lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کورتەی هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی کوردستان و ئێران

کورتەی هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی کوردستان و ئێران

 

"دەستبەسەرکراوان و زیندانیان" 

هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەردەشت به ناوی "والا قازی‌زاده" دەستبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ کرا. 

خەبات مەفاخری، ژینگەوانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە شاری سنە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا. 

"عەزیمە ناسری"یەکێک لە گیراوانی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم گوازرایەوە. پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو  چارەسەری پزێشکی و داو و دەرمانەکانی لێ قەدەخە کراوە. 

"ئەمیر هۆشمەند" هاووڵاتییەکی کورد کە  لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بەمەبەستی، «لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتوخانەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە. 

لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی "جەواد مستەفایی" حوکمی ٧ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ هونەرمەندێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی "خالید کەریم‌نیا" ناسراو بە "خالید نارین" بڕییەوە. دادگا ئەو هونەرمەندە کوردەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە ئەو هاووڵاتییە بەو حوکمەی دادگا ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو و دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە. 

هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی ئێناخی سەر بە شاری پاوە بە ناوی "فریا بێهنام" و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە. 

چرۆ ( ژاڵە) ئەحمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی کۆڵتووری - کۆمەڵایەتی زاگرۆس لە پارێزگای دیواندره لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. 

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ئالانی"، کوڕی لوقمان و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. 

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی"، تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی "خەراپە"، دانیشتووی گوندی "ڕزگاری (کارخانە قەند)"، سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا. 

بینینی نیشانەکانی ڤایرۆسی کرۆنا لە نێوان زیندانیان لە بەندی گشتی زیندانی مەهاباد بۆتە هۆی نیگەرانی لە پێوەند بە گەشەکردنی ئەم ڤایرۆسە لە نێوان زیندانیان. زۆربەی زیندانێکان وێرای خراپ بوونی دۆخی تەندروستیان و دەرکەوتنی نیشانەکانی کرۆنا لە خزمەت پزیشکی بێ بەشن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنانەت بەرپرسانی زیندان گرتنی تێستی کرۆنا لە زیندانێکانیش بەرگری ئەکەن. 

"کۆڵبەران و کوشتنی خەڵک" 

هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە سنووری بێتوش سەر بە ناوچەی ئاڵانی سەردەشت تەقەی ڕاستەوخۆیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردوە ڵە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی "سۆران کانی ڕەشی" فیشەک بەر سەری کەوتوە و بە سەختی بریندار بووە کە بۆ چارەسەریی پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەلادزێ لە هەرێمی کوردستان کراوە.

کۆڵبەرێکی بە ناوی "جەلیل زێنی" لە کاتی ڕا کردن دا لە بەرزایی کەوتۆتە خوارێ و بریندار بووە. 

هێزە چەکدارەکانی سەر بە سوپای ترۆریستی پاسداران لە پیرانشار ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە و جەختی لەوە کردووە هەرکەسێک چ کۆڵبەر چ کاسبکار، هەر کەسێک لە سنوورەکان وەدەرکەوت تەقەی لێبکەن. 

پاش ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری پاوە، دوو کۆڵبەر خەڵکی گوندی"قالیچە"ی سەر بە سەلاسی باوەجانی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کران. 

سوپای تیرۆریستی پاسداران لە باژەرۆکی شەمزینان لاوێکی تیرۆر کرد 

لاوێک بە ناوی “ڕوستەم چاکماک“، خه‌‌‌ڵکی گوندی “ئه‌‌‌شکه‌‌‌فتان“ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری شه‌‌‌مزینانی باکووری کوردستان، به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌ی ڕاسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ کانی سەر سنوری سپاس ترۆریستی پاسداران  کوژرا. 

هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران کە لە پاسگای "مل‌هەندوو" جێگیرکراون، هێرشیان کردۆتە سەر کۆڵبەران بەم هۆیەوە دوو کۆڵبەر  لە بەرزایی کەوتوونەتە خوار بەو هۆیەشەوە یەکێکیان دەستی شکاوە ئەوە دیکەش قاچی. 

هێزە چەکدارەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران سەرسنوور لە  بەرزاییەکانی هەنگه‌‌‌ژاڵەی بانه تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر خەڵکی گوندی زرواری خواروو سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی "خەلیل خالێدی" کوڕی عەبدۆڵلا و "فەریدون محەممەد زادە" کوڕی مەحموود بریندار بوون. 

هێزەکانی سەر بە سوپای ترۆریستی پاسدارن سەرسنوور هەنگەژاڵـە"ـی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی" عوبەید ئەحمەدی "بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزێشکی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی بانە.

"ئێران" 

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب بڵاوی کردەوە:

ئێران بە فالەح فەیازی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا هەڕەشەیەک و ئۆفەرێکی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە. هەڕەشەکە بریتییە لەوەی "پێویستە هەرێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک نەبێتە لایەن لە ململانێکانی ئەمەریکا و ئێراندا و هەروەها بەهیچ شێوەیەک بیر لەوە نەکەنەوە کە خاکی هەرێم بکەنە پێگەیەک بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەگەری کشانەوەیاندا لە عێراق." 

بە پێی بەڵگەیەکی تەواو نهێنی کە بۆ  مەسعود نەمەکی وەزیری تەندروستی ئێران بەخاکەڕایی، خامنەیی ئاگادار دەکاتەوە ئەو سێسەدو دوازدە ڤاکسێنی ڤایزەرە کە بۆ کارمەندانی نووسینگەی ڕێبەرایەتی داواتان کردبوو ئامادەیە و ڕادەستی کاربەدەستانی نووسینگە کراوە. 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئاخوندی پیتاندنی ئورانیومی خێراتر کردووە و گەیاندوویەتی بە ئاستێکی سەربازی _چەکداری. 

"ژنان" 

کچی هونەرمەندی نەمر ماملێ بە ناوی "ڕووناک مەولوودیان (ماملێ)"، خەڵکی شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

"بێ خزمەت گوزاری لە ناوچەکانی کوردستان" 

دوای ٢٠  ساڵ کارکردن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ڕێگا‌وبانی سەقز، هەتا ئیستاش ڕێگاکە پڕە له کەند و قوڵکە. هەروەها ئەنتەرنێت یه‌‌‌کێک له پێداویستییە هه‌‌‌ره گیرنگه‌‌‌کانی دنیای ئه‌‌‌مڕۆیه که له هه‌‌‌موو دنیا گرینگییه‌‌‌کی تایبەتی پێده‌‌‌درێت به‌‌‌ڵام تەنیا دوو گوند ئەو خزمەتگوزارییەیان هەیە. لەلایەکی دیکە هەر ڕۆژ، ماوه‌‌‌ی سێ یان چوار کاتژمێر کاره‌‌‌با دەپچڕێ و ئەو کات هێڵی ئینتێرنێتی ئەو دوو ئاوایەش خاو دەبێت. 

لە گوندی "دەرەزیارەت"، بەرەو شاری "مەریوان" هیچ گوندێک گازی بۆ نەکێشراوە. 

هەروەها دێهیاریی ئەو ناوچەیە یەکێک لە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمە. سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای دروست‌کردنی زورترین بنکەی نیزامی له گوندەکانی "سوڵتان" و "چلچه‌‌‌مه"، له کانی و کارێزەکان خه‌‌‌ڵک به بۆشکه‌‌‌ و ماشین ئاو دابین دەکات. 

"مەهین مەنافی" بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ وتوویەتی زیاتر لە ١٢ هەزار قوتابی لەو پارێزگایە وازیان لە خوێندن هێناوە. ناوبراو هۆکاری وازهێنانی ئەو قوتابییانەی جیا لە پەتای "کۆرۆنا"، گەڕاندووەتەوە بۆ "کێشەی کولتووری، ئابووری، هەژاری، باوەڕی هەڵەی دایک و بابەکان بۆ پێکهێنانی زووی ژیانی هاوبەش". 

"ژینگە" 

تاڵاوی "هەشیلان" لە پارێزگای "کرماشان" ئاگری تێبەردرا و بەهۆی گیا و گوڵی زۆر ئاگرەکە هەتا هێشتا نەکوژاوەتەوە. 

دارستانەکان و لەوەڕگەی "کێوی ڕەش و تەنگ سپۆ" لەنێوان سنووری دوو شاری "چرام و کۆهگیلوویە" سەر بە پاریزگای "لوڕستان" ئاگری تێبەردراوە و هەتا بەرەبەیانی درێژەی هەبووە. 

بەهۆی وشکەساڵی و نەگەیشتنی ئاو بە "گۆلی بۆقان" لە گوندی "ئاڵکاوێ" سەر به شنۆ مەترسی وشکبوونی لەسەرە. ئەو گۆلە بەهۆی هەبوونی جۆرەکانی "گیا و گوڵ" و شوێنی ژیانی گیانلەبەرانی ئاوژی و بەشێکی زۆر لەو باڵندانەیە کە ژیانیان بەو ئاوه گرێ دراوە جوانییەکی تایبەتی بەو شوێنە بەخشیوە. 

"ئاژاوە گێری ڕژیم لە کوردستان" 

ڕێژیمی ئاخوندان کێشەی نێوان خەڵکی دانیشتووانی ناوچەی داڵاهۆ پەرە پێ دەدات. دوای ئەوەیکە شەڕ لە نێوان گوندەکانی "ڕێژاو و زەردە" ڕووی دا ئێستا خەڵکی گوندی "زەردە" بۆ هاتوچۆ بۆ شاری کرندی غەرب کە لە نێوان و تەنیشتی گوندەکانی "باوەجانی، داراب و ڕێژاو" تێپەڕ دەبێت پێشیان پێ دەگیردرێت. 

سپای ترۆریستی پاسداران لە بە پیلانگێریی، لە هەوڵی ئەوە دایە کە کێشەی ئاو و زەوی و زار لەنێوان چەند گوندێکی سەر بە شاری کرند لە پارێزگای کرماشان، بکاتە کێشەیەکی ئایینی و مەزهەبی. 

"گشتی" 

هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی ئەکبەری"، خەڵکی دێلۆڕان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "شەرهانیـ"ـی ئەو شارەدا گیانی لەدەست داوە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوونە. لەو ڕووداوەدا یەکێک لە برینداربووانی تەقینەوەکە بە ناوی "ناسر خودایی" تووشی برینێکی سوک بووە و برینداربووەکەی دیکەش بە ناوی "مەهدی جەوادی"، خەڵکی دێهلۆڕان، هەر دوو لاقی قرتاوە. 

"مەهین مەنافی" بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ وتوویەتی زیاتر لە ١٢ هەزار قوتابی لەو پارێزگایە وازیان لە خوێندن هێناوە. ناوبراو هۆکاری وازهێنانی ئەو قوتابییانەی جیا لە پەتای "کۆرۆنا"، گەڕاندووەتەوە بۆ "کێشەی کولتووری، ئابووری، هەژاری، باوەڕی هەڵەی دایک و بابەکان بۆ پێکهێنانی زووی ژیانی هاوبەش". 

سەرچاوە هەواڵەکان لە شاری سەلاسی باوەجانی، باس لە خنکانی سێ برای خەڵکی گوندی "نیرژ" سەر بە ئەو شارە بە ناوەکانی "موزەفەر، میلاد و وریا قادری"، کوڕی محەممەدساڵح لە بەنداوی "زمکان"، دەکەن.

 

 


3 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کورتەی هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی کوردستان و ئێران

کورتەی هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی کوردستان و ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر