lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کورتەی هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی کوردستان و ئێران

کورتەی هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی کوردستان و ئێران
لاوان



"کرێکاران، کۆڵبەران و کوژراوان" 

بێهتاش خانى ئاباد بەڕێوەبەرى گشتى پزیشکى یاسایی پارێزگاى سنە گوتى: لە چوار مانگى ئەمساڵ، ١٦٠  کەس بە هۆى کارەساتى کارەوە بریندار بوون. لەم ژمارەیەش ١٥٦ کەسیان پیاو و ٣ کەسیان ژن بوونە. 

هێزەکان سەر بە سپاس ترۆریستی پاسداران لە سنووری “بەروێشکان“ـی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە، کە لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر به‌‌‌سه‌‌‌ختی بریندار کراون. ناوەکانی دوو کۆڵبەرە بریندارە “خەبات سادقی” تەمەن ۲۰ ساڵان خەڵکی ئاوایی درویان سەرو و “سدیق تکابی” خەڵکی شاری سەقز. 

کرێکارێک بەناوی "ئیرەج ڕەحیم پوور" خەڵکی شاری نۆدشە لەکاتی کارکردن دا، لە بینایەکی چەند نهۆمی کەوتە خوار. ئەو کرێکارە لەبەر سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. 

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی گوندی شوانکارەی جوانڕۆ بە ناوی "حوسێن سەلکانی" تەمەن µ۱ ساڵ لەکاتی کۆڵکردن لە سنووری نەوسوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بە سەختی بریندار بووە. ناوبراو لە ناحیەی سەر و ڕوومەت زۆر خراپ پێکراوە و کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان ڕاگوێزراوە به هۆکاری برینداربوون بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان. 

هێزەکانی سەر سنوور لە بەرزاییەکانی مەریوان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "سیروان گوزاری" خەڵکی گوندی "جەژنی ئاباد" ی مەریوان که بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان کراوە. 

هێزەکانی سەر بە سپای ترۆریستی ڕژیم لە شوێنێک بە ناوی "قەڵوەز" سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری نه‌‌‌وسوود تەقەیان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کرد و به‌‌‌وهۆیه‌‌‌وه‌‌‌ منداڵێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٤ ساڵ به‌‌‌ سه‌‌‌ختی بریندار بوو. 

کرێکارێکی کورد بە ناوی "تاهیر هاشمی"، تەمەن ٦٠  ساڵ و خەڵکی گوندی "قاپقلی" سەر بە شاری "سەلاسی باوەجانی" خاوەنی خێزان، لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

"زیندانیان و دەستبەسەرکراوان" 

سۆهەیلا حیجاب بەندکراوی سیاسیی کە لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ماوەی گیرانەکەی تێدەپەڕێنێت، بۆ ماوەی ١٠  ڕۆژە تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە کە هەتا ئێستاش بۆ چارەسەریی پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە نەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە نەخۆشخانەی بەندیخانە بڕیاری داوە کە سۆهیلا حیجاب بۆ چارەسەری پزێشکی پێویستی بە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بەندیخانەیەØ› بەڵام لە لایەن ئەمین وەزیری بەرپرسی بەشی چاوەدێری بەندکراوانی سیاسی ڕاگیراوە و ڕێگە بە سۆهەیلا حیجاب نەدراوە کە بڕواتە دەرەوە. 

خالێد فەریدونی لەدایکبووی ۱۳۴۶ مەهاباد، ڕێکەوت ۱۰ی مێهری ۱۳·۹ دەستبەسەر و به تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا. 

چوار ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە، ئێوارەی شەممە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی"ئیبراهیم تاڵی مورادی"، تەمەن ٥٦ ساڵ و دەستبەسەریان کرد. هەروەتر ماڵی ناوبراو پشکنێنراوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی وەکوو مۆبایل، لاپتۆب و دەستنووس و کتێبەکانی گرتووە. 

هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵەیان بە ناوی "محەمەد فەردانی" خەڵکی میراوای ئەو شارە دەستبەسەر کردووە. هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و بە لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە. 

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵە و خێزانی "یاسر مەنگوڕی" وتوویانە: یاسر لە گرتووخانە کووژڕاوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی کارتی میللی و پێناسەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن بۆ ئەم ئیدارەیە. گومانی ئەوە دەکرێ گیانلەدەستدانی" یاسر مەنگوڕی" بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە گرتووخانە بووبێت. 

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بێهرووز عەزیزی"، تەمەن ٤٠  ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و "ڕەسووڵ عەزیزیان"، تەمەن ٥٠  ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "میراو"، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. 

۲۱ساڵ و µ ڕۆژ، بەرامبەر ·هەزار و ۶·۶ ڕۆژ لە بەندکرانی بێ مەرەخەسیی "سەعید سەنەگەری" تێدەپەڕێت  و بە هۆی چەواشەکاری لە دۆسییەکەی هێشتا لە بەندیخانەیە."سەعید" ۳ساڵ لە حەبسی لە گرتووخانەی تاکەکەسی تێپەڕاندووە و ۱۳جار بە ئێعدامی دەستکرد ئەشکەنجه کراوە. 

لقی ١٠ ١ی دادگای سزادانی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "پەیمان ڕۆستەمی" هاووڵاتییەکی کوردی بەناوی "شێرکۆ تابناک" بە ٥ مانگ بەندکران و ٧ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کردووە. 

٥ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “چەقەڵی موستەفا” و ” موستەفا قارنی” بەناوەکانی “ڕامین ڕامین”، “سەردار ڕامین”، “ئەسعەد ڕامین”، “خالید ڕامین” و “داود ڕەحیمی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

لە دەستبەسەرکرانی ئەم دواییەدا لە نەغەدە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئوتۆمبێلی" ئەسعەد ڕامین” یان داوەتە بەر دەسڕێژی گوولە و برینداریان کردووە و لەگەڵ برینداربوونی ناوبراو " داوود ڕەحیمی" تەمەن ۳µ ساڵ و ژن برای " ئەسعەد ڕامین" درایە بەر دەستڕێژی گوولە و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیێندراوە.هەروەتر "شادی ڕەحیمی" هاوژینێ ئەسعەد ڕەحیمی" بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای نەغەدە کراوە و لێپرسینەوەی توندیان لێ کردووە. 

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “جەلال وەفایی” لەلایەن لقی ١٠ ١ی دادگای سزدانی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “پەیمان ڕۆستەمی” پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. 

ماموستا مەلا”جەبار پیشاهەنگ” مەلای ئاوایی “خانلەر” سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. 

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠ ٠ ی هەتاوی، محەممەد مەمەندزادە، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت ڕاگواستنی ئاوی بەنداوی سەردەشت و کەمیی ئاوی خواردنەوەی ئە شارە، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠ ٠ ی هەتاوی، ئەبووبەکر ئیسماعیلی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕەبەت نیوز"، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا و لێپرسینەوەی لێ کرا. 

هاووڵاتییەکى خەڵکى بانە بە ناوى ئارمان سەنگى، یەکى خەرمانان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى ئیتلاعاتى شارەکەوە دەستبەسەر کرا.  هێشتا هۆکارى دەستبەسەرکردنەکەى دیارى نییە ولە ئیتلاعات ئازار و ئەشکەنجەى جەستەیی دراوە! 

"ژینگە" 

دووبارەبوونەوەو درێژەى ئاگرکەوتنەوە زنجیرەییەکان لە زاگرۆس،مەریوان سووتایەوە و دووبارە کوێستانەکانى سەیفى ژووروو ئاگرى تێ بەردرایەوە، تا ئێستا وردەکارى و زیانەکان بەردەست نین 

دارستانەکانی ئاوایی مڕانە دەسووتێ و تا ئێستا بەردەوامە، ڕۆژانە ئاگرکە بە هەوڵ و تێکۆشانێ پارێزەرانی ژینگە ڕائەگیردرێت بەڵام دیسان شەوانە لەلایەن هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە ئاگری تێ بەر ئەدرێت و تا ئێستا ڕۆبەرێکی زۆر لەو دارستانە سووتاوە. 

لە دۆڵی زنجیر (دۆڵی هەنجیر) نیزیک ئاوایی "بۆردێر" لە بەشی ژاوەرۆی سنەوە ئاگر دەستی پێ کرد و تا مەزراکانی ئاوایی"خواشت و سپی  بن) بەتایبەت بەشی هانە کاکە (چەم هانە کاکە)‌درێژەی کێشا.دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن ئەو ئاگر تێبەربوونە لە ئەنقەست بووە و خراپکاری هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانە. 

"ئێران" 

ئەمریکا : وردەوردە بە جێگەیەک دەگەین دانووستان لەگەڵ ئێران بۆ بابەتی ناوەکی بێ ئەنجام دەبێت. 

سپای ترۆریستی پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە.

ئەم هێرشە ئاسمانییانە بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانە بووە. 

وتەبێژی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران ڕایگەیاند: لە ئێستادا عێراق، بە هیچ شێوەیەک نە لەفڕۆکەخانەی بەغدا، نە نەجەف و نه به شێوەیەکی تایبەت ڤیزا بۆ ئێرانییەکان دەرناکات. لابییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەوڵدان کە ئەم بارودۆخە بۆ ئەربەعینی حوسێنی بگۆڕن و ڤیزا بۆ ملیۆنان ئێرانی دەرکەن. 

حەسەن فیروزئابادى سەرۆکى پێشووى ستادى گشتى هێزە چەکدارەکان و ڕاوێژکارى باڵاى سەربازیی خامنەیی، کە لەم ساڵانەى دوایی گەندەڵییە ئابورییەکەى کەوتبووە سەر زمانان، کۆڕۆنا کوشتى. 

سوپاى ئیسرائیل  بنکە سەربازییەکانى ناوچەى برزە و جومەیراى لە نزیک دیمەشق مووشەکباران کردووە کە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانى سەر بە ڕژیمی ئاخوندی بۆ بەرهەمهێنان و دروستکردنى چەک بەکار دەبرێن. 

"گشتی" 

دانیشتووانی گوندی "کەرێزە"ــی سەربە 

شاری سەقز، لەماوەی ۲٤کاتژمێردا تەنیا ۲کاتژمێر ئاویان هەیە ئەویش بەهۆی پیسبوون و قوڕاوی بوونەوە بۆ خواردنەوە نابێ.   

جاشێک  بە ناوی ئارەش بە شمشیر هێرشی کردووەتە سەر دووکاندارێک بە ناوی فوئاد ڕەحیمی. 

جێی وەبیر هێنانەوەیە کە جاشانە لە حەسەناوا ی سنە، پتر لە سێ جاری تر، هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی ئاسایی و دووکاندارە ، کاسب کارەکان. 

دوای شەڕ و کێشە لەنێوان دوو بنەماڵەی کورد و تورک لە گوندی ساخسی‌تەپەی سەر بە شاری نەغەدە، پان‌تورکەکان هەوڵی چەواشەکاری دەدەن. شایانی باسە کە گوندی ساخسی‌تەپە ٧٢ ماڵە و ١٠  ماڵی تورکی تێدایە و سەدان ساڵە ئەو دوو نەتەوەیە بە شێوەی ئاشتییانە لەگەڵ یەکتر دەژین. 

خەڵکی گوندی "موچش"ی سنە پاش ئەوە زەویی و زارەکانیان لە لایەن بە کرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی دەستی بەسەردا دەگیرێ، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. 

سێ هاوڵاتی به‌‌‌هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌‌‌ نێوان ڕێگای  مه‌‌‌ریوان کامیاران گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ستدا. ئه‌‌‌م ڕووداوه‌‌‌ له‌‌‌ نێوان سەیارەیەکی جۆری په‌‌‌یکان و بارهه‌‌‌ڵگرێک دا ڕوویداوه‌‌‌.

بە هۆیی وەڕگەڕانی ماشین لە نێو ڕێگەی سەلاسی باوەجانی بۆ پاوە دا چوار کۆڵبەر خەڵکی ئاوایی قوڵقوڵە سەر بە ناوچەی سەلاس باوەجانی بە ناوەکانی حسام عەباسی و عادڵ محەمەدی و ناسیح مەحموودی و سەباح مەحموودی بریندار بوون. حسام عەباسی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراوە سێ کۆڵبەرەکەی تریش کە قاچ و دەستیان شکاون گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕەسوڵ لە شاری جوانڕۆ. 

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە جادەی نێوان شارەکانی کامێران- مەریوان لە پارێزگای سنە ١٩ هاووڵاتیی سەر بە گوندێکی مەریوان گیانیان لەدەستداوە و ٩کەسیش بریندار بوون.

 

 


3 ساڵ و 22 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کورتەی هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی کوردستان و ئێران

کورتەی هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی کوردستان و ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر