رۆژی سێ شەممە ۳ی ئاگوستی ۲۰۲۱ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوانی خەبات کە پێکهاتبوو لە سارۆ حوسەینی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان و هەڵۆ حوسەینی، پەژار یوسفی و کەزیە یوسفی ئەندامانی کۆمیتە، بەشداری کرد لە خۆپیشاندانێک کە لە بەرانبەر پاڕڵمانی نۆروێژ کە دژ بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری نۆی رژێمی ئاخوندی رێکخراوبوو.
داواکایی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە ئەوە بوو کە تاوانبار ئیبراهیم رەئیسی بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کۆمەڵکوژی تێکۆشەرانی سیاسی لەلایەن دادگا نێودەوڵەتیەکان دادگایی بکرێت.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکە شاندی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوانی خەبات هەڵۆێستی خۆیان و پێداگریان بۆ بە دادگایی کردنی ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی لە دادگا نێودەوڵەتیەکان ڕاگەیاند و دەستخۆشیان لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە کرد و بە پێویستان زانی کە ئەم جۆرە خۆپیشاندان و رێپێوانانە بەردەوامیان هەبێ.