lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان



لاوانی خۆڕاگری کوردستان

ئەندامانی تێکۆشەری ریزەکانی رێکخراوی لاوان 

 

بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین و بەو هیوایەی ئەو رۆژە ببێتە هەوێنی گەیشتنی لاوانی ستەملێکراوی کوردستان بە تەواوی ئامانج و مافە رەواکانیان.

لە ساڵی ١٩٩٩ زاینی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان  رۆژی ١٢ی ئاگوستی وەک ڕۆژی جیهانی لاوان پەسەندکرد.

بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە بەرنامە و پرۆگرامی جۆراوجۆر ئەو یادە بەرزڕادەگیرێت، رێکخراوی لاوانی خەباتیش هەر ساڵێک بە پەیام و بەرنامەی جیاواز یادی ئەو رۆژەی کردووەتەوە.

رۆژی جیهانی لاوان دەرفەتێکە بۆ دڵخۆش بوون بەو دەستکەوت و پێشەوەچوونانەی لاوان لەسەرتاسەری جیهان لەزۆربەی بوارەکان پێی گەیشتوون، بەڵام بەداخەوە لە کوردستان و ئێران ئەو یادە نەهامەتی و ئازارەکانی لاوانمان لە سایەی دەسەڵاتی گەندەڵی رژێمی ئاخوندی بیردەهێنێتەوە، رژیمێک کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠  ساڵ کاری لەسەر شکاندن و بێهێزکردنی لاوان کردووە و تەنها ئەشکەنجە، زیندان و سێدارەی پێ رەوا بینیون.

لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهاندا لاوان پێداویستییەکانی خوێندن و پەروردە و هەلی کاریان بۆ فەراهەم کراوە بۆ ئەوەی خۆیان ببەنەپێشەوە و بە باشترین شێوە خزمەت بە گەل و نیشتمانیان بکەن.

بەڵام لە ئێراندا نەک هیچ کام لەو مافە سەرەتاییانە بە لاوان رەوا نابیندرێت بەڵکو رژێمی ئاخوندی بە تەواوی توانای خۆی کار بۆ ژێرپێخستی هێز و ورەی لاوانی کوردستان و ئێران دەکات.

بەڵام خۆشبەختانە لاوان سەرڕای تاوانەکانی رژێمی ئاخوندی زۆر چالاکانە لە وەرگرتی زانست و خۆپەروردەکردن بەردەوام بوون و دژ بە پلانە گڵاوەکانی رژێمی ئاخوندی وەستاونەتەوە.

هەر لەسەرەتای قۆرخکردنی دەسەڵات لەلایەن رژێمی ئاخوندی، لاوان دەوری گرینگیان گێڕاوە لە هەڵسوڕاندی ئەرکەکانی خەبات و شۆڕش و ئێستاش لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پێشڕەوی خۆپیشاندان و رێپێوانەکان دەکەن و لە هەوڵی گەیاندنی دەنگی دانیشتوان و لاوانی کوردستان و ئێرانن بە کۆمەڵگای جیهانی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.

رێکخروای لاوان باوەڕی وایە کە تەنها چارەسەر بۆ باردۆخی خراپی لاوان و دانیشتوانی کوردستان و ئیران و گەیشتن بە ئامانج و مافە رەواکانیان بە تەفروتوونابوون و لەناوچوونی یەکجاری رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندییە.

رێکخراوی لاوانی خەبات وەک هەمیشە بەردەوام دەبێت لە خزمەت کردن بە لاوانی کوردستان و ئەندامانی ریزەکانی و تاکو گەیشتنی لاوان و هاونیشتمانیان بە مافە رەواکانیان و بە ئامانج گەیشتنی خەباتی رەوای گەلەکەمان و رووخانی رژێمی ئاخوندی لە خەبات و تێکوشان بەردەوام دەبێت.

جارێکی تر پیرۆزبایی رۆژی جیهانی لاوانتان پێدەڵێین و بەهیوای ئەوەی ساڵی داهاتوو ئەو یادە لە کوردستانی ئازادکراو بەرزڕابگرین. 

 

سەرکەوێت خەباتی رەوای گەلەکەمان

بڕوخێت رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی 

 

رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

دەستەی بەرێوەبەری

١٢ی ئاگوستی ٢٠ ٢١

 

 


3 ساڵ و 3 مانگ و 10 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر