lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

بەڕێوچوونی کۆبوونەوەی چوار ڕێکخراوی لاوانی ڕۆژهەڵات لە هەولێر

بەڕێوچوونی کۆبوونەوەی چوار ڕێکخراوی لاوانی ڕۆژهەڵات لە هەولێر



سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 11/07/2021 زایینی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی چوار ڕێکخراوی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە میوانداری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو!

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی دەستەی بەڕێوەبەری هەر یەک لە ڕێکخراوەکانی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران، لاوانی ئازادیی کوردستان، لاوانی پێشڕەو و کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو. پاش بەخێرهاتنی بەشداربووان لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات، کۆمەڵێک پرسی گرینگی لاوانی ڕۆژهەڵات خرایە بەر باس و بیروڕا گۆڕینەوە. تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای لاوان لە کوردستان و گرینکی کاری هاوبەش و درووستکردنی یەکڕیزی زیاتر لە نێوان ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو، کە سەرجەم لایەنەکان لەسەر ئەم پرسە گرینگە هاوڕابوون و بڕیاردرا کە هەموو هەوڵەکانی خۆیان بۆ کار و چالاکی هاوبەش لەچوارچێوەی لێژنەی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات بخەنە گەڕ، هەر بەو پێیەش کاری جیددی و هاوبەش بکرێت بۆ ئەو بەرپرسیاریەتیانەی کە دەکەوێتە ئەستۆی لاوانی ڕۆژهەڵات.

11/07/2021 زایینی 

20ی پووشپەڕی 1400ی هەتاوی

 

 


3 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوچوونی کۆبوونەوەی چوار ڕێکخراوی لاوانی ڕۆژهەڵات لە هەولێر

بەڕێوچوونی کۆبوونەوەی چوار ڕێکخراوی لاوانی ڕۆژهەڵات لە هەولێر


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر