵام وه‌‌‌ڵامی نادرێته‌‌‌وه‌‌‌. سه‌‌‌ره‌‌‌نجام بە داخەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021 له‌‌‌ پاش سه‌‌‌ردانی باره‌‌‌گای نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان، به‌‌‌ بەرپرسانی بارەگاکەی ڕاگەیاندوە ئەگەر بێت و هاوکاری نەکرێت و داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت، خۆی دەسووتێنێت.

بێهزاد مەحمودی، ناسراو بە محەممەد، لەبەردەم چاوی چەند راگەیاندنێک ئاگر له‌‌‌ خۆی به‌‌‌ردەدات، و دوای نیوکاتژمێر لە ڕووداوەکە، ئامبوڵانسێکی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پەنابەرەیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

 

 


2 ساڵ و 10 مانگ و 28 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ به‌رده‌م un ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ به‌رده‌م un ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر