lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راپۆرتى به‌رێوه‌چوونى یه‌که‌م کۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

راپۆرتى به‌رێوه‌چوونى یه‌که‌م کۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
.

له‌ رێکه‌وتى ١٣ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٩١ یه‌که‌مین کۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له‌ ژێر ناوى ((رزگارى نه‌ته‌وایه‌تى و دابین کردنى مافى لاوان)) به‌ ئاماده‌ بوونى ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، کادر و پێشمه‌رگه‌کان و ئه‌ندامانى به‌شداربووى کۆنگره‌، له‌ سه‌عاتى ٣ى دوانیوه‌رۆ به‌ وتنى سرودى نه‌ته‌وه‌یى کوردم ئه‌من و ده‌قیقه‌یک راوه‌ستان بۆ رێز لێنان له‌ هه‌موو شه‌هیدانى .

رێگاى رزگارى کوردستان کرایه‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تاى رێوره‌سمى کردنه‌وه‌ى کۆنگره‌ به‌رێز کاک عه‌لى به‌هرامى به‌رپرسى پێشووى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران به‌ خێرهاتنى میوانانى کرد، دواتر  په‌یامى پیرۆزبایى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى به‌ستنى یه‌که‌مین کۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوان له‌ لایه‌ن به‌رێز کاک کامیل نوورانی فه‌رد، کارگێرى کومیته‌ى ناوه‌ندى پێشکه‌ش کرا، له‌ په‌یامه‌که‌ى سه‌رکردایه‌تى وێراى ئاماژه‌ به‌ ده‌ورى گرینگ و چاره‌نووس سازى لاوانى کورد له‌ خه‌باتى رزگارى خوازانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان ،  پشتیوانى خۆیان بۆ ناوه‌ندى لاوان دووپات کرده‌وه‌. دوایى په‌یامى کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمان له‌ لایه‌ن خوشکه‌ به‌یان ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامى کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات پێشکه‌ش کرا،هه‌روه‌ها په‌یامى کومیته‌ى خوێندکارانى سازمانى خه‌بات له‌ لایه‌ن به‌رێز سارۆ حوسه‌ینى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى کومیته‌ى خویندکارانى سازمانى خه‌بات پێشکه‌ش کرا. له‌ بر٠گه‌ى دوایى رێوره‌سمه‌که‌دا په‌یامى ر٠ێکخراوه‌کانى  لاوان که‌ بۆ کۆنگره‌که‌مانیان ناردبوو خوێندرایه‌وه‌.




 له‌ دواى کۆتایى هاتنى رێوره‌سمى کردنه‌وه‌ى کۆنگره‌، کۆنگره‌ى یه‌که‌مى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات به‌ ره‌سمى ده‌ستى به‌ کاره‌کانى خۆى کرد. سه‌ره‌تا راپۆرتى به‌رپرسى ناوه‌ندى لاوان له‌ لایه‌ن به‌رێز عه‌لى به‌هرامى خۆیندرایه‌وه‌ و له‌ دواى باس و شرۆڤه‌ێکى تێرو ته‌سه‌ل به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى به‌شدار بووانى کۆنگره‌ په‌سه‌ند کرا. دواى په‌سه‌ند کردنى راپۆرتى به‌رپرسى ناوه‌ندى لاوان ر٠ه‌شنووسى په‌یره‌و پرۆگرام که‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى ئاماده‌ کارى کۆنگره‌وه‌ ئاماده‌ کرابوو خرایه‌ به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه‌ و رۆژى یه‌که‌مى کۆنگره‌ له‌ کاتژمێر ١١ى شه‌و کۆتایى پێهات. رۆژى دووهه‌مى کۆنگره‌ کاتژمێر ٩ى سه‌ر له‌ به‌یانى ده‌ستى پێکرد و به‌ دریژه‌دان به‌ کارى رۆژى یه‌که‌مى کۆنگره‌،به‌ هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسیاره‌تى و بوونى که‌شێکى دۆستانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى کۆنگره‌وه‌ به‌ وردى هه‌لومه‌رجى لاوان له‌ رابردوو و ئێستاى کوردستان هه‌ڵسه‌نگێندرا، له‌ درێژه‌ى کارى دووهه‌م رۆژى کۆنگره‌ ئامانجه‌ گشتیه‌کانى ناوه‌ندى لاوان دیارى کراو سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى ناوه‌ند دارێژرا و په‌سه‌ند کرا ،کاتژمێر١١:٣٠ شه‌و کۆتاى به‌کاره‌کانى ر٠ۆژى دووه‌مى کۆنگره‌ هات . رۆژى سێهه‌مى کۆنگره‌ له‌ کاتژمێر ٩ى سه‌رله‌ به‌یانى ده‌ستى به‌ کاره‌کانى کردو برگه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆ، ئارم و درۆشمى کۆنگره‌ له‌ ژێر ناوى(( لاوان له‌ شۆرشى رزگاریخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد دا))، له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانى کۆنگره‌وه‌ له‌ دواى باس و شیکارى یه‌کى زۆر  په‌سه‌ند کرا ، دوا برگه‌ى کارى کۆنگره‌ به‌ بوونى که‌ش و هه‌واێکى ئازاد و دموکراتێک هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى نوێى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات  بوو که‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌ به‌ر٠ێزان:

کاک فواد جه‌عفه‌رى و خۆشکه‌ ئه‌وین ره‌حیمى وکاک ئارام سلێمانى ، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى کۆنگره‌وه‌ وه‌ک ده‌سته‌ى به‌ر٠ێوبه‌رى ناوه‌ندى لاوان بۆ دوو ساڵى داهاتوو دیارى کران. له‌ کۆتاییدا کۆنگره‌ پشتیوانى دووباره‌ى خۆى له‌ خه‌باتى سیاسى و مه‌ده‌نى پارچه‌کانیترى کوردستان ده‌ربر٠ى و هاوکارى و ته‌بایى نێوان لاوانى شۆرشگێرى کوردستانى ئێرانى به‌ ره‌مزى سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانى زانى. 

کۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له‌ ر٠ۆژى ١٥ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٩١ به‌سه‌رکه‌وتویى کۆتایى به‌کاره‌کانى هێنا.

ناوى ئه‌و ر٠ێکخراوانه‌ى که‌ په‌یامى پیرۆزباییان ناردبوو بۆ کۆنگره‌ى یه‌که‌م :

فیدراسیۆنى کۆمه‌ڵه‌ و رێکخراوه‌کانى جیهان

فیدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى لاوانى کوردستانى ئێران

په‌یامى ناوه‌ندى لاوانى پێشره‌وو

یه‌کیه‌تى لاوانى دێموکراتی رۆژهه‌لاتى کوردستان

یه‌کیه‌تى لاوانى دێموکراتى کوردستانى ئێران11



12 ساڵ و 1 مانگ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتى به‌رێوه‌چوونى یه‌که‌م کۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

راپۆرتى به‌رێوه‌چوونى یه‌که‌م کۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر