lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کورت کراوەی هەواڵەکانی حەوتوی ڕابردوو سەبارەت بە کوردستان و ئێران

کورت کراوەی هەواڵەکانی حەوتوی ڕابردوو سەبارەت بە کوردستان و ئێران


"ژنان"

دوابەدوای ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ هێزە چەکدارەکان ڕژانە ناو ئەو بەندە و ژمارەیەک لە بەندکراوەکانیان دایە بەر لێدان و کوتان. بەندکراوانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی یەکێک لە بەندکراوانی ئەو بەندە بۆ بەندی ئەمنی زندان، ڕاپەڕین.

"ناهید کەمانگەر" کچی بەندکراوی سیاسی حوسێن کەمانگر، دانیشتووی کامیاران پاش بانگهێشتکردنی بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی کامیاران و لێپرسینەوەی، ڕەوانەی بەندیخانەی سنە بەشی ژنانی کرا.

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی «شەکیبا بەختیار» خەڵکی کرماشان لەلایەن باوکییەوە بە هۆی دێر گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە دەڕەندانە تەرین شێوە بە چەقۆ کوژرا.

ژمارەیەک لە ژنان و کچانی شاری نۆدشە، بەبۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە هۆشبه‌‌‌رکان، ڕێپێوانێکیان له‌‌‌ گۆڕەپانی "نەورۆز" هەتا "گۆڕستان"ی ئەو شارە، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ برد.

"کۆڵبەران"  

هێزە کانی سەر بە سوپای ترۆریستی پاسداران لە بنکەی دوپلورەی مەریوان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی"ئەشرەف قادری نیا" خەڵکی گوندی دوپلورەی  مەریوان بەسەختی بریندار بوو.

هێزەکانی سپای پاسداران لە بنکەی  “هه‌‌‌نگه‌‌‌ژاڵەی” بانه، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی" محەممەد بەهرامی" خەڵکی گوندی“باخچڵه”ی سەقز، لە مەودای پێنج مەتری بریندار بوو.

بەڕێوەبردنی کەمپەینی "نا بۆ کوشتنی کۆڵبەر" لە لایەن چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان

"ئێران"

شەڕ وپێکدادنی هێزە دەوڵەتییەکانی ئەفغانستان و تالیبان لە گومرێکی نێوان سنووری ئێران و ئەفغانستان ڕووی دا و هێزەکانی ئەفغانستان بۆنێو خاکی ئێران هەڵاتن.

بەشوێن خۆپیشاندانی جانبازان لە مانگی ڕابردوو لە شاری تاران،  "موجتەبا پەناهی" جانبازی ٧µ%یان لە  بەرامبەر چاوی ژن و منداڵ و دراوسێکانی بە شێوەیەکی دڕندانە بە تاوانی خۆپیشاندان، دەستبەسەر کرد! لە حالێکدا  بەوتەی ناوبراو "من تەنیا لەبەر داواکردنی تێچووی دەوا و دەرمانەکانم لە کۆبوونەوەکە بەشداریم کرد."

میلیشیاکانی سەر بە  رژێمی ئێران هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

"دەستبەسەرکراوان و زیندانیان"

هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەمین ئێرانی‌زادە"، کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی "قاسملوو" سەر بە ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

  دوکتور" محەممەد قەدەمی" چالاکی سیاسیی خەڵکی بانە بەتۆمەتی "پروپاگەندە دژی خامنەیی و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری بانە کراوە.

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید وەلی‌زادە" کۆڕی شەریف خەڵکی گوندی "حەسەنلو" دانیشتووی سایین قەڵا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی دەسبەسەر کرا.

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی "ژینا حوسەینی موقەدەم" لە شەقامی سەعدی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەی کرا.

  دوو هاووڵاتیی خەڵکی شیانی سەر بە پارێزگای سنە بە ناوەکانی"بێهزاد محەمەدی" تەمەن ٣٣ ساڵ کۆڕی شامحەمەد و" نەژاد ئەزیزی" تەمەن ٢٢ ساڵ و کۆڕی فەخرەدین لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

  هاووڵاتییەکی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی "ئارمان زینەتی"  کۆڕی سەلمان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی" دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەزا عێزەت‌تاج" خەڵکی گوندی "شاهوانه" ی سەر بە شنۆ و "شۆڕش مەحمودیان" کۆڕی مەجید و خەڵکی شنۆ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراونەتەوە.

سەرجەم سێ بەندکراو کە دووانیان برا بوون بە ناوەکانی"داوود قاسم‌زاده" و "بەهادین قاسم‌زاده" خەڵکی سەڵماس و "ئەنوەر عەبدوڵاهی" خەڵکی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.ئەم سێ کەسە لە شەڕێکی خێڵەکی تێوەگلاون و" ئەنوەر عەبدوڵاهی" کاتی تاوانەکە حەڤدە ساڵ تەمەنی بووە.

"ژینگە"

لە درێژایی سووتانی دارستانەکانی شەڕەکان و نانەوێژ، دارستانەکانی وڕەی پاوە لە پانتاییەکی گەورە سووتێندرا و کونترۆڵی ژینگەوانان بۆکوژاندنەوەی ئاگرەکەی لە کیس چوو و هەتا ئێستاش دارستانەکانی وڕە لە نێو بڵێسەکانی ئاگردا دەسووتێت.

سووتانی دارستانی مەلاپیرەی سەردەشت لە سۆنگەی کەمتەرخەمیی بەرپرسان

ئاگرتێبەردانى دارستانی بناری ئاربەبا و دارەستانەکانی پاوە.

بەشداری بەرچاوی خەڵکی ژینگەپارێز بۆ راگرتنی ئاگری "دۆڵەبێ".ئەنجومەنی سەوزی چیا، لە هەژمارەکانی سۆشاڵ میدیای ڕایگەیاندووە و وای نووسیوە: "لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا بەشێک لە خەڵکی گوندەکانی "سەردۆش"و "دۆڵەبێ" هاوکات لەگەڵ ئەندامانی ماندوویی نەناسی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە ورەیەکی پۆڵایین بەرەنگارییان لە دارستانەکانی ناوچەکە کرد."

"مانگرتن"

ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی کرماشان لەهەمبەر گرانبوونی خواردنی ئاژەڵان، وانێتی خواردنی ئاژەڵەکانیان بردۆتە بەر پارێزگاریی کرماشان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

کرێکارانی شارەوانی تیکاب لە مانگرتنێکی گشتییدا پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکان لە ئێراندا.

"ڕوداوەکان" 

کوژرانی ٣ کەس لە تەقینەوەی هێڵی گواستنەوەی نەوت لە کانی خۆشی دێلوڕانی ئیلام،سەرچاوە خۆجێئیەکان ژمارەی کوژراوانی ئەو جینایەتەیان ۶ کەس ڕاگەیاندووە و ٤ کەسیش بە سەختی بریندار بوونە و گەیێندراونەتەوە نەخۆشخانە.

دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بەهۆی تەقینەوەی خومپارەیەکی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارەوە گیانیان لەدەست دا.

هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردە "محەممەد تۆفیق ئەحمەدی" خەڵکی ئاوایی "ساتیاری" لە ناوچەی پاوە راگەیێندراوە.

بەکرێگیراوەکانى ڕێژیم شوێنى کڕین و فرۆشتنى ئاژەڵانى سنەیان وێران کرد.

 

 


3 ساڵ و 16 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کورت کراوەی هەواڵەکانی حەوتوی ڕابردوو سەبارەت بە کوردستان و ئێران

کورت کراوەی هەواڵەکانی حەوتوی ڕابردوو سەبارەت بە کوردستان و ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر