له ١١ى بانه‌مه‌رى ١٣٩٠ به‌هه‌وڵى ده‌سته‌یه‌ک له لاوانى خوێنگه‌رمى ناو ر٠یزهکانى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران وماندووبونێکى زۆر و زه‌روره‌تێکى هه‌نووکه‌ى(( ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران))یان ر٠اگهیاند، هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ،ناوه‌ندى لاوان توانى ده‌ورونه‌خشى گرینگى هه‌بێت له به‌شداریکردن له کۆنفراسى لاوانى چوارپارچه‌ى کوردستان و دامه‌زراندنى فیدراسیۆنى ر٠ێکخراوهکانى لاوانى کوردستانى ئێران ، هه‌روه‌ها رێکخستن و په‌روه‌رده‌ى لاوان له‌ناو ر٠یزهکانى ناوه‌ندى لاوان و بهر٠ێوهبردنى چه‌ندین کۆر٠وکۆبوونهوه و سمینارله چالاکیه‌کانى ئه‌م ماوه‌یه‌ى ناوه‌ندى لاوان بووه.ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌وڵ و ماندووبوونى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی بهر٠ێوهبهرى نوێ و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی بهر٠ێوهبهریى پێشوو به‌رهه‌م هات. به‌مه‌به‌ستى چالاک کردن و ئه‌کتیف بوونى هه‌رچى زیاترى ناوه‌ندى لاوان بهتێپهر٠بوونى ١٨مانگ له دامه‌زراندنى ناوه‌ندى لاوان تواندرا یه‌که‌مین کۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت.
لاوانى تێکۆشه‌رى کوردستان!
له کاتێکدا ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات یه‌که‌مین کۆنگره‌ى خۆى به‌ست که ناوچه‌که وئێران له به‌رده‌م ئالوگۆرێکى بنه‌ره‌تیدایه. له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو شه‌پۆلێکى رامالینى دیکتاتۆریه‌ت له ولاتانى رۆژهه‌لاتى ناوین و به‌شێک له ولاتانى باکوورى ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵدا و ئێستایش له ولاتى سوریه به‌رێوه‌یه. له هه‌مان کاتیش‌دا رژێمى ئێران به هۆى کاریگه‌رى ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و خراپى بارى ئابوورى و سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى، رۆژ له دواى رۆژ زیاتر له نێو کۆمه‌ڵگاى جیهانى ته‌رێک ده‌که‌وێته‌وه و ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵک له هه‌موو کاتێک زیاتر هه‌ست پێ ده‌کرێ. هه‌ر بۆیه پێویسته درۆشمى رووخانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ببێته سه‌ره‌کیترین درۆشمى لاوان له کوردستانى ئێران و لاوان به هه‌ست کردن به به‌رپرسیاره‌تى و هه‌وڵدان بۆ یه‌کریزى و ته‌بایى نێوانیان کاروانى شۆرشى رزگاریخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌که‌مان تا سه‌رکه‌وتن پێشه‌نگدارى بکه‌ن.
به‌م بۆنه‌وه پییرۆزبایى خۆمان پێشکه‌ش به هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ناوه‌ندى لاوان و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و زیندانیانى خۆراگرى سیاسى و چین وتوێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ین.
کۆنگره‌ى یه‌که‌مى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى
١٦ى ره‌زبه‌رى ١٣٩١