lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی لاوانی کورد لە ڕۆژی جیهانی لاوان

خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی لاوانی کورد لە ڕۆژی جیهانی لاوان

 


ماردین زاهدی



لە نێو ڕۆژژمێر دا کۆمەڵێک بۆنەی تایبەت و دیاری کراو بوونیان هەیە کە وەک هێمایەکن بۆ وە بیر هێنانەوەی ڕووداوەکان و گرنگی دان بە هەندێک بابەتی جیاوازی مێژوویی و کولتووری و کۆمەڵایەتی و مەدەنی و هتد... کە گرنگی دان بەو بابەتانە زەق دەکاتەوە و چالاکی و سەردەمانە کردن و پتەوتر کردنیان پەرە پێ ئەدات.



یەکێک لەم بۆنە هەرە گرنگانە، ڕۆژی ۱۲ی ئاگۆست(۲۱ی گەلاوێژ) وەکوو ڕۆژی جیهانی لاوان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونسکۆ) لە ۱·ی دیسەمبەری ساڵی ۱۹۹۹ زایینی بڕیاری لەسەر درا.



لاو و تەمەنی لاویەتی بە گرنگترین قۆناغی تەمەن پێناسە دەکرێت و مرۆڤ لەو بەشەی ژیانی خۆی دا زۆرترین پۆتانسیل و وزەی بۆ جێبەجێ کردنی هیواکانی هەیە و ڕۆڵی سەرەکی وەرچەرخان و بزوێنەر لە کۆمەڵگا دەگێڕیت کە لە وڵاتانی پێشکەوتوو و گەشەخواز، حکومەت دەرفەت و هەلی پێویستەیان بۆ دەڕەخسێنێت و دەبینین لە تەواوی بەشەکانی وڵاتەکەیاندا دەوریان هەیە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیاتر بەرەوپێشبردنی وڵات کاریگەریان هەیە و بەڕێوەبەری بزاڤی پێشکەوتنن.



ئەم دۆخە کە باسی لێوە کرا لە وڵاتی ئێرانی داگیرکراوی ژێر دەستی رژێمی ئاخوندی، زۆر جیاواز و بە پێچەوانەی تەواوی بنەماکانی وڵاتانی گەشەخوازەوە، حکومەتی کارشکێنی ئاخوندی کە بە توانای لە بن نەهاتووی لاوان دەزانێ و بە مەترسی لەسەر رژێمەکەی لەقەڵەمیان دەدات، تەواوی هەوڵی خۆی بۆ لەناو بردن و سەرکوتی لاوان، جگە لە ئەوانەی کە سەر بە ڕژیمن ئەدات. حکومەتی ئاخوندی ئێران کە پەیڕەوی ئەساس و بنەمای پەرەپێدانی بیرۆکە چەق بەستووەکانی خۆی و فاشیستی مەزهەبییە، لە هیچ کارێک بۆ بەربەست دروست کردن لەسەر ڕێگەی لاوانێک کە هەوڵ بۆ ڕووناکبیری و گەیشتن بە کۆمەڵگەی جیهانی و پێشکەوتنی خۆیان و وڵاتەکەیان لە تەواوی بوارەکانی زانستی و وەرزشی و پیشەسازی و خوێندکاری و هتد ... ئەدەن کۆتایی ناکات. ئاکامی ئەو کارانەی رژێم بووەتە هۆی ئەوە کە زۆربەی ئەو کەسانە وڵاتی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕێگای غوربەت و دووری بگرنە بەر. شایانی باسە کە ڕۆیشتن و بەجێ هێشتنی زۆرەملێ وڵات بەر هەر کەسێک ناکەوێت و تەنانەت ڕۆیشتن بۆ وڵاتە پێشکەوتووەکان لەم دۆخەی کە ئێستا لە کۆمەڵگا هەیە بۆ هەرکەسێک جێبەجێ نابێت و تەنیا کەسانێکی تایبەت و دیاری کراو ئەو هەلە بۆیان دەڕەخسێت. له کوردستان بەبۆنەی بوونی مێژووی موبارزاتی و هەستیاری حکومەت ئەو دۆخە زۆر خراپترە و بازنەی چەوساوە کردن و فشار بۆ سەر خەڵک زۆرترە. خەڵکی کوردستان کە هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری حکومەتی ئاخوندی ناڕەزایی خۆیان لەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە دەربڕی، بەرانبەری حوکمی دژە مرۆڤی جیهادی خومەینی بوون کە بە پێچەوانەی باوەڕەکانی ئەو دیکتاتۆرە لاوانی خۆڕاگری کوردستان بوێرانە بەرەنگاری ئەو هێرشە دڕندانە بوونەوە و سەلماندیان کە کۆڵ نەدان و خەبات دژ بە دیکتاتۆر بنەمای سەرەکی میللەتی کوردە و لەو کاتەوە و تا ئێستاش خەبات دژ بە ئەو حکومەتە بەردەوامە. ئەو حکومەتە خۆسەپێن و دیکتاتۆرە بەردەوامە لە کردەوەکانی خۆی و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بۆ مانەوەی خۆی جینایەتەکانی پەرە پێ ئەدات و لە هەوڵی سڕینەوەی جیا بیرەکان و خەباتکارەکان و ئۆپوزسیونەکانی دژ بە خۆیەتی. لاوانی خەباتکار و شۆڕشگێڕ کە ڕێگەی بەرپەرچدانەوەی هەڵمەتەکانی ڕژیمیان هەڵبژاردووە, لە ڕیزەکانی موبارزە تەواوی هەوڵی خۆیان ئەدەن کە وڵات و نەتەوەی خۆیان لە دەستی ئەو حکومەتە ڕزگار بکەن بەڵام ئەو حکومەتە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵیان دەستبەسەریان دەکات و بە سناریۆسازی کردن و پڕوپاگەندە دەیەوێت خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان بە لاڕێگەدا ببات و ڕۆڵە خۆنەویستەکانی وڵات بە دوژمن نیشان بدات. بەڵام نە تەنیا خەڵکی کوردستان، بەڵکوو تەواوی ئێران و جیهان ئەو ڕاستییە دەزانن کە حکومەتی ئێران حکومەتێکی نامەشروع و دیکتاتۆرە کە تەنیا لە ڕێکەی سەرکوت و چەوسانەوە لە حکومەت ماوەتەوە و لەم کۆتا چرکانە لە ژیانی ناحەقی خۆی دا دەیەوێت بە پەلەقاژە کردن ئەوەی لە توانی خۆی هەیە بەکاری بهێنیت تا بەڵکوو ماوەیەک زۆرتر بمێنێتەوە. ئەرکی لاوان و خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران لە ئەمڕۆدا پشتگری لەو کەسانەیە کە گیان و ژیانی خۆیان بە هەڵبژاردنی ڕێگای خەبات و ڕزگاری نەتەوەکەیان خستووەتە مەترسی و ئێستا لە بەندیخانەکانی ڕژیمن ئەوەیە کە لە هیچ چەشنە کارێک بۆ ڕزگاریان خۆ نەبوورن و پێش بە قوربانی بوونیان لە لایەن حکومەتی ئاخوندی بگرن. ڕاستی ئەوەیە کە تا ئەو حکومەتە نەڕووخێت خەڵکی کوردستان و ئێران ڕەنگی خۆشی بە خۆیانەوە نابینن و ناتوانن ئازادانە لە وڵاتەکەیان بژین.



سەرەڕای پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی لاوان لە لاوانی بوێر و شۆڕشگێڕی نەتەوەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کە ژیانی خۆیان پێشکەش بە ڕزگاری نەتەوەکەیان کردووە، هیوادارم خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و ئێران بە تەبایی و یەکگرتوویی تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ ڕزگاری بەندکراوەکان و زیندانیانی سیاسی لە مردن و نەمان لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیم بدەن و دەست لە دەستی یەکتر تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی هەڵبژێردراو لە لایەن خەڵکەوە بدەین و بەرەو گەیشتن بە ئامانج و مافە ڕەواکانمان هەنگاو بنێن.



 


 

1 ساڵ و 11 مانگ و 15 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی لاوانی کورد لە ڕۆژی جیهانی لاوان

خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی لاوانی کورد لە ڕۆژی جیهانی لاوان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر