"دەستبەسەرکراوان و زیندانیان"
ئەندامێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی نەمازیی شیراز بۆ دەرخستنی ناڕەزایەتی سەبارەت بە بارودۆخی ڕژیمی ئاخوندی لە دیوارەکانی نەخۆشخانە سەرکەوتووە و ناڕزایەتی توندی لەبارەی ڕژێمی خوێنڕێژی ئاخوندی دەربڕیوە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی “سەریاس” سەر بە ناوچەی باینگانی شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “سیروان ئێناخی” کوڕی مەربووت تەمەن ٣٠ ساڵیان، بەبێ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە .
هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارام فەتحی" شاعیر و چالاکی مەدەنی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.
دوو ژن بە ناوەکانی "گوڵاڵە مورادی" ودوکوڕەکەی "مەتین بەزازی" و "تاهیر بەزازی و "سەفیە مامەشپوور"، خەڵکی پیرانشار پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کران.
هاوڵاتییەک خەڵکی دیواندەرە بە ناوی"تورەج حەبیبی" لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولکەریم کاکۆڵ"، خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە لێپرسینەوەی لێ کراوە.
لقی سێهەمی دادگا بە سەروکایەتی قازی “نادر سەعادەتی ئەجیرلو” لەلایەن “دادسەرای گشتی و ئینقلابی ” شاری بانە بانگهێشتێک بۆ “محەمەد قەدەمی” نێردراوە کە تیایدا ئاماژە کراوە پێنج ڕۆژ دەرفەتی هەیە خۆی بە دادسەرا بناسێنێت.تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە “بەلاری بردنی فێکری خەڵکی، بڵاوەپێدانی درۆ و تۆمەت لە سوشال میدیا، دژایەتی و هاندانی خەڵک بۆ دژایەتیکردنی مامۆستایان ئایینی و…” ڕاگەیێندراوە.
ساکار عەینی، بەندکراوی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد کە ماوەیەک پێش لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ بەندی قەرنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوویەوە، دوای ئەوەی ئاکامی پشکنینی کۆرۆنای ناوبراو ئەرێنی بووە، بۆ یەکێک لە ژوورەکانی بەندی ئەمنی ئەو بەندیخانەیە گوازراوەتەوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ستار مام عەلی" کۆڕی زورار خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتو خانەکانی شاری ورمە کراو تا ئێستە هۆکاری گرتنی نادیارە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل منبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تا ئێشتە شوێن و تاوانی نادیارە.
دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی "شاکر بێهرووزی" و "کەیهان موکەڕەم" لە زیندانی ورمێ، مانیان لە خواردن گرت.
ئانیسا جەعفەری مێهر و داریوش مورادی ، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاباد، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە، تۆمەتە پالخراوەکانیان ڕەت کرایەوە و بە بێ تاوان ناسێندران.
بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “شەمسەدین تاتاری” تەمەن ٥٥ ساڵ کە نیمە شەو توشی ئازاری دڵ بوە بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان لە بێهداری بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گیانی لە دەست دا.
١٢ ئەندامی پلەباڵای سپای پاسداران لە یەکە جیاوازەکان بە هۆی تاوانی “خەیانەت”بە دەزگای ئیتلاعات، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر کران. ناوی هەوت کەس لە ۱۲ ئەندامی سپا که دەستبەسەر کران بریتین لە:
سەرهەنگ “عەلی حوسێنی” فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانی شنۆ، دانیشتووی شاری ورمێ.سەرهەنگ “عززەتی” فرماندەی لیڤای ۳۰۹، دانیشتووی شاری ورمێ. سەرهەنگ “ڕەمەزانی” فەرماندەی پێشووی لیڤای٣٠ ٩، دانیشتووی شاری نەغەدە.پاسدار “غەفور سەلاحی” فەرماندەی تیمی تایبەتی عەمەلیاتەکان، دانیشتووی شنۆ.“بلال باغبان” بەسیجی نهێنی تایبەت، دانیشتووی شاری نەغەدە کادیری فەرمیی ئیتلاعاتی سپا “ئارمان نەعتی” کەمێرەداری ئیتلاعاتی سنووری شاری شنو (کێلەشین)، دانیشتووی شاری ورمێ.“بابەک شەریفی” ئەندامی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسدارانی شنۆ، دانیشتووی شاری نەغەدە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن فەرەجی" تەمەن ٤٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "لەنجئاوا"ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی سەقز بەندکراوێکی سیاسییان بە ناوی “ئەمین مەلەکی” بە سەختی ئەشکەنجە داوە بە جۆرێک کە هەر دوو گورچیلەکەی بە سەختی ئازاریان پێ گەیشتووە و توانای جووڵەی نیە.
"ئێران"
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی باسی لە ئەگەری سڕینەوەی زانیارییە ناوەکییە تۆمارکراوەکان لە لایەن رژێمی ئاخوندی کرد.
نمایشی پەرەستوە ماتۆڕسوارەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ پاڵپشتیی ئیبراهیم ڕەئیسی.
عادل فردۆسیپور: پێشتریش گوتوومە پاڵپشتیم لە هیچ پالێوراوێکی سەرکۆماری نەکردووە و ناشیکەم، هیچ پلە و پۆستێکیش قبووڵ ناکەم.
"خۆکوژی وناڕزایەتێکان"
ژمارەیەکی ٣ هەزار کەسی لە ماڵدزراوانی پڕۆژەی مەسکەنی مێهری پاوه جارێکی تر خۆپیشاندانیان کرد.
گەنجێک بەناوی “فەرشاد بهنام” کۆڕی کەماڵ، خەڵکی گوندی “سەردرود و بابارود” سەر بە شاری ورمی لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئاماری خۆکوژی لە ئێران بە تایبەت لە نێوان گەنجان و هەرزەکارانی کۆمەڵگە دەرخەری قەیرانێکی مەترسیداری ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریە.
پیاوێکی تەمەن ٣١ساڵ لە بولواری تاقوەسانی شاری کرماشان لە پردەکەی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا. هۆکاری خۆکۆژیی ئەم گەنجەیان بۆ نەبوونی و بێدەرەتانی و بێ ئیشی و بێ ژیانی گەڕاندووەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ناوی ئەم هاووڵاتییە میدیایی نەکراوە.
لودرێکی سپای تیرۆریستیی پاسداران که خەریکی دروستکردنی بینایەکی سەربازی لە ناوچەی بێوەرانی سەردەشت بوو، لەلایەن کەسە نەناسراوەکان ئاگر درا.
ژمارەیەک لە کرێکارانی پێترۆشیمی چوار لە شاری ئیلام، سەبارەت بە نەدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
"ژینگە"
باشوری شاخە بەرزەکانی زاگروس کە کەوتۆتە نزیکی شاری شیراز بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەبەردەوامی لە ئاگر سووتا و پڕوزا.
ئاگرلێکەوتنەوەی زەویی کشتوکاڵییەکانی گوندی "دێزگەران" سەر بە شاری شاباد µ۰ هێکتار لە زەوییە ناوبراوەکان بوون بە خۆڵەمێش. هەر لەم بارەیەوە ۱µ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی داڵاهو سوتێنرا و لە نێو چوو. هەر لەم پەیوەندییەدا ۱۰ هێکتار لە زەویی گەنمی گوندی "تلێسم" و پێنج هێکتار لە گوندی"سەرمیل" ئاگری لێکەوتەوە، کە بە یارمەتیی خەڵکی خۆجێئی ئاگرەکە کونترۆل کرا و کوژایەوە.
بەهۆی هەڵگرتنی لە ڕادەبەدەری زیخ و لم لەلایەن کۆمپانیاکانی گرێدراوی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە ڕێڕەوی ڕووباری گاماسیاو گۆڕاوە و هەزاران ماسی مردوون.
"ژنان"
ژنە پەناخوازێکی کورد بە ناسنامەی “مهری نەبیزاده” تەمەن ۲· ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بۆ یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لە دەست دا.
پیاوانە بۆ ئاوەدانیی شار تێدەکۆشم!
دروشمی یەکێک لەو خاتوونانەی خۆی بۆ هەڵبژارنی فاسدی شۆڕای شار ناوەزد کردووە و بە کەواپانتۆڵ وێنەی گرتووە!
کۆمهڵێک له چالاکانی ژن چوونه سهر گلکۆی “گۆڵاڵه شێخی” و ناڕهزایهتی خۆیان دژ بە توندووتیژییەکانی سەر ژنان دەربڕی.
"کۆڵبەران"
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەمید وەیسی" خەڵکی گوندی "مەیدانتێفڵی" ی سەلاسی باوەجانی بە هۆی هەڵدێران لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود گیانی لە دەست دا.
دوو برا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە کانی سەر بە سپای پاسداران بە ناوەکانی «بەشیر ئەحمەد زادە» و «بەسیر ئەحمەد زادە» لە سەر سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوون.
«شەفیع محەمەدپور»، کۆڵبەری تەمەن ۳۲ ساڵانØ› سێ ساڵ لەمەوپێش بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە نێو خاکی ئێران دڕکە پەتکی پچڕا(قØ·ع نخاع) و نیعمەتی جووڵە و حەرەکەی لێ گیرا.شەفیع دەڵێت: «ئەگەر ڕۆژانە تەنیا ٥٠ هەزار تمەنم هەبایە هەرگیز نەدەچووم بۆ کۆڵبەری»
هێزە کانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک خەڵکی "پشتکەر" ی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بەناوی "وەلی ڕوستەمی" بە توندی بریندار بوو.
هێزە چەکدارەکانی سەر بە سپاس ترۆریستی پاسداران لە سنووری ههنگهژاڵەی بانه تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی بوکان بە ناوی "مەسعوود خزرنەژاد" بریندار بووە.
"ڕووداوی کار"
کرێکارێکی کورد بە ناوی "دانا عەبدی" خەڵکی ئاوایی "شۆیشە" لە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە لە تاران بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.