lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕاگەیەندراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرتان

ڕاگەیەندراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرتان

لاوانی تێکوشەر!
ئافرەتانی ئازادیخواز!

وەک ئاشکرایە ئافرەتان بە درێژایی مێژوو لە سەرانسەری جیهان بەهۆی نەبوونی ئاگاهی کەلتووری دواکەوتووی کۆمەڵگاکان بەردەوام مافیان پێشێل کراوەو وەک ڕەگەزی پلەی دوو و ژێردەستە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ کراوە. بەڵام بە هاتنە پێشی چالاکان و ژنانی مافخواز و خاوەن هەڵوێست تواندرا رێگری لە پەرەسەندن و بەردەوامی ئەو زۆڵم و زۆریانە بگیرێت و هاندەرو پاڵپشتی ژنان بوون بۆ گەیشتن بە مافەکانیان و دەستەبەرکردنی بەرابەری و یەکسانی لە کۆمەڵگادا.۸ی مارس ڕۆژێکە بۆ ڕێز گرتن لە تەواوی ئافرەتانی خۆڕاگر و ئازادیخواز کە لە پێناو گەیشتن بە ئامانج و ماف و ئازادییەکانیان بە هەموو توانایان تێکۆشاون و گیان و ماڵی خۆیان فیدا کردووە.
مێژووی ۸ی مارس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۸٥۸ کە لە شاری نیویۆرکی ئامریکا، ژنان لە کارگەی ڕستن و چنین بەهۆی کەمی حەقدەست و زۆری کاتی کار و جیاوازی ڕەگەزایەتی دەستیان کرد بە مانگرتن، لە وەڵامدا ڕوبەڕووی سەرکوتی پۆلیس و زیندانیکردن و شکەنجە بوونەوە.
لە دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە و لە ساڵی ۱۹۰۸ دا ژنان جارێکی دیکە، لە ساڵیادی ئەو مانگرتنە بۆ بەدییهێنانی مافەڕەواکانی خۆیان و لە دژی هەڵاواردن، جیاوازی ڕەگەزایەتی، کەمی حەقدەست، زۆری کاتی کار و هەژاری، دووبارە دەستیانکردەوە بە مانگرتن و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. خاوەنی کارگەکە بۆ سەرکوتی ئەم ناڕەزایەتییانە ژنانیان زیندانی کرد و ئاگریان لە کارگەکە بەردا، تەنیا ڕێژەیەکی کەم لەو ئافرەتانە ڕزگاریان بوو و ۱۲۹ کەسیان لێ کوژرا.
یەکەم جار پێشنیاری ناساندنی ۸ی مارس وەک پێشنیاری ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە ساڵی ۱۹۱۱ لە لایەن کلارا زتکین ئەندامی ئافرەتانی سۆسیالیستی لە ئاڵمان کرا و دوایی لە ساڵی ۱۹·· ئەم ڕۆژە بۆ ڕێزگرتن لە تێکڕای ئافرەتان و مافە ڕەواکانیان لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وەکو ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ناسێندراو و بە فەرمی پەسەندکرا.
خەباتی ئافرەتان کە لە سەدەی ۱۹ و ۲۰دا تا ئێستە بوونی هەبووە تا ڕادەیەک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان لە بەدییهێنانی مافەڕەواکانی خۆیان سەرکەوتوو بوون.
دەستەبەرکردنی مافی ئافرەتان هەوڵ و ماندوو بوون و قوربانی دانی دەوێت و ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز دەبێ بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشان بن بۆ تێگەیاندنی تەواوی جیهان لە گرینگی و پێویستی یەکسانی نێوان ژن و پیاو و لەبەرچاوگرتنی تەواوی مافەکانی ئافرەتان لە هەموو بوارەکاندا.
ڕوژی ۸ی مارس بە هەوڵ و تێکۆشانی ئافرەتانی شۆرشگێر و خۆڕاگر لە سەرانسەری جیهاندا بوەتە هێمای خەبات و تێکۆشان لە دژی زوڵم و زۆر و چەوساندنەوەی ئافرەتان و ساڵانه یادی ئەم ڕۆژە لە زۆربەی هەرەزۆری وەڵاتان بەرز رادەگیرێت.

ئافرەتانی کۆڵنەدەر!
لاوانی ئازا و خەباتکار!

لە کۆمەڵگای کوردستان و ئێران بەهۆی هەندێک کەلتوور و بیرو هزری دواکەوتوانە سەبارەت بە ئافرەتان و هەروەها یاسای پیاو سالاری لە هەندێک بنەماڵەدا، ژنان بەردەوام کەوتونەتە بەر تووندووتیژی و چەوساندنەوە و کوشتن و بڕین و بێڕێزی کەسانی تێنەگەیشتوو و هەروەها حکومەتێکی دژە مرۆڤ و دیکتاتۆر، نەبوونی یاسا ڕێگە خۆشکەربووە بۆ توندوتیژی و پێشێلکردنی مافی ئافرەتان.
هەر وەک دەسەڵاتی پاشایەتی پالەوی هیچ جۆرە مافێکی بۆ ژنان لە پێش چاو نەدەگرت و ڕەزای پاڵەوی لە لێدوانێکی فەرمی خۆیدا بە ڕوونی باسی لە ناتەواو بوونی مێشکی ژنان کردوو و باوەڕی وا بوو کە ژنان ناتوانن هاوماف و هاوسان بن لەگەڵ پیاوان, ڕژیمی ئاخوندی ئێرانیش بە ڕێگە پێنەدان بە ژنان بۆ ئەوەی بتوانن بە پێ پێویست لە حکومەت و کۆمەڵگادا ڕۆڵ بگێڕن ژنان بە شێوازی جۆراوجۆر سەرکۆنە دەکات و سەرکوتی کردوتە بەردی بناغەی خۆی و دوو هەفتە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی بوو بە دەسپێکی هەڵاواردنەکان و چەوسانەوە.
حیجابی زۆرەملێ و دابینکردنی یاسای بەناو ئیسلامی بۆ سەرکوتی ژنان دیاری کرد. یەکەم هەشتی مارسی پاش بە دەسەڵات گەیشتنی بە لێدانی جەستەیی و سەرکوت و بێ ڕێزی به ژنان دەست پێکرد کە ئەو ڕەوتە دوای زیاتر لە چل ساڵ هەر بەردەوامە و هەر ژنێک کە لەسەر مافی خۆی پێداگر بێ، زیندانی و شکەنجە و یان لە ناو دەبرێن و بێ ڕێزیان پێ دەکرێ. هەروەها ئەو ڕێکخراوانەی کە بۆ پاڵپشتی لە مافی ژنان پێکهاتون لە ناو دەبرێن و هێرش دەکرێتە سەریان و بە شێوەیەکی دڕەندانە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکرێ.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران ئەو ڕۆژانە کە لە تەواوی جیهاندا بۆ ژنان دیاری کراوە و هەروەها بە فەرمی ناسێندراوە، بەفەرمی ناناسێت و دژیان دەوێستێ.بەڵام ژنانی ئازادیخواز و مافویست لە ئێران و بە تایبەت کوردستان هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان بۆ سڕینەوەی چەوساندنەوەو جیاکاری لە بوارەکانی، ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی زیاتر کردووەو توانیویانە تا ڕادەیەکی بەرچاو لە بەرانبەر ئەم نادادپەروەرییانە و زۆڵم و زۆرەی دژ بە ئافرەتان بوەستن و ئەو کەلتوورە کۆنانە کە سێبەرێکی ڕەشی خستۆتە سەر ئافرەتان و مافەکانیان و بۆتە ڕێگر بۆ پێشکەوتنیان، کەمتر بکەن یان بە تەواوی بیسڕنەوە.

ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان گەرمترین پیرۆزبایی خۆی بە تەواوی ئافرەتانی کوردستان و ئێران ڕادەگەینێت و پشتیوانی خۆی لە مافە ڕەواکانی ژنان دەرئەبڕێت و بەڵێن ئەدات لەم پێناوەدا لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک بۆ پێکهاتنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و دوور لە جیاوازی ڕەگەزایەتی و وەدییهاتنی مافی تەواوی ئافرەتان درێخی نەکات.

ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەری
·ی مارس ۲۰۲۲


2 ساڵ و 4 مانگ و 19 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرتان

ڕاگەیەندراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرتان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر