ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۰۲۱/۱۰/۰۹ شاندێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەڕێزان ماردین زاهیدی و شایستە محەممەدی بە مەبەستی ئەندامگیری و رێکخستنی کاروباری کۆمیتە کۆبوونەیەکیان بۆ ئەندامانی شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.
سەرەتا بەڕێز ماردین زاهیدی کورتە باسێکی لەسەر لاوان, کۆمەڵگەی سیاسی, گۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها جیاوازی ئەم دوو کۆمەڵگەو دەور نەقشی لاوان لە کۆمەگەی مەدەنی هێنایە ئاراوەو پاشان بەڕێز شایستە محەممەدی باسی مێژووی دامەزران و کار و چالاکیەکانی ڕێخراوی لاوانی پێشکەش کرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەداو پاش پرۆسەی ئەندامگیری, گوێ گرتن لە داواکاری, بۆچوون و پێشنیارەکانی ئەندامان و دیاری کردنی چەن خاڵێک بۆ درێژەدان بە هاوکاری و باشتر جێبەجێ کردنی ئەرک و کارەکان, خاتوو ئەوین ڕەزەوی و کاک ئاکۆ مورادی بە دەنگی ئەندامان وەکوو بەڕێوەبەری کۆمیتەی سلێمانی دیاری کران.