رۆژی شەممە ۹ی ئۆکتۆبەر شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری کرد لە خۆپیشاندانێک کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی نا بۆ سێدارە بەرامبەر پەرلەمانی نۆروێژ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ رێکخرابوو.شاندەکەی رێکخراوی لاوان پێکهاتبوو لە کاک سارۆ حوسەینی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان و خاتوو کەزیە یوسفی ئەندامی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوان.
دروشمی جۆراوجۆر دژ بە رژێمی ئاخوندی و چەند نمایشێک کە بۆ بە بۆنەی رۆژی جیهانی نا بۆ سێدارە پێشکەش کران بەشێک بوون لە بەرنامەکانی خۆپیشاندانەکە.لە کۆتایی خۆپیشاندانەکە شاندی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوان دەست خۆشی و ماندوونەبوونیان پێشکەش بە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە کرد.