lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کورتکراوەی هەواڵەکانی هەفتەی رابردووی کوردستان و ئێران

کورتکراوەی هەواڵەکانی هەفتەی رابردووی کوردستان و ئێران



"قوربانیانی ڕوداوی کار" 

دوو کرێکاری بیناسازی لە شاری سەردەشت، لە کاتی کارکردندا لە بەرزایی بینایەکی تەواو نەکراو بەربوونەوە. یەکێک لەو کرێکارانە بە سەختی بریندار و ئەوی تریان گیانی لە دەست دا، ناسنامەی ئەو کرێکارە کە گیانی لە دەست داوە "ئەبووبەکر ئێسماعیل زادە" خەڵکی ئاوایی زووران سەر بە شاری سەردەشتە. 

کرێکارێکی مەریوانی بە ناوی "یەحیا محەممەدی خانقا" خەڵکی گوندی "دانیکێش" سەر بە سنە، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەچڵ تەواوکراو، گیانی لەدەست دا. 

سێ کرێکاری خەڵکی کرماشان لە پێش بینای ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر پێنەدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان لە پێش ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا. 

کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "حەبیب عەباسی" تەمەن ٥٠  ساڵ و خەڵکی "دەروەن زەرد" و دانیشتووی کرماشان راگەیەندراوە. 

لە گوندی "قەڵاڕەش" سەر بە شاری سەردەشت شۆفێرێکی کورد بەناوی "دانیال ئیبراهیمی" لەکاتی کارکردن لەگەڵ لۆدرەکان بەهۆی شورتی کارەبا، تەزووی کارەبا  لێی دەدات و پاش گواستنەوەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سەردەشت گیانی لە دەست دەدا. 

کرێکارێکی خەڵکی سەقز بەناوی"عوسمان دیدار" تەمەن ٣٧ ساڵ بە هۆی ڕووخانی مالێکی کۆنەوە لە ژێر ئاوارەکان دەمێنێتەوە و گیانی لە دەست دەدات. 

"دەستبەسەر کراوان و زیندانیان" 

بانگهێشتکردنی ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناسراوی ئایینی سونەی خوراسان بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە و سەبارەت بە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری هەڕەشەیان لێکراوە و داوایان لێیانکردووە هەڵوێستی ئەرێنیی بنوێنن و لە وتارەکانیان دا خەڵکی هان بەن تا بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن و بەم هاندانە بیسەلمێنن دوژمنی ڕژێم نییەن. 

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “ئومید تای” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ دەستبەسەر و تاوان و شوێنی نادیارە. 

هاووڵاتییەکی کورد بە ناسنامەی "جەعفەر حەسەن‌پوور"، تەمەن ٤٢ ساڵ، کوڕی سەدیق، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" و دانیشتووی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرا و تاوانی نادیارە. 

ڤیان محەممەدی، خوێندکاری دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان پاش ٤٠  ڕۆژ دەستبەسەر کران و ماوێک مانگرتن بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و ٥٠ ٠  میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی تەواو بوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا. 

حوکمی چوار ساڵ زیندانیی تەعزیریی فەرهاد محەممەدی، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە، بۆ ١٠  مانگ زیندان کەم کرایەوە. 

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زاهیر پەسوپیش (جۆڵا)"، خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا و تاوان و شوێنی نادیارە. 

هێزە ئەمنییەکان بەرزان محەمەدی لە کاتێکدا نەخۆش بووە و لە ماڵ براکەی ماوەتەوە، لەگوندی گۆشخانی (زێدی خۆی) کە گوندێکی سەر بە شاری سەوڵاوایە، دەستبەسەر کردووە و تاوان و شوێنی نادیارە. 

دوو بەندکراوی زیندانی بۆکان بە ناوەکانی"میکاییل موعینی" و "ئازاد سەعیدی" درێژەیان داوەتە مانگرتنیان لە خواردن. 

"عرفان ساعدپەنا" بەندکراوی سیاسی پێشوو، چالاکی مەدەنی و هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی زاگرۆس لە شاری سنە، دوای ئەوەی کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش لە ماڵ چوبووە دەرەوە و چارەونووسی نادیار بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە. 

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بەناوی "حەیدەر قوربانی" لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری  شەهریار بە تۆمەتی "چالاکی کرێکاری" حوکمی ۱۱ ساڵ بەندکران بەسەریدا سەپا. 

میعاد بەهرام سۆهراب لە سلێمانی دەستبەسەر و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە. 

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شەو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی "مەلا فایەق شەریعەتی" پێشنوێژی مزگەوتی ئاوایی "حاجیاوا" و دەستبەسەریان کرد و پاش سێ ڕۆژ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە حوکمی ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاندوویانە. 

هاونیشتمانییەکی ئیلامی، بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس لە هێزە ئینتزامییەکانی ئێران بە سێ جارئێعدام  مەحکووم کرا. 

"ژینگە" 

هەزاران ماسی و ئاوەژی لە سەرچاوە ئاوییەکانی ئیلامی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهۆی پاشماوەی پیشەسازیی پەترۆشیمییەوە لەناوچوون. 

باندێکی نێو هێزەکانی سپای تروریستی پاسدارانی ڕژیم بەناوی کارکردن لە کانگای ئاسن لە ناوچەکانی سەقز و دیواندەرە، خەریکی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانن و لە ناوچەکانی عەباس ئاوا، ئیبراهیم ئاوا، جافرخان، کانی چەرموو، تەوەکەلان، ئاڵیجان وچلچەمە، ژینگە و لەوەڕگاکانیان بەتەواوەتی شێواندووە و زەرەر و زیانیکی زۆریان گەیاندۆتە، خەڵکی ئەو ناوچانە. 

ڕووبارە پیسەکان لە دوو سەرچاوەی ئاوی شاری گیلان دەڕژێتە نێو گەنداوی ئەنزەلیو بونەتە هۆی ئالودە بوونی ماسێکانی خەزەر و کەنداوی فارس. 

گۆڕینی ئاوی چۆم و ڕووبارەکانی کوردستان بۆ شارەکانی دیکە، دروستکردنی بەنداوی ناپسپۆڕانە و لێدانی بیرە لە ژمارە دەرچووەکانیان بووەتە هۆی وشکبوونی دوابەدوای ڕووبارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 

دارستانەکانی دەور و بەری ئاوایی "سارتکێ" سەر بە شاری سەردەشت ئاگریان لێکەوتەوە بەم هۆشەوە مینێک تەقیوەتەوە بەڵام زەرە و زیانی گیانی نەبوە. لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە µ۰۰ هێکتار لە زەویی و دارستانەکانی سەردەشت سووتاون. 

وێرانکردنی تەویلەی ئاژەڵداری ژنێک لە گوندی ئێرمیان سەر بە پارێزگای سمنان، لە لایەن شارەوانی ئەو شارە. 

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ۱٥ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و پاژینی بانە گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون. 

بڵێسەکانی ئاگر لە گوندی مارغانیش گیرسایەوە. 

هەواڵەکانی "ئێران" 

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل چەندین بنکەی سەربازی باڵی دەرەوەی سوپای تیرۆریستییان (سوپای قودس) لە دیمەشق و لازقییە و حمس کردە ئامانج.

کەناڵى ئاڕ.تى ڕووسیە لە ڕاپۆرتێکى تایبەت بڵاوى کردەوە کە ئەمەریکا لە پەیامێکى بۆ حکومەتى عێراقى فیدراڵ، پێداگرى لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەى حەشدى شەعبی و میلیشیاکانى دیکەى نزیک لە ئێران کردووە. 

لە هێرشی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ کاروانی چەکداری میلیشیا سوورییەکانی سەر بە سپای تروریستی پاسداران  لانیکەم ٢٥ کەس لە هێزەکانی سپای تروریستی پاسداران و ئەسەد کوژران. 

بەسیج سووکایەتی بەمامۆستایان دەکات و گڵۆپی سەوزیان پێ نیشان دەدات و دەڵێین هەر مامۆستایەک پێنج قوتابی خۆی ئامادە بکات کە دەنگ بدەن و وێنەی دەنگدانەکەیان بۆمان بنێرن پارەیان پێ دەدەین. 

دوو کەس لە ڕاوێژکارانی سپای تروریستی پاسداران بە ناوەکانی "حەسەن عەبدواللە زادە" و "موحسێن عەباسی"  لەسەر ڕێگەی دەیرەزور  بۆ تدمەر کەوتنە نێو بۆسە و بە هەلاکەت گەیشتن. 

"ژن کوژی" 

تەرمی ژنێکی گەنج خەڵکی سەقز بە ناسنامەی  "نگین شێخی" پێشەی پەرەستاری  لە سەر ڕێگەی سنە بۆ سەقز و لە شوێنێک بە ناوی " چاپان سۆفلە " بە سوتاوی دۆزرایەوە. ناوبرا بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. 

ژنێک خەڵکی ئیلام لە لایەن مێردەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا. لەم رووداوەدا پێاوێکی ٣٥ ساڵان، بە وتەی خۆی لە سەر کێشەی خێزانییەوە هاوسەرەکی بە زەبری چەقۆ کوشتووە. 

پیاوێک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵدەکوتێتە سەر ماڵێک لە گەڕەکی گۆڵێستانی کرماشان و دوو ژن کە یەکیان ژنی بووە، ئەوی تریشیان ژنخوشکی، تەقە لە هەر دووکیان دەکات و دەیانکوژێت. 

"کوشتن و بریندار کردنی خەڵک" 

هێزەکانی سەر بە سوپای ترۆریستی پاسداران لە سنووری هەنگەژاڵە سەر بە شاری بانە بۆسەیان بۆ پۆلێک کۆڵبەر بە مەبەستی تاڵانکردنی کۆڵەکانیان کردووە و کاتێک کە کۆڵبەرێک بەناوی "سەرکەوت میرزایی" بەرگری لە کۆڵ و ماڵی خۆی دەکات بە چەکی ساردی "سەرنێزە" هێرش دەکەنە سەری و مەچک و دەستەکانی بەخەستی بریندار دەکەن. 

هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە خاڵی سنووری ماکو تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بەناوی "یوسف فەرجامی" تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی گوندی دێم قشلاق سەر بە ماکو بەسەختی بریندار بوو و لاقێکی تووشی سەدمەی جێدی بووە. 

هێزەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران  دیسان لە سنووری تەتەی هەورامان بۆسەیان بۆ کاروانێک کۆڵبەر هەڵچنیبوو و تەقەیان لێدەکەن کە لە  ئاکامدا گەنجێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی "سوران قادری" تەمەن ٣µ ساڵ لە لایەن پشت و کەمەریەوە  بەسەختی بریندار دەبێت. 

کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو خەڵکی شاری نەوسوود بە ناوی وەهبی فەتاحی لە کاتی کۆڵکردن دا لە بەرزاییەکانی ئاوایی شۆشمێ سەر بە نەوسوود دڵی لە ژێر قورسایی کۆڵ دا لە لێدان کەوت بەم هۆیەوە گیانی لە دەست دا. 

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "حەسەن ئاقاله" ناسراو بە "حەسەنە کەوڵە" تەمەن ٤٥ ساڵ بە هۆی ڕاودوونان له ناو شاری شنۆ له لایەن هێزەکانی ئینتزامی ئەو شارە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژی گوولەیان لێ کرد و گیانی لە دەست دا. 

هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری ڕژیم ئاخوندان لە شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، گەلەکۆمەیان کردە سەر کۆڵبەران بە مەبەستی تاڵانکردنی کۆڵ و کەلووپەلەکانیان، کە ئەمجارەیان ڕووبەڕووی یەکگرتوویی و بەرگری کاسبکارە هەورامییەکان بوونەوە و ڕاویان نان. 

هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارام ئەحمەدی” کردووە کە شۆفیری تاکسی بووە و ناڕەزایەتی دەربڕیوە بە بێڕێزی کردنی ئەو هێزانە بە خاوەن دووکانەکە و لە ئەنجامدا لاقی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر گوازراوەتەوە.

 

 


3 ساڵ و 6 مانگ و 5 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کورتکراوەی هەواڵەکانی هەفتەی رابردووی کوردستان و ئێران

کورتکراوەی هەواڵەکانی هەفتەی رابردووی کوردستان و ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر