lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری, بەبۆنەی ۱۱ی بانەمەڕ ساڵرۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری, بەبۆنەی ۱۱ی بانەمەڕ ساڵرۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات

لاوانی شۆرشگێری کوردستان!

هاونیشتمانیانی خۆراگر!

۱۱ی بانەمەڕ ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرز و بەڕێزبێت. ۱۱ی بانەمەڕ خاڵی وەرچەرخان و رۆژی گواستنەوەی خەبات و تێکۆشانی لاوانی سازمانی خەبات بوو بۆ قۆناغێکی سەروتر. رۆژێک کە تێیدا دەروازەی هەلی کارو و تێکۆشانی سەردەمیانەی بەڕووی لاوانی ریزەکانی سازمانی خەبات واڵاکر.

بە دامەزراندنی رێکخراوی لاوان، سازمانی خەبات پەیامی ئەوەی دا بە لاوان کە جێگە و پێگەیان لە سازمانی خەباتدا دیار و بەرجەستەیە و هەوڵ و کۆششیان جێگەی رێز و پێزانینە. پێشکەش کردنی رێکخراوێکی تایبەت بە لاوانیش دیاری و بەرهەمی ئەو تێکۆشانە بێوچانەی لاوان بوو.

لاوان و کوردستانیانی هێژا!

رێکخراوی لاوان لەم یادە بەرزەدا پیرۆزباییتان پێ دەڵێت و هیوادارین کە ۱۱ی بانەمەڕ ببێتە هەوێنی پێشەوە چوونی زیاتری لاوانی کوردستان و سەرکەوتنی دۆزە رەواکەمان.

بەو هیوایەی کە ساڵی داهاتوو ئەو یادە گەورەیە لە کوردستانی ئازادکراودا بەرز رابگرین.

ئاشکرایە کە لاوان هەمیشە بە هێز و توانایەکی زۆرەوە لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان هەڵسووڕاون و بە گڕو تینەوە خۆیان بۆ خزمەت بە چالاکی و کاروبارە سازمانی و رێکخراوەییەکان تەرخان کردووە.

سەرکردایەتی سازمانی خەباتیش بە تێگەیشتن لەو راستیە هەمیشە هەوڵی داوە کە رێگا خۆشکەربێت بۆ بەرەوپێشچوونی لاوان و بواردان پێیان و رێگەگرتن لە بەهەدەرچوونی وزە و بەهرەکانیان. لاوانیش بەردەوام لە ریزەکانی پێشەوەی شۆرشدا بۆ خزمەت بە ئامانجە پیرۆزەکانی نەتەوەکەمان درێغیان نەکردووە.

لەو قوناغەی دامەزراندنی رێکخراوی لاواندا، بوونی رێکخراوێکی تایبەت بە لاوان پێویستیەکی حاشاهەڵنەگربوو. رێکخراوێک کە لاوانی ریزەکانی سازمانی خەبات بتوانن ژینگەیەکی دۆستانە و لەباری کارکردن بهێننە ئاراوە کە تێیدا بیروهزر و توانایان یەکبخەن بۆ کارکردن و خۆ تەرخان کردن بۆ پێشەوەبردنی شۆڕشی لاوانی کوردستان.

لەپاڵ ئەنجامدانی کار وچالاکی و خزمەتکردن، رێکخراوی لاوان بووە وێستگەیەک کە تێیدا لاوان بتوانن خۆیان پەروەردە بکەن و توانا و بەهرەکانیان پەرەپێ بدەن.

رێکخراوی لاوان بە دانانی وانەی جۆراوجۆر، ئەنجامی چالاکی کەلتووری، بەرێوەبردنی کۆرو سیمینار، بڵاوکردنەوەی بابەت و نوسراوەی پڕ زانیاری و سوودبەخش لە هەوڵی بردنە سەروەی ئاستی زانیاری لاوانی کوردستان و پەروەردە کردنیان بووە.

رێکخراوی لاوان کۆشش دەکات کە زیاتر و باشتر لە پێشوو خزمەت بە لاوانی کوردستان بکات و دەستەی بەڕێوەبەری لەگەڵ تەواوی ئەندامانی بەڕێزی رێکخراوی لاوان لە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی شێوازی کاری و داڕشتنی بەرنامە و کاروچالاکی تازە و جیاوازتر دەبێت کە لە ئاست جێگە و پێگەی رێکخراوی لاوان و شایستەی لاوانی کوردستان بێت.

دووبارە پیرۆزبێت ۱۱ی بانەمەڕ ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران.

سەرکەوێت شۆڕشی ئازادیخوازی کورد و کوردستان.

مردن و نەمان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی.

 

رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

دەستەی بەڕێوەبەری

۱۰ی بانەمەڕی ١٤٠ ١


2 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری, بەبۆنەی ۱۱ی بانەمەڕ ساڵرۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری, بەبۆنەی ۱۱ی بانەمەڕ ساڵرۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر