lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ۱۲هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی

هاونیشتمانیانی خۆڕاگر!
لاوان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!

۳۰ی پووشپەڕ زامی ساڕێژ نەکراوی مێژووی کورد و کوردستان و ڕێگای ئازادیخوازی دژ بە داگیرکەر، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستای کوردایەتی و ڕێبەڕی ڕێگای ڕزگاری و خەبات دژ بە دیکتاتۆر، مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی یە.
ئەمساڵ ۱۲ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی ڕێبەری مەزنی نەتەوەی کورد و دامەزرێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران تێدەپەڕێ. مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی کەسایەتییەکی دیاری کوردستان بوو کە هەر لە قۆناغی لاویەتی، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە ئەندامەتی لە کۆمەڵەی "ژ-ک" بڕیاری بەشداری لە ڕیزی خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەو نیشتمانی خۆی داو لە ماوەی ٦٧ ساڵ تەمەنی موبارزاتی که هەیبوو چرکەیێک لە ئامانجە گەورەکانی خۆی و موبارزە بۆ ئازادی و ڕزگاری نەتەوەکەی سەرەڕای بوونی دەیان و سەدان کۆسب و تەگەرەی جۆراوجۆر پاشەکشەی نەکرد و گیان و ماڵ و منداڵی تەرخانی ئەو ڕێگە پڕ لە شانازییە کرد کە هەتاهەتایە ناو و یادی ئازیزی لە دڵی هەموو میللەتی کورد و ڕێبوارانی ڕێگای خەبات دەمێنێتەوە.
مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی لە ماوەی تەمەنی موبارەزاتی خۆیدا توانی بە لەخۆبردویی و خۆنەویستی بناغەو ڕێگەی دروست بۆ بوون لە ڕیزی خەبات بنوێنێت و واتایێکی نوێتر بداتە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و کوردستان کە سەرەڕای شەهید بوونی کوڕی گەورەی خۆی و برینداری کوڕەکانی دیکەشی، پتەوتر لە مەیداندا بوێری و فیداکاری و نەتەوە دۆستی نیشان بدات. نەمر مامۆستا سەیید جەلال باوەڕی زۆری بە گرینگیدان بە کۆمەڵگەی مەدەنی بە گشتی و لاوان و خوێندکاران بەتایبەت بوو و دەیانفەرموو خەباتی گەلی کوردستان سەنگەری زۆرن
پێشمەرگە کە لە سەنگەری شەرەف و پارێزەری کوردستان دایە، پێویستی بە پشتیوانی گەل هەیە، بەتایبەت لاوە خوێندکارەکان، هەموو دەمێک مەدرەسە سەنگەری موبارزە بووەو شان بە شانی سەنگەری چەکداری زەربەتی مەعنەوی و ڕۆحیان لە دژمن داوەو بە بەربەرەکانی دژمن و بەرپەرچدانەوەی پیلانەکانی کارێکیان کردووە کە بارتەقای بەرەی جەنگ هاتۆتەوە.

جەماوەری خەڵکی کوردستان!
لاوانی ئازا و بوێر!

ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بەرز ڕادەگرین کە زۆرتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕیزەکانی خەبات و شۆڕش لە ناوخۆ وە دەرەوەی وڵات پێویستیان بە یەکێتی و تەبایی بۆ ڕووخانی حکومەتی ئاخوندییە. دەسەڵاتێک کە بۆ مانەوەی خۆی لە هیچ چەشنە جینایەتێک لانادات و بەوپەڕی دڵڕەشییەوە خەڵکی کوردستان و ئێرانی بە سیاسەتە هەڵەکانی بردۆتە ناخی هەژاریەوە، دەبینین لاوانی وڵات لە تەواوی مافەکانیان و تەنانەت سەرەتایی ترین مافەکانی خۆشیان بێ بەشن و ناچار بە کۆمەڵێک کاری دوور لە جێگاو پێگەی مرۆڤایەتی بۆ بژیوی خۆیان و بنەماڵەکەیانن کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین کارەساتی جۆراوجۆر کە ئاسەوارەکانی تا چەندین ساڵ دەمێنێت و هەرجۆرە هاواری دادخوازی لە لایەن حکومەتەو سەرکوت دەبێ و زیندانەکان بۆتە جێگای خەڵکی هەژاری ناڕازی لە حکومەت. زۆڵمی لە ڕادەبەدەری ڕژیم ئەوە ئەنوێنێ کە دەسەڵات لە کۆتایی تەمەنی خۆیدایەو کۆتا پەلەقاژەکانی خۆی دەکا بۆیە زۆر زەروورە کە خەڵکی ئازادیخواز لە ئێران و کوردستان تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ بەرەنگاری زوڵم و زۆرەکانی ڕژیم بدەن و بە بەشداری کردن لەو کارزارانەی کە دژی سیاسەتەکانی دەسەڵاتە هەوڵی خۆیان بۆ ڕووخانی دیکاتۆری ئاخوندی و جێگرکردنی بە حکومەتێکی دیمۆکراتیک و پارلمانی کە مافی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی لە پێش چاو بگرێت بدەن.
لەم یادە پیرۆزەدا لاوانی ڕیزەکانی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیمان نوێ دەکەینەوە کە وەکوو هەمیشە و بە بەردەوامی لە ڕێگای ڕاستەقینەی شۆڕش لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات و ڕێکخراوی لاوانی خەبات ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمان بەجێ بێنین تا بتوانین بە زووترین کات لە وڵاتی ئازادکراوی خۆمان بە سەربەستی تەواو و بە هەمووی ئەو مافانەی کە شیاوی میللەت و نەتەوەی خۆمانە بگەین.

ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەری
۲۹ی پووشپەڕی ۱٤۰۱ کۆچی خۆری



2 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر